بوختانى جبرائيل به ههلٌه سروشى(وهحى) بوٌ موحهممهد(د.خ) هيٌناوهته خوارهوه |
ئهوهى راستهو بىٌبهلٌگهيهله بنهماكانى باوهرٍى موسلٌمانان ئهوهيه كه خواى گهوره پهيامبهرى (د.خ) بوٌ خهلٌكى ههر دوو جيهانيان ناردووه و كوٌتاپى به پهيامبهران و پيٌغهمبهرايهتى پىٌهيٌناوه و دهقهكانى قورئانى پيروٌزيش ئهو رٍاستيه دووپات دهكهنهوه. خواى گهوره دهفهرموىٌ «يا أيُّها النَّبيُّ إنَّا أَرْسَلْنَاكَ شاهِداً وَ مُبَشْراً وَ نَذيراً»[1] - واته ئهى پهيامبهر ئيٌمه توٌمان ناردووه وهك گهواهىداريٌك و مژدهدهريٌك و ترسيٌنهريٌك. ههروهها دهفهرموىٌ (هوَ الَّذي بَعَثَ فىْ الأمِّيينَ رَسولاً مِنْهُمْ)[2] - واته ههر خوايه له ناو نهتهوهيهكى نهخويٌندهوار پهيامبهريٌكى له خوٌيانى بوٌ ناردن.
ئهوهى لاى موسلٌمانان ئاشكرايه ئهوهيه كه خواى گهوره پهيامبهرى(د.خ) ناردووه، ههر ئهويشه دوايين پهيامبهرهكانى و ئهگهر هاتوو كه سيٌك گوتى پهيامبهر(د.خ) لهلايهن خواوه نه نيٌردراوه، بهلٌكو ئهو كهسهى له ليٌوان خواو پيٌغهمبهرهكانى ناو بژيوانه دهكات جبرائيله و خيانهتى لهگهلٌ ئهمانهتهكهى كردووه و پيٌغهمبهرايهتى له موحهممهد سپاردوه كهچى دهبوايه به عهلى كورٍى ئهبوتاليبى بسپيٌرىٌ. ئهوا بىٌ گومان ئهوهى وا بلٌىٌ كافره و له ئيسلام لاى داوه و موسلٌمانان نهفرهتى لىٌ دهكهن، چونكه ئهو كهسه يهكهمين پيٌچهوانهى دهقى قورئانى گوتوه، دووهم پيٌويستيهك له پيٌويستيهكانى ئايينى رٍهتكردوٌتهوه له سىٌيهميان ئهوهى خوا به ئهمين ناوى دهبات كه جبرائيله تاوانبارى كردووه، چوارهم دهلٌىٌ كه خوا زانيويهتى جبرائيل ههلٌهى كردووهو له رٍاستى بىٌدهنگ بووه، پيٌنجهم واى له پيٌغهمبهر كردووه مافى يهكيٌكىترى زهوت كرد بيٌت، شهشهم دهربارهى ناوهروٌكى سروش(وهحى) دهرگاى گومان دهكاتهوه، چونكه ئهوهى له ئهركهكهيدا خيانهت بكات لهوانهيه، لهناوهروٌكيشدا خيانهت بكات ئهمانهو بگره زوٌرىتر...
لكاندنى ههر باوهرٍيٌك لهم جوٌرهى باسمان كرد به چينيٌكهوه بوٌ دهركردنى ئهم چينه له ريٌزى ئيسلامهتى بهسهر وه ئهميش ههر ئهوهشه كه سونى دهيانهوىٌ به شيعهى بلكيٌنن و لهسهرى سوورن. بهره بهره لهم داوايهيان دهكوٌلٌينهوهو گفتوٌگوى لهسهر دهكهين، پاش ئهوهى واتهكانيان دهخدنه رٍوو كه به شيعهيان لكاندووه و ئهو شويٌنهوارانهش باس دهكهين كهدهلٌىٌ شيعه موسلٌمان نينه.
ئهگهر ئهوهى ئهم بوختانانه به شيعهوه دهلكيٌنىٌ كهسيٌكى ئاسايى بووايه ئهوه كيٌشهكه هيٌنده گران نهدهبوو، بهلاٌم كارهسات لهوه دايه ئهوانهى وا دهلٌيٌن كهسانيٌكن پلهو پايهو سهنگى تايبهتى خوٌيان ههيه. لهوانهن كه ههموو رٍوٌژىٌ بهرههمهكانيان دهخويٌندريٌتهوهو شويٌنى پيٌشهوايهتى له فيكرى ئيسلامدا وهردهگرىٌ: فهرموو برٍوانه ئهوانهن:
1) فهخرى رازى
ئهم پياوه ناو داره كاتىٌ ماناى ئايهتى (لا يَمسُهُ إلا المُطَهرونْ) شى دهكاتهوه، بوختانى به شيعه دا كردووه، ليٌرهدا دهمهوىٌ سهرنجى خوٌينهر بوٌ ئهوه رٍابكيٌشم كه لهوانهيه سونيهكان تيپيٌك ناودهبه نو به شيعهى دهلكيٌننهوه كهله رٍاستيدا تهنها كهسيٌكه بهلاٌم به تيپى ناوديٌر دهكهن بوٌ ئهوهى قهبارهى ئهو شتهى ئاماژهى بوٌ دهكهن، گهوره و فراوانتر بىٌتا وهكو له دواييدا به رٍاى چينيٌكى گهورهى شيعه حيسابى بوٌ بكرىٌ وهك ناوليٌنان به تيپى(موحهممهدييه) كه بوٌ موحهممهد كورٍى عهبدولٌلاٌى كورٍى ئيمام حهسهنى دهگيٌرٍنهوه، كه له رٍاستيدا ئهم تيپه بوونى ههر نىيه، ههروهك كورٌى تاهير له(الفَرقَ بينَ الفِرَق) ئهوهى رٍوون كردوٌتهوه.
ههر كهسيٌك شتيٌك دهربارهى كاروبارى موسلٌمانان بزانىٌ، فهخرى رازى دهناسىٌ و دهزانىٌ لهچ رٍادهيهكى پلهو پايهى زانستى دايه، جا ئهگهر ويستى شتيٌك بنووسىٌ دهربارهى يهكيٌك يا خود رٍهئيهكى بهرامبهر بدات لهو باوهرٍهدا نىيهكه ئهم بوٌچوونهى نهسهلٌماندووه، ياخود به دهستى ئهنقهست واى نووسيبىٌ كه ئهو وهخته هيچ بههايهك بوٌ ئهرزشى فيكرى نهدهمايهوه.
له دواييدا پيٌدا دهچينهوهو رٍادهى رٍاستى ئهم ههلٌواسينه روون دهكهينهوه.
2) قورتوٌبى ماليكى له تهفسيره گهوره كهيدا
ئهم پياوهش ههر وهكو ئهوهى پيٌشو پياويٌكى ساده نىيه و تهفسيرهكهشى له تهفسيره گرنگهكان دهژميٌردرىٌ و خاوهن پلهو پايهيهكى زانستى بهرزه. ئه گهر ههر بابهتيٌك لهسهر زانيارىيهكانى قورئان بنووسرىٌ بهدهگمهن وايه تيايدا ئاماژه بوٌ ئهم تهفسيره نهكرىٌ. جا ههلٌويٌستى خويٌنهر دهبىٌ چى بى ئهگهر زانايهكى وهكو قورتوٌبى قسه لهسهر شيعه بكات؟!.
3) ئيبنى تهيميه
له بهشى يهكهمى كتابهكهيدا به ناوى پروٌگرامى سونه له بهراورديٌكيدا له نيٌوان جوولهكهو شيعه دا گوتويهتى جوولهكهكان جبرائيل دهبوغزيٌنن و دهلٌيٌن له نيٌو فريشتهكان ئهوه دوژمنمان، ههروهها رٍهتكهرهوه كانيش دهلٌيٌن جبرائيل بهههلٌه سروشى(وهحى) به موحهممهد (د.خ) بهخشى.
ئهم پياوه لهگهلٌ شيعه دا كيٌشهيهكى گرانى ههيه له خودا دهپارٍيٌمهوه ئهگهر ئهو لهسهر رٍيٌگاى رٍاست و قسهكانى رٍاست بىٌ خودا توٌله له شيعه وهرگريٌتهوه، ئهگهر ههر تهنها بوختان بيٌت خوا توٌلهى لىٌ بكاتهوه.
دهمهوىٌ ئهوهش بلٌيٌم كه پياويٌكم نهديت لهسهر دابهشكردنى كافر و ئيماندار لهم پياوه چاو نهترس و ئازاتربيٌت...
له پاشان ئهوانهى شويٌنهوارى ئهوانهيان ههلٌگرت، هاتن و پيادهيان كرد وهكو جهبهان لهكتابهكهيدا به ناوى(تهبديروزهلام) و موحيهدين خهتيب و ئهوانىتر.
ههروهها كوٌمهلٌيٌكىتر دهستيان پىٌ كرد به ههلٌگرتنى ههمان شوينهوار، وايان دائهنا كه شيعه موسلٌمان نين، چونكه ئهوهيه باوهرٍهكهيان - وهكوباسمان كرد له بوختانهكان - بوٌيه بهغدادى له كتابهكهيدا له (الفَرقَ بَينْ الفرَق) (ئهلفهرق بهينهلفرهق) دا دهلٌىٌ نابىٌ لهسهر تهرمى پياويٌكى شيعه نويٌژ بكرىٌ و نابىٌ پياوى شيعه ژنى سونى ماره بكات، ههروهها نابىٌ و حهرامه پياوى سونى ژنى شيعه بخوازى، ئهگهر هاتوو لهسهر باوهرٍى شيعهدا بود.
بهههمان شيٌوه دكتوٌر ئهميرى خاوهن كتابى(الأنكحة) باسى ليٌوه دهكات، ههروهها كوٌمهلٌيٌك لهو سهلهفيانهى له ولاٌتانى ئيسلاميدا فهتوايان دهدا، لهسهر ههمان بيرو باوهرٍ بوون. بهههر حال مهسهلهكه به ناو بانگه و پيٌويست به زياتر روون كردنهوه ناكات.
بهلاٌم ئيٌمه لهم پهراويٌزهدا دهلٌيٌين ئهگهر هاتوو ئهوانهى به شيعهيان ههلٌواسىوه رٍاست بىٌ، ئهوا پيٌويستى به تويٌژينهوهى بهلٌگه نىيه لهكافرى ئهو چينهى كه پيٌويستيهك له پيٌويستيهكانى موسلمانان رٍهت دهكاتهوه، بهلاٌم ئيٌمه دهلٌيٌين:-
1) لهسهر چ بهلٌگهيهك ئهوانه بناغهى ئهو واتانهيان دارٍشتوه كه به شيعهىدا ههلٌدهلٌيٌن، مافىخوٌمانه داوايان لىٌبكهين كه سهرچاوهيهك له سهرچاوهكانى خوٌمانمان پيٌشكهش بكهن ئهم واتايهنهى تيٌدا بيٌت، ئايا ئهوانه ئهو چاكهيهمان لهگهلٌ دهكهن و پاشان ئهگهر سهرچاوهيان به دهست نهكهوت، ئايا له بوختان كردن دهوهستن و بهرامبهر ئهم داواكاريانه شهرمهزار نابن، بهلاٌم بىٌگومان ئهوانهواز ناهيٌنن چونكه مهبهستهكاتيان دياره.
2) ئهگهر هاتوو تهنها يهك سهرچاوهيان دوٌزىيهوه كه وابلٌىٌ، ئايا رٍاست و دروسته نهتهوهيهك به بوٌچوونى تاكه كهسيٌك تاوانبار بكريٌت، ههر ههموو سهرچاوهكانى شيعه پيٌچهوانهى ئهم قسانه دهسهلٌميٌنن و ئا ئهوهتا سهرچاوهكانيان له شهرع و باوهرٍدا كتابخانهكانى پرٍ كردووه و دهلٌيٌن خوداى گهوره موحهممهدى ناردووه و كوٌتايى بهپهيامبهرايهتى پىٌهيٌناوه و جبرائيل ئهميندارى سروشه (وهحى) و له قورئانى پيروٌز دا هاتووه دهلٌىٌ (مطاع ثم أمين) پهيرهوىكراوى ئهمينداره.
ئيمامى كهرخى كه له ئيمامه حهنهفيهكانه دهلٌىٌ: ئهگهر قورئان لهگهلٌ رٍاى فهتوادهرانى حهنهفى يهكى نهگرتهوه، پيٌويسته بهگويرهى بوٌچوونى ئهوانهوه ماناى لىٌ بدريٌتهوه. ئايا پهيرهوانى سوننهت رٍازى دهبن ئهگهر بلٌيٌين ههموو سوونيهكان لهسهر ئهم باوهرٍهن و دهبىٌ قورئان به گويرٌهى بوٌچوونى ئهوانه بيٌت و له ههمان كاتدا ئايا ئهو بوٌچوونه رٍهوايه و رٍاسته؟! ليٌره دا زوٌر رٍاى تاكه كهسى ههيه لهلابهن كوٌمهلاٌنى سونيهوه له جوٌرهها رهزهن(ئهحكام) و باوهرٍ دا بوٌشاييهكى گهوره و فراوان بهرپا دهكات و لهگهلٌ هيٌلهكانى ئيسلامهتيدا ناگونجىٌ، ههروهكو بوٌچوونى بوخارى كه دهلٌىٌ: ئهگهر دووكهس له يهك كاتدا شيرى يهك مانگايان خوارد ئهوا مارهييان ليٌك نايهت. ئايا رٍاسته بلٌيٌين گشت سونيهكان لهسهر ئهم باوهرٍهن؟!
لهگهلٌ ئهوهشدا ئيٌمه داوا دهكهين تهنها يهك سهرچاوهمان پىٌ بلٌيٌن لهوانهى دهلٌيٌن جبرائيل ههلٌهى كردووه و سروشى (وهحى) به يهكيٌكى تر داوه زوٌر سوپاسيان دهكهين پيمان نيشان بدهن.
3) بهلٌگه نهويسته كه ئيمامى عهلى له سيٌبهرى پيٌغهمبهر (د.خ) زياتر لهگهلٌى دا بووه، لهپيٌناو پاراستنى گيانى پيٌغهمبهر و ديفاع كردن له ئايينى خوا له خوٌ بهخت كهران بوو، بهگويٌرهى دهقى قورئانى پيروٌز ئيمامى عهلى له جياتى خودى نهفسى پهيامبهرى خوا بووه.
باشه بوٌچى دژايهتى پيٌغهمبهرايهتى شويٌنهوارى ناكوٌكيهكى له نيٌوانياندا جىٌ نههيٌشت ههتا بهلايهنى كهمهوه تهنها گازاندهيهكيش لهمبارهيهوه له ئارادا نىيه؟ ئايا شيعهكان - كه له ميٌژويان دا چهندين فهيلهسوفيان ههيه له ژماره نايهن - لهم مهسهلهيه ناگهن و (جهبهان) و ئهوانى وهكو ئهون كه خوا دلٌى رٍهش كردون لىٌى دهگهن؟ ئهگهر لهم باوهرٍه دا بوونايه شويٌنهواريٌكيان له پهيوهندى نيٌوان پيٌغهمبهر(د.خ) و جيٌگرهكهى كه عهلىيه(س) دهديت.
4) ئيمامى عهلى(س) ئهو رٍوٌژهى سروش (وهحى) هاتهخوارهوه بهگويٌرهى دوو جوٌره رٍيوايهت تهمهنى له نيٌوان حهوت سالٌ تا ده سالٌ بووه، ئايا چوٌن دهبىٌ پهيامبهريٌك بيٌت تهمهنى حهوت سالاٌن بيٌت! ئايا پيٌش ناردنى موحهممهد شتيٌكى لهم بارهيهوه رٍووى داوه و ئايا ئهم مانايه لهو شتانهيه كهكهس تىٌى ناگات؟!
باشه، كهواته ئهم خهلٌكه بوٌ تىٌ ناگهن.
5) قورئانى پيروٌز دهلٌىٌ، (وَما أَرسَلْنا مِنْ قَبْلِكَ إلا رِجالاً) - واته پيٌشى توٌ تهنها پياومان ناردووه. مروٌثيش ههتا پىٌنهگات پىٌى ناگوترىٌ پياو، كه به زوٌرى له تهمهنى بيستوپيٌنج سالٌيدا پىٌدهگات، وه ئيمامى عهلى (س) كاتىٌ وهحى هاته خوارهوه مندالٌ بوو.
ئهوانهو سهدهها تىٌبينى تر ههن كه دهبوايه پيٌش ئهوهى ئهو بوختانانه به شيعه دا بكرايه پيٌش له دايك بوونى، لهبهر چاو بگيرابايه. ئهوانهمان ههموووى لهكتابى شناسنامهى شيعهدا به دروٌ خستوٌتهوه. پاش ئهم ههموو بهلٌگانه دهلٌيٌين ئا ئهوهتا مزگهوتهكانمان و منارهكانمان رٍوژى پيٌنج جاران دهنگى نويٌژ كردنى تيادا بهرز دهبيٌتهوه و دهلٌىٌ شاهيدى دهدهم كه موحهممهد پهيامبهرى خوايه، ئايا ئهو ههزاران ههزار مزگهوته بوٌ پووچهلٌ كردنهوهى ئهو بوختانه بهس نىيه؟ ليٌره جا رٍهنگه ئهوان بلٌيٌين ئيوٌه بوٌ پاريٌزگارى خوٌتان وا دهلٌيٌن، ئيٌمه وهلاٌمهكهيان بوو گل دهدهينهوه و پيٌش ئهوهى بيٌينه وهلاٌم و دهلٌيٌين ئيٌمه له بانگهكانماندا به ئاشكرا دهلٌيٌين عهلى وهلى خوايه، هيچ پاريٌزگاريش ناكهين، خوٌ ئهگهر له ولاٌتى موسلٌماندا بترسيٌين ئهوهتا له مزگهوتهكانمان له ئهوروپادا دهتوانين.
ههرچى دهمانهوى ئاشكراى بكهين - ههروهها ئيٌمه لهو ولاٌتانهى كه شيعه تياياندا فهرمانرٍهوايهتيان دهكرد وهكو: ميسرى فاتيمى و عيراقى بوهيهيهكان و ئيٌرانى شيعهكان و ئهوانىتر دهتوانين به بىٌترس و به ئاشكرا ههرچى دهمانهوىٌ بيلٌيٌين، باشه بوٌ ئهوه ئاشكرا ناكهين؟!
ئايا ئهوانهى سهرچاوه گومان لىٌ كراوهكان هانيان دهدهن بوٌ ئهوهى موسلٌمانان پارچه پارچه بكهن و رٍيزهكانيان له باريهك ببهن وهلاٌممان دهدهنهوه؟!.
له وهلاٌمدا دهلٌيٌين نهخيٌر! چونكه ئهوان رٍاستيهكانيان ناويٌت، ئهگهر ئهوان به دواى رٍاستيدا بگهرٍيٌن له بنهرٍهترا بوختانيان لىٌههلٌنهدهستا، ههر چهند بىٌهيوانه بووين - سوپاس بو خوا - ههندىٌ خاوهن ويژدان وهكو شيخ موحهممهد غهزالى له كتابهكهيدا «بهرگرى له باوهرٍ» و دكتور عهبدولواحد وافى له كتابهكهيدا «له نيٌوان شيعه و سونه دا» بهرگريان لىٌ كردوين و ئهو بوختانهيان رٍهتكردوٌتهوه .....