چهند نموونهيهك لهو بوختانانهى به شيعهيان لكاندووه |
پاش ئهم پيٌشهكيه دهخزيٌمه نيٌو دهروونى ئهو بابهتهى ئاواتمه، ئهويش خستنه رٍووى نموونهى چهند بوختانيٌكى لكاندراو به شيعهيه بهو ئاواتهى له رٍيزى ئيسلامهتيان دهربكهن و موسلٌمانانيان لىٌ تاوبدهن و پالٌه پهستوٌيان بخهنهسهر ههتا دوايين ههناسه وازيان لىٌ نههيٌنن، ليٌرهدا تهنها بههيٌنانهوهى سىٌ نموونهى كورت ئاماژه دهكهين بوٌ ئهوهى ببيٌتهپيٌوانهيهك بوٌ ههر ههموو ئهو بوختانانهى به شيعه لكاندراون.
قورئانى پيروٌز كتابى خواى گهورهيه و بوٌ پيٌغهمبهر هاتوٌته خوارهوه، نارٍهواو ساختهچيان نه لهپيٌش نه لهپاش ناتوانن دهستى بوٌ بهرن، ههر ئهويشه سهرچاوهى شارستانيهتمان و دهستورمان و ئهو كانياوه كه نهتهوهى موسلٌمان به بهردهوامى ليٌىٌههلٌدههيٌنجىٌ، خودى قورئان لهدهروونى ههموو موسلٌمانيٌكدا پيروٌزمهندىيهكى تايبهتى ههيه كه به هيچ شتيٌك پيٌوانه ناكرىٌ، وه لهبهر ئهوهى قورئان سهرچاوهى سهرهكى ياسادانانى ئيسلاميه و ههموو سهرچاوهكانى تريش دهگريٌتهوه خوٌى، بوٌيه موسلٌمان له سهلامهتى ههر حوكميٌكى شهرعى دلٌنيانابىٌ لهگهلٌ ئهوه بگوترىٌ له قورئاندا دهستكارى كراوه به كهم كردنهوه يا خود به زيادكردن يا خود به يارى كردن به رستهيهكى يان ووشهيهكى، خوا ده فهرمووىٌ «إنّا نَحنُ نَزّلنَا الذِّكْرَ وَ انّا لَهُ لَحافِظونَ» واته: ئيٌمه قورئانمان ناردوٌته خوارهوهو ههر ئيمهش دهىپاريٌزين. وه لهبهر ئهوهى پلهو پا يهى قورئان لهلاى موسلٌمانان زوٌر گهورهيه بوٌيه ههر چينيٌك به گوٌرٍينى و دهستكارى كردنى قورئان، تاواتبار بكريٌت دهبيٌته تهنيٌكى بيٌگانه لهپهيكهرى نهتهوهى موسلٌمان و شويٌن قينو بوغزى ههموو لايهك دهبيٌت.
بوٌيه بوٌ پيادهكردنى ئهم ئاواته له پيٌشهنگى ئهو بوختانانهى لهلايهن دهزگاكانى فهرمانرٍهواوه كارى بوٌ ده كراو ئاماده دهكراو به سيخورٍ و بهكرىٌگيراوانى دهسپيٌردرا بوٌئهوهى بلاٌوى بكهنهوه و به شيعهى بلكيٌنن دهستكارى كردنى قورئانى پيروٌز بوو، پشت به خوا رٍادهى رٍاستى ئهو بوختانه رٍوون دهكهينهوه و رٍادهى ئهم جوٌره گوٌتنانه له لايهن كوٌمهلاٌنى خهلٌكى سونهوه رٍادهگهيهنين. بوٌ ئهوهى دووپاتى بكهينهوه ئهوهى به شيعهوه لكاوه له رٍاستى دووره.
ههلٌيٌكى زوٌر لهلايهن ئيمامهكانمانو رٍابهرانى ئايينيمان بوٌ رٍهتكردنهوهى ئهم بوختانه دراوهو له زوٌر كتيٌبهكانى شيعه دا پوچهلٌ كراوهتهوه. به جوٌريٌك كتابيٌكى شيعه ناخويٌنيتهوه باس له زانستى قورئان له لاى شيعهوه نهكات و تيايدا دهبينى و بوٌت رٍوون دهبيٌتهوه كه به هيچ جوٌريٌك گوٌرٍان و دهستكارى له قورئاندا له لايهن شيعهوه نهكراوه.
وهلهبهر ئهوهى خستنه رٍووى ئهوهى لهم بارهيهوه نوسراوه له ئامانجى مندا نىيه، بهلٌكو ئاگادار كردنهوهى خويٌنهره بوٌ كوٌمهلٌيٌك لهو سهرچاوانهى كه رٍاى شيعهى دوازده ئيمامى روون دهكهنهوهو بهرٍادهيهكى تهواو بهلٌگه گهواهى دهدهن، بوٌيه ههر ئهوهنده باس دهكهين كه ئهو رٍاستيه دهگهيهنن...
راى جهماوهرى شيعه بهرامبهر به قورئانى پيروٌز ئهوهيه:-
كه هيچ دهستى لىٌ نهدراوهو گوٌرٍانكارى تيادا نهكراوه و كهم زياد له ئايهت و سورهت و پيتهكانيدا نىيه ونهكراوه، له نيٌو جووته بهرگهكهيدا وهكو خوٌى ماوهتهوه و موسلٌمانان به كارى دههيٌنن..
دهتوانرىٌ ئهم واته به گهرٍانهوه بوٌ تهفسيرى(تبيان)ى شيٌخى تووسى و پيٌشهكى(موجهمهعولبهيان)ى تبرسى و (كهشفى غهتائى) ماموستاى موجتههيدان شيٌخ جهعفهر له به تويٌژينهوهى قورئانى پيروٌز و(حهقوليهقين)ى مهلا حهسهنى ناسراو به موحهدسى كاشانى و (ئالائورهحمانى) شيخ موحهممهد جهواد بهلاغى و(ئهلبهيان فى موقهدهمهتى تهفسيرى قورئان)ى ئايهتولٌلاٌ ئهبوقاسمى خوئى دووپات بكريٌتهوه، ههر ئهوهشه راى كهسايهتيه ناودارهكانى وهك موفيدى و بههائى و قازى نورولٌلاٌ و بهلٌكو ههموو ئهوانهى لهرٍاستى دهكوٌلٌنهوه، بهلاٌم ئهوهى به شيخ كولهينى لكاندراوه كه گوايه ئهم دهستكارى و گوٌرٍينه رووى داوه، ئهوا شيخ ههر بوٌ خوٌى ئهم بوختانه رٍهت دهكاتهوه، وهك لهم خالاٌنهى خوارهوه دووپات دهبيٌتهوه.
1) ئهو گوٌتنه ناديارانهى لهبارهى گوٌرٍانكارى له قورئاندا كه شيخ كولهينى لهبهشى شته دهگمهنهكان(نهوادر) دا دهيگيٌرٍيتهوه كه ماناى دهگمهن خوٌى له خوٌيدا شتيٌكى كهم باودهبهخشىٌ، واته ئهوهى كارى پىٌ ناكرىٌ، جا ئهو فهرموودانهى كهم باوبىٌ و شياو نهبىٌ ئهوهيه كه پيٌچهوانهى قورئان و سونهت بيٌت، يا خود رٍاستهگوتراوه بهلاٌم به رٍيوايهتيٌكى ناودارتر و بهلٌگهدارتر پيٌچهوانهكهى ههيه كهواته كارى پىٌ ئاكرىٌ.
ئا ئهوهيه كه زاناكانمان له بهشى هاوكيٌشى و هاوسهنگى و پارسهنگيدا برٍياريان لهسهر داوه، وه لهبهر ئهوهى رٍيوايهتى گوٌرٍانكارى پيٌچهوانهى قورئان و سونهته و به شتيٌكى ناودارتر به رهنگارى لىٌ دهكريٌت كهواته كارى پىٌ ناكريٌت.
2) كولهينى له جياكردنهوهى رٍيوايهتى رٍاست له نارٍاستهكان گوتويهتى دهبىٌ بهراووردى پىٌبكرىٌ لهگهلٌ كتاب و سونهتدا ئهگهر لهگهلٌيان گونجاويهكى گرتهوه، ئهوا كارى پىٌ دهكرىٌ و ئهگهر پيٌچهوانهش بوو ئهوا لاده بردرىٌ، ئهوهش ئهگهر ما نايهك بگهيهنىٌ ئهوه دهگهيهنىٌ كه ئهم ريوايهتانه كارى پىٌ ناكرىٌ، بهلٌكو تهنها گيٌرٍايتيهوه ههروهك بوخارى و موسليم له ههوالٌهكانى گوٌرٍان گيٌرٍايتيانهوه.
3) كولهينى باسى رٍيوايهتى سهعد خهيرى كردووه له رهوهزى كافيدا كه ئهويش به رٍاشكاوى باسى كهمبوون له قورئان دهكات كه دهلٌىٌ: باقر به سهعد خهيرى گوت (و كان من نبذهم الكتاب ان أقاموا حروفه و حرفوا حدوده) - و اته كاتىٌ كتابهكهيان بهلادا پيتهكاتيان رٍاستكردهوه و سنورهكهيان به زاند. كه ئهوهش بهروون ئاشكرايى تهواويهتى پيتهكانى قورئان دهگهيهنىٌ.
4) ههروهك زانراوه و بهلٌگهنهويسته ههموو كهسيٌك كه شتيٌك دهگيٌرٍيٌتهوه به تهواوى ناوهروٌكهكهى وهكو دهقى خوٌى ناگيٌرٍيٌتهوه.
ئهوه تهنها بيروٌ كهيهكى كورته دهربارهى گورٌانكارى له قورئانى پيروٌزدا و ههلٌويٌستى زٌور رٍوونى شيعه لهم بارهيهوه، بهلٌگه نامهيهكى زوٌرمان ههيه دهيسهلٌميٌنىٌ كه شيعه باس لهگوٌرٍانكارى قورئان ناكهن، بهلكو ئهوانهى دهلٌيٌن قورئان كهم و زيادى تيادا كراوه كهسانيٌكى ترن، بهلاٌم گوٌرٍانكارى به ماناى گوٌرٍان له ماناى ووشهكان و هوٌيهكانى هاتنهخوارهوهى ئايهتهكان، ئهوا ليٌرهدا شيعه لهم بارهيهوه رايهكى تاييهتى ههيهو دهلٌيٌت گوٌرٍانكارى رٍوويداوه لهلايهن زوٌر له مانا ليٌدهرهوهكانى قورئان و گوٌيندهكان بهههر هوٌيهك بيٌت.
بوٌ ئهم مهبهسته بوٌههلوٌيٌستى كوٌمهلٌيٌك له سونيهكان دهربارهى گوٌرٍانكارى ياخود كهمكردنهوه له قورئان بهگويرٌهى سهرچاوهكانى خوٌيان، دهگهرٍيٌنهوه.
سهيره ئهوانهى دهلٌيٌنن گوٌرٍانكارى كراوه ههر سونيهكان خوٌيانن؛ رٍايهكانيان ئاشكرايه كه ئهم قورئانهى لهبهر دهستى موسلٌماناندايه لىٌى كهم كراوهتهوه. بهلٌى ئهوهى گوىٌ بدهنه ئهوهى دهيلٌيٌن پيٌويسته يان نا - چونكه ئيٌمه رٍاهاتووين لهسهر ئهوهى ئهوان گوىٌ نادهنه ئهوهى دهيلٌيٌن و كارى پىٌ ناكهن و ئيٌرهش جيٌگاى سهلٌماندنى ئهم جوٌره بابهته نىيهو پهنا به خوا له شويٌنيٌكى تردا ئاماژهى بوٌ دهكهين و رٍوونى دهكهينهوه - گوتم رايهكانيان لهم باره يهوه روون ئاشكرايه، بهلاٌم كهسانيٌكى ترى پىٌ تاوانبار دهكهن، ههرووهك لهم نموونهيدا دهردهكهوىٌ، باههندىٌ له فهرمودهكانيان تهنها وهك نموونه بخهينه رٍوو، پاشان بوٌ ئهو كهسانهى دهيانهوىٌ زياتى لىٌبكوٌلٌنهوه ئاماژه بوٌ سهرچاوهكانيان دهكهين.
1) سيوتى له كتابى(ئهلئيتقان فى علوم ئهلقورئان) دا له بهشى ژمارهى سورهتهكان و ووشهكان و پيتهكانى قورئانى پيروٌزدا دهلٌىٌ:-
رٍيوايهت كراوه لهخهليفه عومهر كورٍى خهتابه وه گوتويهتى كه پيتهكانى قورئان ههزار ههزار و بيست و حهوت ههزار پيته[1]، ههروهها تهبهرانيش به بهلٌگهيهكى باوهرٍ پيٌكراوهوه به ههمان شيٌوه له عومهر كورٍى خهتابهوه دهگيٌرٍيٌتهوه.
2) خاوهنى ههلٌبژاردهى(كهنزولعومال) له زارى زر كورٍى حهبيش ريوايهتيٌك دهگيٌرٍيٌتهوه و دهلٌىٌ:- ئوبهى پىٌى ووتم ئهى زر چوٌن سورهتى ئهحزاب دهخويٌنيتهوه، منيش له وهلاٌمدا گوتم حهفتاوسىٌ ئايهته، گوتى له كاتى خوٌيدا هيٌندهى سورهتى بهقهره ياخود دريٌژتر بوو.
مهبهست لهو دوو رٍيوايهته ئهوهيه ههروهك له راى خهليفه دا هاتووه كه پيتهكانى ئهو قورئانه پيروٌزهى لهبهر دهست دايه سىٌيهكهكى لىٌكهمكراوهتهوه و مهبهست له رٍيوايهتى دووهم ئهوهيه كه سورهى ئهحزاب كهمتره به سىٌيهكهك لهوهى كه هاتوٌته خوارهوه.
3) خهلٌكى سونٌى دهلٌيٌن ههر دوو سورهتى «حهفهد و خهلع» له سورهته كورته بچكوٌلهكانن و له قورئاندا توٌمار نهكراون و ههر دووكيانوهك خهليفه عومهر كورٍى خهتاب لىٌى دلٌنيا بووه بهم شيٌوهيهى خوارهوه بوونه(اللهم إنا نستعينك و نستغفرك و نثني عليك و لا نكفرك و نخلع و نترك من يفجرك)؛ ئهويتريش(الله اياك نعبد و لك نصلي و نسجد و اليك نسعى و نحفر و نخشى نقمتك ان عذابك بالكافرين ملحق) برٍوانه سيوتى له بهشى ژمارهى سورهكان كه بهزوٌر شيوه باس لهم دوو سورهتهدا دهكات كهچى له قورئاندانين.[2]
4) ئيمامى ئهحمهد كورٍى حهنبهل له بهشى يهكهم له مهسنهدهكهيدا له كورٍى عهباس له عومهرى كورٍى خهتابهوه دهگيٌرٍيٌتهوهو دهلٌىٌ: كه خوا پيٌغهمبهرى بهحهق ناردو كتابى لهگهلٌ نارده خوارهوه لهو ئايهتانهى بوٌى هاته خوارهوه ئايهتى رٍهجم بوو كه پيٌغهمبهر رٍهجمى كرد، ئيٌمهش پاش ئهو رٍهجممان كرد و بهم جوٌرهش دهمانخويٌندهوه.
(و لا ترغبوا عن آبائكم إِن كفرا بكم أن ترغبوا عن أبائكم).[3]
5) سيوتى له ئيتقاندا به رٍيوايهتى نافع له كورٍى عومهرهوه دهلٌىٌ:-
كهس نهلٌىٌ ههموو قورئانم لهبهر كردووه، چونكه نازانن ههمووهكهى چهنده، لهوانهيه زوٌرى لىٌ رٍوٌيشتبىٌ، بهلاٌم با بلٌىٌ ئهوهى ليٌى ماوهتهوه و دياره لهبهرم كردووه.[4]
ههروهها له عائشه خيزانى پيٌغهمبهر دهگيٌرٍنهوه گوتويهتى سورهى ئهحزاب له سهردهمى پيٌغهمبهر دا(د.خ) دووسهد ئايهت بووه، بهلاّم پاش ئهوهى كه عوسمان قورئانى نووسيهوه ههر ئهوهندهمان خويٌندهوه كه ئيستا نووسراوهتهوه.[5] ههردوو رٍيوايهتيش روون و ئاشكرانه پيٌويست ناكات لهسهرى بدويٌن.
6) ئيمامى موسليم له بهشى سىٌيهمى سهحيحه كهيدا له ئهبىحهرب كورٍى ئهبىئهسوهد رٍيوايهتى كردووه كه ئهبوموساى ئهشعهرى به خويٌنهرانى قورئانى خهلٌكى بهسرهى گوتوه:- ئيٌمه له كاتى خوٌيدا سورهتيٌكمان دهخويٌند له توندى ماناو دريٌژىيهكهيدا وهكو سورهتى بهرائهت بوو، بهلاٌم لهبيرم كردووه و ئهوهندهم لهبيرماوه كه دهلٌىٌ(لو كان لأبن آدم واديان من مال لأبتغى وادياً ثالثاً و لا يملىء جوف أبن آدم الا التراب)، وهههروهها سوره تيٌكمان دهخويٌند وهكو سورهى موسبهحات وابوو له بيرم كردووه، بهلاٌم ئهوهندهم لهبهر كردووه كه دهلٌىٌ: (يا أيها الذين آمنوا لم تقولون ما لا تفعلون فتكتب شهادة فى أعنقاكم فتسألون عنها يوم القيامة)[6].
7) ئيبنى ماجه له عائشهى خيٌزانى پيٌغهمبهر(د.خ) دهگيٌرٍيٌتهوه گوتويهتى:- ئايهتى رٍهجم و شيردانى گهوره ده ئايهت هاته خوارهوه و له ژيٌر تهختهكهى مندا بوو، كاتىٌ پيٌغهمبهر كوٌچى دوايى كرد ئيٌمه به مردنى خهريك بووين ئاگامان لىٌ نه بوو، ئاژهلٌيٌكى مالٌى(كهوى) هات خواردى. ههروهها دهميريش له كتابى ژيانى ئاژهلاٌن بهههمان شيٌوه دهيگيٌرٍيٌتهوه.[7]
بهلٌىٌ زاناكانمان له زوٌر شويٌندا لافاوى گفتوگوٌيان بهرامبهر به گوٌرٍان له قورئاندا ههلٌقولاٌندووه و گوٌتهى ئهوانهى وادهلٌيٌن ههموويان پووچهلٌ كردوٌتهوه، دهتوانرىٌ چاويٌك بهو سهرچاوانه را بخشيٌنرىٌ كه پيٌشتر ئاماژهمان بوٌ كردووه، ئهوانه تهنها نموونهيهكى بچووكن، سهرچاوهى تريشمان ههنه ههر ههموو ئهو كتابانهى سونيهكان كه لهبارهى گوٌرٍانكارى له قورئاندا نووسراوه رٍهش بكاتهوه. بهلاٌم لهگهلٌ ههموو ئهوانهشدا بوختان پىٌ كردن سنوورى بوٌ دانهنراوه و بهردهوامهو وهك ئهوهى بلٌىٌى تا خاوهن مالٌ ويستى دزى بگرىٌ، دز خاوهن مالٌى گرت.
ليٌره دا من واتىٌدهگهم و لهو باوهرٍه دام ئهوهى دهىنووسين وشى دهكهينهوه بوٌ پووچهلٌ كردنهوهى ئهو بوختانانه هيچ سوودى نىيه مهگهر بوٌ كهم كهسانيٌكى خاوهن ويژدان و بايهتى دلٌسوٌز نهبيٌت كه بهدواى رٍاستيدا دهگهرٍيٌن، بهلاٌم زوٌر بهى خيٌلٌهكهمان قوتابيانى رٍاستى نينه و لهسهر نارٍهوايهتى و شهرٍ پىٌفروٌشتن سوورن تا دهگهنه ئهو رٍادهيهى روٌژ به بهردى رٍهش ناودهبهن. بهلاٌم ئيٌمه ههموو ههولٌيٌكمان دهخهينه بهر دهستى ئهوانهى به دواى رٍاستيدا دهگهرٍيٌن، بهلٌكو خوداوهند وابكات سوودى لىٌ وهر بگيريٌت...