| بوختانى بهگهورهگرتنى ئيمامهكان(س) |
نووسهرانى كوٌمهلاٌنى سونه به پسپوٌره جوٌرا جوٌرهكانيانيشهوه و ئهوانهى پهيوهنديان به زانستى ئيسلامميهوه ههيه بهبهردهوامى شيعه تاوانيار دهكهن بهوهى كه پلهو پايهى زياتر به ئيمامهكانيان دهدهن لهوهى كه لهرٍاستيدا شايستهيانه. له ريٌزگرتن و پيٌداههلٌگوتن و شانازى پيٌكردنيان زياده رٍوٌيى دهكهن و وايان دادهنين كهههموو شتيٌك دهزانن، لهوانه ههنديٌك تاوانبارمان دهكهن كه ئيٌمه دهلٌيٌين ئيمامهكانمان بوٌ خوٌيان شته غهيبيهكان (ناديارهكان) دهزانن، واته ههر خودى خوٌيان بوٌ ئهوه هاتوون ئهوهى ههيهبيدوٌزنهوه و ئيٌمه ولايهتى بوونهوهريان پىٌدهبهخشين .... تا ئهو رٍادهيهى ئيٌمه ئيمامهكانمان لهئاستى مروث زياتر بهرزدهكهينهوه.
ليٌره دا يهكهم فهرمان كه دهمهوىٌ ئاماژهى بوٌ بكهم، ئهوهيه كه زوٌرينهى ئهوانهى فيكرى شيعه دهخويٌننهوه و ئهوهى نووسراوه به پيٌنووسى نووسهرانى شيعه نهبووه، بهلٌكو به پيٌنووسى ناحهزهكانيان بووه ياخود بهپيٌنووسى ههنديٌك بووه كه تهواو پىٌنهگهييون له تىٌگهيشتنى پروٌگرامهكانى ئايينى، زاراوهكان و فيكرهكانيان تهواو ههرس نه كردووه و نيٌوان ئهوهى كه ئيمامهكان لهلايهن خواوه بههرهيان پىٌ دراوه بهههر شيٌوهيهك بيٌت و - ههروهك خهلٌكى سونه سادهى دهدهن كه دوايى باسى لىٌوهدهكهين - نيٌوان ئهوهى ئيمامهكان ههر خودى خوٌيان زيرهكن و تىٌدهگهن تيٌكهلٌ دهكهن، بوٌيه بهههلٌه لهرٍهئى شيعه تىٌدهگهن.
ههروهها ئاماژه بوٌ شتيٌكى تردهكهم، ئهويش ئهوهيه كه كاتىٌ ههندىٌ له نووسهران بوٌچوونيٌكى دهگمهنى كهم باوى كهسيٌك ياخود چينيٌكى له ناوچوو دهبينىٌ و ئهو بوٌچوونه رٍادهكيٌشيٌته سهر ههموو شيعه و لهو رٍوانگهوه حيسابيان بوٌ دهكات.
ههروهها ههندىٌ لهنووسهران كه رٍيوايهتيٌك دهبينىٌ لهبهر ئهوهى بهخوٌى له سوارهكانى ئهم گوٌرٍهپانه نىيه بوٌ ئهوه بگهرٍىٌ به دواى ئهوهى بزانى ئاخوٌ شتيٌكىتر ههيه دژى ئهم رٍيوايهته بيٌت ياخود ئايا كوٌمهلٌه كهسيٌك گيٌرٍايتيانهوه و چوٌنيان گيٌرٍاوهتهوه يان يهك كهس گيٌرٍايتيهوه ياخود كهسيٌك ههيه بهگويٌرهى ريٌبازى چارهسهركردنى ههوالٌ و رٍيوايهتهكان له پروٌگرامى فيقهيدا تيٌكئالٌوٌزييهكانى شى كردبيٌتهوه، بوٌيهكاتىٌ رٍيوايهتهكه دهگيٌرٍيٌتهوه بهبىٌ ئاماژهكردن بوٌ ئهوانه چهند بوٌچوونيٌكى تيادا رٍيٌك دهخات و به دهستى دههيٌنىٌ كه له رٍووى رٍاستيهوه ههر رٍووى نهداوه.
جاريش وايه كهسانيٌك ههيه چاك دهزانىٌ و لهم زانياريانه دهگات، بهلاٌم نهخوٌشى له دلٌدا ههيه .. بوٌيه بهو رٍيٌبازه كار ده كات كه دهلٌىٌ هيچ خوا نىيه به بىٌ ئهوهى تهواوى كات و بلٌىٌ تهنيا ئهو خوايهى دهيپهرستين نهبيٌت.
بهشيٌوهيهكى گشتى لهم دهم و دهسته تالٌوكهييه دا ههندىٌ بوٌچوونى شيٌعه دهربارهى ريٌزليٌنان و بهگهوره گرتنى زيادى ئيمامهكان دهخهمه رٍوو، پاشانيش به ههمان شيٌوه رٍاى كوٌمهلاٌنى سونه بهرامبهر ئيمامهكانيان باس دهكهم تا بزانين زياد به گهورهگرتن له كويٌدايه.
1) كوٌمهلٌهى شيعهى دوازده ئيمامى لهو باوهرٍهدان ئهوانهى عهلى(س) تا رٍادهى خوايهتى بهرز دهكهنهوه كافرن و لهئيمه نين.
بهلٌگهشيان بوٌ ئهم باوهرٍه فهرموودهى خوايه كه له قورئانى پيروٌزدا لهسورهى مائيده ئايهتى حهوتهمدا دهلٌىٌ:(قُلْ يا أَهْلَ الكِتابِ لا تَعْلُوا في دِينِكُمْ غيرَ الحَقِّ وَ لا تتَّبِعوا أَهواءَ قَوْمِ قَدْ ضَلُّلوا مِنْ قَبْلُ وَ أَضلُّلوا كَثِيراً وَ ضَلُّوا عَنْ سَواءِ السَّبيلِ) - واته ئهى موحهممهد پيٌيان بلٌىٌ ئهى ئهو كهسانهى خاوهن كتابى خوان، كهس بهبىٌ حهق بهرزمهكهنهوه له ئايينهكهتاندا و به دواى ئارهزووى ئهو كهسانه مهكهون كه ريگايان بزركردووه، وه زوٌر كهسيشيان گومٌرا كردووه، ئهوانه گومرٍان و لهرٍىٌ رٍاست لايان داوه.
2) ئيمامى عهلى (س) فهرموويهتى (هَلَكَ فيَّ رَجُلانِ مُحِبُّ غالٍ و مُبْغِضٌ قالٍ) - واته: دووكهس به منهوه لهناودهچن: يهكيٌكيان ئهوهى له خوٌشويستنم زيادهرٍوٌيى بكات، ئهويتريان ئهوهى بلٌىٌ قينمْ لىٌيهتى.
3) ئيمامى سادق(س) فهرموويهتى: ئيٌمه ههر بهندهى خوداوهندين و ههلٌيبژاردوين و هيچ بهلٌگهيهكمان له خواوه پىٌنيه و هيچ مژدهيهكى رزگار كهريمان لهگهلٌدا نىيه و ئيٌمهش وهكو خهلٌك دهمرين و لهلايهن خواوه دهست بهسهرين و لهكردارهكانماندا بهر پرسيارين، و ئهوهى ئهوانهى خوٌشبووىٌ كه زيادهرٍوٌيى دهكهن له بهگهوره گرتنى ئيمامهكان، ئهوا رٍقى له ئيٌمه دهبيٌتهوه، ئهوهى رٍقى لهوان بيٌتهوه، ئهوا ئيٌمهى خوٌشدهوىٌ؛ ئهوان كافرن و موفهوهزىيهكانيش هاوبهش پهيدا كهرى خوانهو نهفرهتى خوايان لىٌ بيٌت.
خوٌزگه ئهوان - مهبهست لهئهوانهى زيادهرٍوٌيى دهكهن له به گهورهگرتنى ئيمامهكان - گاوربوونايه ياخود قهدريهكان ياخود مهرجهئيهكان ياخود حهرورىيهكان بووتايه.
4) ئهوانهى زيادهرٍوٌيى دهكهن لهبهگهوره گرتنى ئيمامهكان پيسن، نابىٌ مردووه كانيان بشوردريٌن و له ناشتنيان بهشدارى بكرىٌ و نابىٌ زهكاتيان پىٌ بدرىٌ و نابىٌ ژنى موسلٌمان بخوازن، نابىٌ ببنه ميراتگرى موسلٌمان، بهلاٌم موسلٌمان دهبيٌته ميراتگريان، ئهو بوٌچوونانه ههموو ئيمامهكانى شيعهى دوازده ئيمامى لهسهرى رٍيٌكهوتوون.
5) شيٌخ موفيد له كتابهكهيدا بهناوى شهرحى باوهرٍى سهدوق دا دهلٌىٌ: غولاتيهكان لهوانهن بهرٍوالهت خوٌيان به ئيسلام دادهنيٌن ههر ئهوانيشن كه ميرى ئيمانداران عهلى كورٍى ئهبوتاليب و ئهو ئيمامانهى نهوهى ئهون به خوا و پيٌغهمبهريان دهزانن و پياندا ههلٌدهلٌيٌن و له پلهو پايهىيهكى بىٌ سنوور دايان ناون و له مهبهست دهرچووينه، جا ئهوانه گومرٍا و كافرن.
بهلٌىٌ ئهو باس و دهقانهى پيٌشكهشمان كردن، وهكو نموونه بهرٍاست و رٍوونى رٍاى ئيماميهكان دهربارهى به گهوره گرتن و به گهورهگران(الغلو و الغلاة) ئاشكرا دهكهن، لهو باوهرٍه دا نيم كه ئهوانهى ئيماميهكان بهم واتايانه تاوانبار دهكهن، ئاگادارى ئهو بوٌچوونانه نهبن، بهلاٌم دان پيٌداهيٌنانى لهسهر دلٌيان گرانه خوا له گوٌتهو باسهكانيان بمانپاريٌزىٌ.
ليٌرهدا پيم باشه ههلٌوهستهيهكى كورت لهسهر رٍيٌبازى فيكرى سونى بكهين بوٌ ئهوهى ببينين و بزانين ئايا لهويٌدا بهگهوره گرتن ههيه يان نه، فهرموو ئهوه چهند نموونهيهك برٍوانه:
1) عهلائهدين دهده له كتابهكهيدا(محازهتولئهوائيل و موسامرهتول ئهواخير) دا دهلٌىٌ: بومهلهرزهيهك شارى مهدينهى گرتهوه، عومهرى كورٍى خهتاب بهگوٌپالهكهى له زهويداو گوتى رٍاوهسته، ئينجا زهوى هيٌمن بووهوهو بومهلهرزهكه نهما، ههروهها دهلٌىٌ كاتىٌ له ميسردا ئاوى رٍووبارى نيل كهمى كرد لهو كاتيدا عهمرى كورٍى عاس والى ميسر بوو، ميسرىيهكان ههروهكو داب و نهريتى خوٌيان بهرامبهر بهم جوٌره رٍووداوانه ويستيان ئافرهتيٌك بكهنه بووك و فرٍىٌى دهنه نيٌو نيلهوه، بهلاٌم والى رٍازى نهبوو، قهدهغهى كردن و لهم بارهيهوه بوٌ خهليفه عومهر كورٍى خهتابى نووسى، ئينجا خهليفهش نامهيهكى بوٌ نارد و فهرمانى پىٌ كرد نامهكه فرٍىٌ بدهنه نيلهوه و كاتىٌ نامهكهيان فرٍىٌ دايه ناوى، لافاو ههستا. ههروهها باس له رووداوى (سارية الجبل) باسى رووداوو كوژاندنهوهى ئاگرى كردووه لهلايهن عومهرى كورى خهتابهوه، پاشان لهسهرى دهرٍواو دهلٌىٌ: عومهر بهسهر ئاوو ههواو ئاگرو زهويدا زالٌ بووه، ئا ئهوهيه ماناى ولايهتى بوونهوهرى، ئايا به دهيان نموونهى لهم بابهته حهساسيهى له لايهن برايانى سونه بهرپاكرد، نه خيٌر بهلاٌم ئهگهر ئهوانه لهلايهن يهكىٌ له ئيمامهكانى نهوهى پيٌغهمبهر رووى بدايه ئهوا به كوفر لهقهلٌهم دهدرا.
2) ئيبنى جوٌزى ليٌهاتوويى ئهحمهد كورٍى حهنبهل له عهلى كورٍى ئيسماعيل دهگيٌرٍيٌتهوه و دهلٌىٌ گوتويهتى: له خهونمدا ديتم وهكو ئهوهى رٍوٌژى پهسلاٌن(قيامهت) رٍوويدا بىٌ و ههموو خهلٌك بوٌ لاى پردهكه دههاتن و لهويٌدا ماوهيان بهكهس نهدهدا تىٌپهرٍىٌ ههتا موٌريان پىٌ نهبيٌت، لهههمان كاتدا ديتم له لايهكىتر پياويٌك دانيشتووه بوٌ خهلٌكى موٌردهكات و موٌريان پىٌدهدات. گوتم: ئهوه كىٌيه. گوتيان: ئهوه ئهحمهد كورٍى حهنبهله.
3) مهككى لهبهشى دووهمى كتابهكهيدا دهربارهى ليٌهاتووى ئهبىحهنيفه دهگيٌرٍيٌتهوه و دهلٌىٌ: ئهبىحهنيفه به خهولىٌكه وتوويى لهسهر تهختيٌك له نيٌو باخچهيهكدا ديتراوهو بهندهيهكى لهگهلٌدا بووه و موٌلهتى بوٌ خهلٌك نووسيوه، لهم بارهيهوه ليٌيان پرسى و وهلاٌمى دايهوهو گوتى خوداى گهوره به ئيشهكهم و مهزههبهكهم رازى بووهو منى كردوٌته شهفاعهتخوازى نهتهوهكهم، منيش موٌلهتيان بوٌ دهنووسم، گوتيان بوٌچ مهبهستيٌك و ئهو كهسهى موٌلهتى بوٌ دهنووسى دهبىٌ چ زانيارىيهكى ههبىٌ؟ گوتى ئهگهر زانى كه تهيهموم به خوٌلٌهميٌش ناكرىٌ.
4) خهتيبى بهغدادى له بهشى چواردهههمى كتابهميٌژووهكهيدا دهرىهيٌناوه و دهلٌىٌ بهگويٌرهى رٍيوايهتى ئهبىئهمامه پيٌغهمبهر(د.خ) فهرموويهتى: چوومه نيوٌ بههه شتهوه، پاشان فهرموى كاتىٌ گهيشتمه لاى دهرگا تهرازووهكيان هيٌناو منيان له لايهك داناو ميللهتهكهشم له لايهكهىتر هيٌشتا پارسهنگى لايهكهى من گرانتر بوو، پاشان ئهبوبهكريان هيٌناو به ههمان شيٌوه دايان نا، ديسان لايهكهى ئهبوبهكر گرانتر بوو، پاشان عومهريان هيٌناو له لايهكيان داناو گشت ميللهتيش له لايهكهى تر، لهويٌشدا لايهكهى عومهر گرانتر. بوو، پاشان تهرازووهكهيان ههلٌگرات. ههروهها حهكيمىترمزيش له نهوادرى ئوسولهكهيدا بهههمان شيٌوه دهيگيٌرٍيٌتهوه.
5) عوبيٌرى ماليكى له(عومدهتولته حقيقدا) دهلٌىٌ: لهكاتىٌ كه پيٌغهمبهر له ئاوهزهنگى مردنيدا بوو له هوٌش خوٌى چوو، له خزمهت خوادا دهنگى ئهبوبهكرى گوىٌ لىٌ بوو، ئينجا دلٌى: دلٌنيا بوو بهدهنگى ياوهرهكهى دلٌخوٌش بوو.
جا ليٌرهدا بوٌ ئهو كهسانهى تيرو توانجى بهگهوره گرتنمان تىٌئهگرن، دهلٌيٌم سهرچاوهكانتان ئهوانهى لهم جوٌره تهونانه رستن و چنين لىٌدهكهن زوٌرن، به شيٌوهيهك بىٌئهوهى زيادم گوتبيٌت كتيٌبخانهيهك پرٍدهكهن، ههروهها بوٌ ئهوهى ئامانجى نووسهرهكانتان نههيٌنينه دى به لاٌو كردنهوهى پروپاگنده له نيٌو موسلٌماندا و بوٌ ئهوهى خامهكانيان تهنها سهرقالٌى بهرگرى كردن بن له ئايينهكهيان ياخود رٍيٌبازه چاكه كارىيهكان بلاٌوبكهنهوه، نامانهوىٌ كاتى خوٌمان بهم جوٌره كارانهوه بكوژين، كه تهنها بوٌ يهك چركهش گومانم لهوهدا نىيه كه خامهگومان ليٌكراوهكان جهخت دهكهنه سهر ئهوانهى ووتمان بوٌ پارچه پارچه كردنى موسلٌمانان و سوود وهرگرتن له بازارى لهبار يهكچوونى ئيسلامهتى، ههروهها ئهو خامانه ههميشه له رٍقو كينى داكردويان كاوٌيژ دهكهن كه دهبوايه له گيانى باوهرٍ دا بتوابوونايهتهوه و ههولٌ بدهن بوٌ كوٌ كردنهوهو به هيٌزكردنى وشهى(لا اله الا اللَّه) - واته هيچ خودايهك نىيه تهنها ئهو خوايهى دهيپهرستين نهبيٌت.
با كهسيش گومانى لهوه دا نهبيٌت كه ئيٌمه له ترسان ئهوه دهلٌيٌين، چونكه ئهو زانيارى و زانستهى له لامانه پهروٌشى ئيٌوهى بوٌ دهخوازين ئهگهر لهو هيوايه دانين كه زوٌرينهتان بوٌ رٍيٌبازى ويژدان بگهرٍيٌنهوه نهخوازهلٌلاٌ كهميٌك نهبيٌت له دهروون پاكهكان كه به دواى رٍاستى و حهقدا دهگهرٍيٌن...
ئينجا ئيٌمه بوٌ ئهوانه ههولٌ دهدهين و دهنووسين: له ههر ههموو ئهوانهشدا تهنها له رٍيٌگاى خواى گهوره دا خوٌمان ماندوو دهكهين كه ئاگادارى و پهروهردهى كردوين به فهرموودهكهى: (إِنَّ هذِهِ أُمَتُكُمْ أُمةُ واحِدَةً وَ أَنا رَبُكُمْ فَاعْبِدونِ) - واته: بهلٌىٌ ئهوهيه نهتهوهكهتان يهك پارچه و يهك نهتهوهيه و منيش خواتانم و بمپهرستن.
خودايه: ئيٌمه دهتپهرستين و هاوبهشت بوٌ پهيدا ناكهين، باوهرٍمان به قورئان و پيٌغهمبهرو ئايينهكهت ههيه، توٌ خواو وهلى ئيٌمهى، خوايه ميهرهيانى خوٌتمان بهسهردا بباريٌنه و ههر توٌى بهخشنده و ميهرهبان.