ههوريٌكى رهش |
|
بسم الله الرحمن الرحيم
«نحن نقص عليك أحسن القصص»
سورة يوسف 12:3
واته: ئيٌمه جوانترين و نايابترين چيروٌكت بوٌ دهگيٌرٍينهوه
پيٌشهكى
سپاس بوٌ يهزدان و درودى خودا لهسهر بهنده ههلٌبژيٌردراوهكانى موحهممهد و نهوه رابهره مهعسوومهكانى بيٌت.
ههرچى سيفاتى چاكه كارى و رهوشت بهرزى ههيه ههمووى له ژيانى مهعسوومهكان كوٌ دهبيٌتهوه، چونكه ئهوانن ريٌنمايكهرى مروٌثايهتى و چاكهخوازى، خوداى گهوره پالاٌوتونى و ههلٌيبژاردون بوٌ ئهوهى ببنه سهركردهو نمونهيهكى باش و شياو ههتا خهلٌكى چاويان لىٌبكهن و ژيان بهسهرهاتهكانيان پرٍن له چيروٌكى پرٍ مانا كه گرنگى ئهرزش و پهندى بهرز له ژيانى نهتهوهكان دهگهيهنيٌت.
لهبهر ئهوهى بهسهرهاته پرٍشنگدارهكانيان لاپهرٍهيهكى زوٌرى داپوٌشيوه بهوهى لهسهريان نووسراوه. بوٌيه دامهزراوهى ئيمامى عهلىعليه السلام دهستى كرد به دهركردنى كوٌمهلٌه زنجيرهيهك كه دارٍيٌژرابىٌ به شيٌوازيٌك
لهگهلٌ ئاستى روٌشنبيرى تازه پىٌگهيشتوان گونجاو بيٌت و به ئاسانى لىٌى تىٌ بگات.
به ههلٌبژاردنى ههندىٌ بوٌنهى ديارو روون له بهسهرهاتى ژيانيان و خستنه روويان به شيٌوهيهكى چيروٌكى جوان بوٌ ئهوهى سوودى زانستى ببهخشىٌ و هاندهريٌك بيٌت بوٌ روٌلٌه بهرٍيٌزهكانمان ههتا زانياريان و بهخشينى گيانى (روحى) كهلهپوورى ئيسلامى نهمريان زياتر بيٌت.
له خوداى به توانا دهپارٍيٌينهوه له راژهى شويٌنهوارى بهسهرهاتى پاكهكان سهركهوتوومان بكات.
سهركهوتن ههر له خوداوهيه
دامهزراوهى ئيمامى عهلىعليه السلام
شهوالى پيروٌز/ 1418كوٌچى
ههوريٌكى رهش
ئهى ميرى ئيمانداران! وا دياره زوٌر پهشوٌكاوى و ئهوه چىيه له دهروونتا دهخولٌيٌتهوهو ئارامى لىٌههلٌگرتى و له ناختا له شيٌوهى بوركان خوٌى دهنويٌنىٌ؛ جا ئهو پهشوٌكىيهى بوٌ چىيه ئهى توٌ بهسهر شوٌرٍشى عهلهوىيهكان زالٌ نهبووىو له ناوت نهبردن!! دياره ئهوه لهبهر دهنگى نارٍهزايى دهربرٍينيانه بهرامبهر به كرداره چهوسيٌنهرهكانت. ئهم جوٌره چهوساندنهوهى خهلٌك هاندهدات كه شمشيٌر و هيٌز بهكار بهيٌنن بوٌ پاريٌزگارى كردن له مافهرٍهواكانيان... توٌش ههر هيٌنده ههستت كرد تهختى سهرمادارىو پاشايهتيت دهلهرزىٌ، ئهو تهختهى له پيٌناوى مانهوهيدا نزيكترين خزمهكانى خوٌت كوشتو لهناوت بردن، ئامادهى داسى مهرگو نهمانى بوٌ بسووى. جا ئيٌستا زوٌر سروشتيه كه شويٌنهوارى دهنگى نارٍهزايىو شوٌرٍشى چهوساوهكان له شيٌوهى تورٍهبوونى بوركاناوى له دهروونتا خوٌى بنويٌنىٌو عهقلٌت ههردهم خهريكى بيركردنهوه بىٌ، ههرچهنده ههولٌ دهدهيت له ژيٌر ههورى رهشى ههناسه ساردهكانتو شورٍابه ژههراوىيهكانى دا بيشاريتهوه، ئهو شوٌرٍابانهى ههر كاتىٌ شوٌرٍشيٌكى نوىٌ بهرپا بىٌ، ئهوان زياتر و داختر دهبن.
مهئمون خهريكى بيركردنهوهيكى قوولٌ بوو بوٌ ريٌگا چارهيهك دهگهرٍا، له ههمان كاتيشدا رهشهباى قين يارى به ههورى شورٍابهدارى ژههراوى دهكردو له ميٌشكى خهلٌيفهدا له شيٌوهى چهند ويٌنهيهك بهرجهسته دهبوو، بوٌيه له جيٌگاكهى راپهرٍى و گوتى: دهبىٌ ريٌگاچارهيهكى رزگارى بدوٌزمهوه قينى ئهو شوٌرٍشانه بمژىٌ كه بارودوٌخى رامياريمان ئالوٌزتر دهكا...
* * *
ئهو برٍياره گهورهو ترسناكه چىيه... كه مهئمون داويهتى و وهك ههوره تريشقه سهرى له پياوانى نزيكى خوٌى شيٌواندووهو بهسهرسورٍمانهوه پرسيار دهكهن: چوٌن مهئمون ئامادهيه دهولٌهتيٌك بداته دهست نهوهى عهلى كورٍى ئهبوتاليب كه عهباسيهكان له ماوهى حهفتا سالٌى رابردوو دا زهحمهتيان كيٌشاوهو خهباتيان كردووهو رهنجيان داوهو به خويٌن و شهرٍ دايانمهزراندووهو بهم جوٌره به ئاسانى خهلاٌفهتو فهرمانرٍهوايهتى دهگوازيٌتهوه بوٌ نهوهى عهلى كورٍى ئهبوتاليب؟! كه له كاتى خوٌيدا ئهگهر به شهرٍى خويٌناوى و بهربهرهكانى فيكرى و باوهرٍى زوٌر توند نهبوايه له ژيٌر دهستيان دهرنهدههات... كهواته ئهو ههموو شهرٍو كوشتارهو بهرهبهركانيه له پيٌناوى چىدا ئهنجام درا...
له نيٌو ئهو سهرسامىيهوه يهكيٌك له وهزيرانى مهئمون كه ناوى حهسهنى كورٍى سههل بوو، لهگهلٌ فهزلى براى هاتنه پيٌش و ئامادهبوون، دواى ئهوهى مهئمون داواى كردبوون تا كوٌبوونهوهيان لهگهلٌ بكات.
حهسهنى كورٍى سههل رووى كرده مهئمون و پيٌى گوت: گهورهم!... ئايا دهزانى دهرچوونى بهرٍيٌوهبردنى ئهركى دهولٌهت له نيٌو كهسانى بنهمالٌهكهت كاريٌكى گهورهو ترسناكه.
مهئمون وهلاٌمى دايهوهو گوتى: ئهمن پهيمانم داوه به خوداى گهوره كه بيگهرٍيٌنمهوه بوٌ باشترين نهوهى ئهبوتاليب و نهمزانيوه كهسيش ههبىٌ لهو پياوه باشتر و زاناتر بىٌ...
حهسهنى كورٍى سههل و فهزلٌى براى كه ديتيان مهئمون سوورهو داكوٌكى له برٍيارهكهى دهكا... نهيانويست چيتر بهرههلٌستى لىٌ بكهن، لهو كاتهدا مهئمون رووى تىٌكردن و پيٌىگوتن: ئيٌستا بوٌ لاى عهلى رهزا كورٍى موسا دهرٍوٌن و برٍيارهكهمى پىٌرادهگهينن.
كوٌبوونهوهكه كوٌتايى هات و حهسهنى كورٍى سههل و فهزلٌى براى دواى ئهوهى لهسهر چهند خالٌ و مهرجيٌكى دياريكراو لهگهلٌ مهئمون ريٌكهوتن... دهرچوون و بهرهو مهدينهى مونهوهره كهوتنه رىٌ...
* * *
كاتىٌ گهيشتنه لاى ئيمام رهزا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) و برٍيارهكهى مهئمونيان پىٌراگهياند كه ههلٌيبژاردووه بوٌ جىٌنيشنى خوٌى، بهلاٌم به پيٌى ئهو مهرجانه... نابىٌ فهرماندهر بكا كه يهكيٌكى تر بوٌجىٌنشينى خوٌى ديارى بكاو له نيٌوان دوو كهساندا دادگهرى نهكاو هيچ شتيٌك به كهيفى خوٌى نهگوٌرٍىٌ... ئيمام رهزاش (سلاٌوى لهسهر بىٌ)گويٌى بوٌ راگرتبوون، له ههمان كاتيشدا دهيزانى مهئمونى كورٍى رهشيد دهيهوىٌو ههولٌدهدات بهو كارهى ههستى رق و توٌلٌهسهندنهوه بمژىٌ و لايهنگران بوٌ خوٌى زياد بكاو رابكيٌشىٌ و له راى گشتى بگهيهنى كه بوٌ بهرژهوهندى گشتى كار دهكات... له ههمان كاتدا دهيهوىٌ ئهو فشاره سووك بكات كه ويژدانى نهتهوهى ئيسلام به هوٌى ههلٌسوكهوتى زوٌردارانهى فهرمانرٍهوايانى عهباسيهكان دژى عهلهوىيهكان، لهبهرى دهنالٌيٌنىٌ و ههروهها دهيهوىٌ بهم شيٌوهيه بهرامبهر به رهوتى شوٌرٍشگيٌرٍانهى عهلهوىيهكان كه له زيادبوون و پهرهسهندندابوو به هوٌى راورووت و خويٌن رشتن و به فيرٍوٌدانى سهرمايهى دهولٌهت و فهسادى كارگيرى و تيٌك ئالٌوٌزبوونى ئاسايشى خهلٌك به شيٌوهيهكى ترسناك، رابوهستىٌ و سنوريٌكى بوٌ دابنىٌ به مهبهستى لهناوبردنى له دواييدا.
بوٌيه مهئمون پيٌشنيارى ئهو پروٌژه راميارىيهى كرد، ههتا به پهيماندان و دانانى بهجىٌنيشينى خوٌى چوار دهورى ئيمام رهزا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) بگرىٌ، له لايهكى تريشهوه چونكه ئيمام (سلاٌوى لهسهر بىٌ) له نهوهى بنهمالٌهى پيٌغهمبهره (سلاٌويان لهسهر بىٌ)و سهركردهيهكى ههلٌكهوتووهو گهورهى ههموو زانايانى سهردهمهكهيهتى... لهبهر ههموو ئهو هوٌيانهى باس كرا، ئيمام عهلى رهزا كورٍى موسا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) نارٍهزايى خوٌى بهرامبهر به برٍيارهكهى مهئمون دهربرٍى و رهتى كردهوه، بوٌيه يهكيٌكيان ههرٍهشهى لىٌكردو دهستى بوٌ شمشيٌرهكهى بردو گوتى: بهو خودايه مهئمونى سهروهرم فهرمانى پىٌكردووم، ئهگهر سهرپيٌچى ويستهكانى بكهى، لهسهرت بدهم...!!
ئهوه چ پيلانيٌكى راميارىيه... ئهوه چ جىٌنيشينيهكه كه پياو نهتوانىٌ فهرمان بداو... نارٍهزابىٌ و ... كهسدانهمهزريٌنىٌ و نهتوانى كهسيش لابهرىٌ و له نيٌوان دوو كهسانيشدا دادگهرى نهكات، لهگهلٌ ههموو ئهوانهشدا ئيمام رهزا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) زانى هيچ چارهى نىيه، دهبىٌ ويلايهتى عههد (جىٌنيشينى) قهبولٌ بكات.
ليٌرهدا مهئمون به باشى نهزانى ئهو پلانانه بهكار بهيٌنىٌ دژى ئيمام رهزا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) كه وهختى خوٌى هارونهرهشيد دژى ئيمام موسا كازمى باوكى بهكارى هيٌنا بوو...
* * *
ئيمام عهلى رهزا كورٍى موسا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) سهفهركهى له شارى مهدينهى مونهوهرهدا بهرهو شارى مهروهى پايتهختى عهباسىيهكان له ريٌگاى بهسرهو ئههوازهوه دهست پيٌكردو كاتىٌ گهيشته ناوچهيهك پيٌى دهگوترا نهباج... له نزيك مزگهوتيٌكى ناوچهكه دابهزى و بهره بهره خهلٌك له دهورهى كوٌدهبوونهوهو پياويٌكيان له نيٌوان بوو، ناوى ئهبوحهبيبى نهباجى بوو، ئهو پياوه بهسهرساميهوه بهرامبهر به ئيمام (سلاٌوى لهسهر بىٌ) راوهستاو ديتى كه وا ئيمام خوانىٌ خورماى له جوٌرى سهيحانى له پيٌشهو لىٌى دهخوات... ئهوهى زياتر پياوهكهى سهرسامكرد ئهوه بوو كه ئيمام چهنگيٌكى لهو خورمايه پيٌدا، كاتىٌ ژماردى ديتى ههژده دانهى تهواون، بىٌ كهم و زياد، بوٌيه له پيٌش خوٌيهوه ورتهى دهكردو دهيگوت: بيست روٌژ لهوه پيٌش پهيامبهرى خودام (د.خ) له خهودا بينى لهم شويٌنه دانيشتبوو، لهو جوٌره خورمايهى دهخواردو پهيامبهر (د.خ) چهنگيٌكى له خورمايهكه پيٌدام و ژماردم ههژده دانهبوو... ئهو وهخته ماناى خهونهكهم وا ليٌك دايهوه كه ههژده سالٌىتر دهژيم، پاش تهمهنى ئيٌستام... پاشان ئاورٍيٌكى له ئيمام رهزا(سلاٌوى لهسهر بىٌ) دايهوهو گوتى: ئهى كورٍى پيٌغهمبهرى خودا خورمايهكهم بوٌ زياد بكه... ئيمام وهلامى دايهوهو گوتى: ئهگهر باپيرهم پهيامبهرى خودا (د.خ) زياترى پىٌ داباى بوٌم زياد دهكردى.
* * *
پاشان ئيمام رهزا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) له سهفهرهكهى بهردهوام بوو ههتا گهيشته نيشابوور له نيٌو گوٌمهتيٌكى داپوٌشراو كه لهسهر هيٌستريٌكى بوٌز بهسترابوو، بازارٍى دهبرٍى... ليٌرهدا دوو كهس، يهكيٌكيان ناوى ئهبوزهرعهى رازى و ئهويتريان ناوى ئهحمهدى كورٍى ئهسلهمى توسى بوو، لهگهلٌ خهلٌكيٌكى زوٌر له مهلاو زانايان و حهديسبيٌژان ريٌگايان ليٌگرت و داوايان ليٌكرد بوٌ خاترى باب و باپيره پاكهكانى پهرده لهسهر رووى مبارهكى (پيروٌزى) لابداو تاوهكو به بينينى شاد بن و شتيٌكيان لهبارهى باپيرانيهوه بوٌ بگيٌرٍيٌتهوه... ئينجا ئيماميش (سلاٌوى لهسهر بىٌ) پهردهكهى لاداو نيٌوچاوانى نورى ئيمامهتى لىٌ دهبارى، بوٌيه خهلٌك خوٌيان بوٌ نهگيراو ههنديٌكيان دهستيان كرده گريان و هاواركردن و ههنديٌك دهيانگوت: الله اكبر، الله اكبر - خودايه گهوره... خودايه گهورهيه... ههنديٌكيشيان بوٌ پيروٌزى داميٌنى پهردهكهيان ماچ دهكرد، لهو كاتهدا يهكيٌك له مهلايهكان بانگى كرد و گوتى: ئهى
خهلٌكينه گوىٌ بگرن! پاش ئهوهى خهلٌكهكه دامركايهوه، ئيمام رهزا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) سهرى له نيٌو گوٌمهتهكه دهرهيٌناو گوتى: كازمى باوكم بوٌى گيٌرٍامهوهو گوتى له ئهبوجهعفهر سادقى بابم بيستووه، ئهويش له باوكى موحهممهد باقرى بيستووه، ئهويش له عهلى كورٍى حوسهين سهجادى بيستووه، گوتويهتى حوسهينى باوكم له ئيمام عهلى ميرى ئيماندارانى (سلاٌوى لهسهر بىٌ) باوكى بيستووه، گوتى: براكهم و ئاموٌزاكهم پهيامبهرى خودا (د.خ) فهرموويهتى: جبرائيل وتى: له خوداى گهورهو شكوٌدارم گوىٌ لىٌ بوو، دهيفهرموو (كلمةُ لا اِلهَ اِلاّ اللَّهُ حِصْنِى وَ مَنْ دَخَلَ حِصنى أَمِنَ مِنْ عَذابى) - واته رستهى: هيچ خودايهك نيه جگه لهو خودايهى كه دهيپهرستين، قهلاٌى منهو ئهوهى بچيٌته نيٌو قهلاٌكهم، له سزاكانم رزگارى دهبيٌت... دوايى ئيمام رهزا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) كهميٌك داماو بىٌدهنگ بوو، پاشان گوتى: بهلاٌم به پيٌى خالٌ و مهرجهكانى... وه ئهمنيش يهكيٌكم لهو مهرجانه... پاشان ئيمام (سلاٌوى لهسهر بىٌ) بهرٍيٌدا روٌيشت و ههتا گهيشته گهرٍهكيٌك پىٌيان دهگوت: فهروينى لهوىٌ دابهزىو گهرماويٌكى لىٌ بوو، ئيمام (سلاٌوى لهسهر بىٌ) به نيازى خوٌ شتن چووه گهرماوهكهو پاشان لهوىٌ دهرچوو و نويٌژى كرد...
پاشان ئيمام رهزا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) ريٌگاى گرته بهرو به شارى سهرخهسدا تىٌپهرٍى و ههتا گهيشته مهروهى پايتهختى خهلاٌفهتى عهباسى كه له خوٌ ئامادهكردن و چاوهرٍوانيدا بوو بوٌ ئهوهى پيٌشوازى له ئيمام (سلاٌوى لهسهر بىٌ) بكات... خودى مهئمون به خوٌى و پياوانى بنهمالٌهكهى و كاربهدهستانى دهولٌهتهكهى له ههره پيٌشهوهى پيٌشوازىكهران بوون.
دواى كوٌتايى هاتنى رىٌو رهسمى پيٌشوازى كردن، يهكسهر وتوويٌژ له نيٌوان ئيمام رهزا (سلاٌوى لهسهر بىٌ)و مهئمون و ئهو وهزيرانهى ئهركهكهيان پىٌسپيٌردرابوو دهستى پيٌكرد.
* * *
ئيمام رهزا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) له بهرامبهر مهئموندا ههولٌيدا كه جىٌنيشينى قهبولٌ نهكات و وهرىنهگرىٌ... بهلاٌم لهبهر ئهوهى مهئمون ههرٍهشهى ليٌكردو پيٌى گوت: كه عومهر شوٌرايهكى پيٌكهيٌنا له شهش كهس، يهكيٌكيان باپيرهت بوو و گوتى ههر يهكيٌك سهرپيٌچى فهرمانى شوٌراى كرد له ملى بدهن... بوٌيه دهبىٌ ههر قهبولٌى بكهى، ئينجا ئيمام (سلاٌوى لهسهر بىٌ) كه هيچ چارهى نهماو زانى ئهگهر رازى نهبىٌ، لهسهرى دهدرىٌ؛ به ناچارى قهبولٌى كرد. دوايى مهئمون فهرمانى به فهزلٌى كورٍى سههلى وهزيرى كردو پيٌىگوت: برٍوٌ ناو خهلٌك و برٍيارهكهم و راى من دهربارهى عهلى رهزا كورٍى موسا و سووربوونم و داكوٌكى كردنم لهسهر پهيماندانم بوٌى و دانانى بهجىٌنيشينى خوٌم له دواى مردنم، رابگهيهنهو ئاشكرا بكهو لهو بارهيهوه ئاگاداريان بكهرهوه...
ههروهها مهئمون فهرمانيدا به گوٌرٍينى جلٌ و بهرگى رهش كه دروشمى عهباسييهكان بوو به جل و بهرگى رهنگ
سهوز... ئينجا له روٌژى پهيماندان ههموو سهركردهكانى سوپاو پياو ماقوولاٌن و قازىيهكان به جل و بهرگى سهوزهوه هاتن و ئامادهبوون... ليٌرهدا مهئمون فهرمانى به عهباسى كورٍى كرد بوٌ ئهوهى يهكهم كهس بىٌ پهيمان بدات، ئهويش ههستاو پهيمانى جىٌنيشينى (ويلايهتى عههد) پىٌداو ئيماميش (سلاٌوى لهسهر بىٌ) دهستى بهرز كردهوه، به شيٌوهيهك رووى دهستى له خهلٌكى كرد و لاى دهرهوهشى له بهرامبهر رووى خوٌيدا راگرت... بوٌيه مهئمون به سهرساميهوه پيٌىگوت: دهستت بوٌ پهيماندان دريٌژ بكهرهوه... ئيماميش (سلاٌوى لهسهر بىٌ) وهلاٌمى دايهوهو گوتى: پهيامبهرى خودا (د.خ) بهم شيٌوهيه پهيمانى به خهلٌكى دهدا...
* * *
به گرنگى پيٌدانيٌكى زوٌرهوه له لايهن مهئمونهوه رىٌو رهسمى پهيماندانهكه كوٌتايى هات. دواى ئهوهى شاعيرهكان و بيٌژهرهكان و پياوماقوولاٌن هاتن پيروٌزباييان ليٌكردو پارهو ديارىيهكى زوٌر بهم بوٌنهيهوه دابهش كراو بهخشرايهوه...
مهئمون به بهردهوامى بهو برٍيارو كردارانهدا دهچووهوه كه پلهو پايهى ئيمامى دهسهلٌماندو دوپات دهكردهوهو ههولٌى دهدا راى گشتى ئيقناع بكات به گرنگى ههنگاوهكهى و فهرمانى دا به دهركردن و دروستكردنى پاره به ناوى ئيمام رهزا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) و ناوى پيروٌزى لهسهر نووسراو ههلٌكهندرا...
ههروهها فهرمانى دهركرد بوٌ ههموو ههريٌمهكانى دهولٌهت كه ناوى ئيمامرهزا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) له ههموو شويٌنيٌك و له نويٌژو خوتبهكانى ههينى دا بخويٌندريٌتهوه، چهند ههنگاويٌكى تريشى پيادهكرد بوٌ ئهوهى پهيوهندى پتهوى خوٌى و ئيمام (سلاٌوى لهسهر بىٌ) بسهلٌميٌنىٌ و دوپات بكاتهوه، وهكو ههستانى به پيٌشكهش كردن و مارهكردنى كچهكهى خوٌى ئوم حهبيب له ئيمام رهزا (سلاٌوى لهسهر بىٌ). مهئمون ههموو ئهو كردارانهى له پيٌناوى ئيقناع كردنى نهتهوهى ئيسلام به نياز پاكىيهكهى و راستى بوٌچوونى ههنگاوه راميارىيهكهى، پياده دهكرد.
* * *
مهئمون دواى ئهوهى بارو دوٌخهكهى بوٌ سهقامگير بوو، ويستى ئيمام رهزا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) به شيٌوهيهكى راستهوخوٌ ههندىٌ ئهرك و كارو بارى دهولٌهت ههلٌسورٍيٌنىٌ، بوٌ ئهوهى خهلٌك بزانن كه ئيمام (سلاٌوى لهسهر بىٌ) دهست به كار بووهو هاوكارى دهكات له بهرٍيٌوهبردنى ئهركى دهولٌهت... بوٌيه داواى ليٌكرد كه له نويٌژى جهژنى رهمهزان دا پيٌش نويٌژى خهلٌك بكات كهوا ريٌكهوت دواى پهيماندان به ماوهيهكى كهم جهژنيش داهات... ليٌرهدا ئيمام رهزا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) داواكهى مهئمونى رهت كردهوه، بهلاٌم پاش داكوٌكى كردنهكى زوٌر له لايهن مهئمونهوه، ئيمام (سلاٌوى لهسهر بىٌ) تووشى ههلٌويٌستيٌكى ناخوٌش بوو، بوٌيه به مهئمونى گوت: ئهى ميرى ئيمانداران ئهگهر لهجىٌبهجىكردنى ئهم ئهركه بمبوورى زوٌرم پىٌ خوٌشترهو ئهگهر نهشمبوورى، ئهوا پهيامبهرى خودا (د.خ) و ميرى ئيمانداران عهلى كورٍى ئهبوتاليب (سلاٌوى لهسهر بىٌ) چوٌن دهرچوونه بوٌ نويٌژى جهژن، ئهمنيش به ههمان شيٌوه دهردهچم.
مهئمون گوتى: فهرموو چوٌن حهز دهكهى وا دهربچوٌ.
ئينجا مهئمون فهرمانى دا كه ههموو خهلٌك و سهركردهكان بهيانى روٌژى جهژن ههر له زووهوه لهبهر دهرگاى ئيمام رهزا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) ئاماده بن... خهلٌك ههمووى لهسهر ريٌگاكان و سهربانهكان دانيشتبوون و سهركردهكانيش لهبهر دهرگاى ئيمام رهزا كوٌبوونهوه... ههتا روٌژ ههلاٌت... ئينجا ئيمام (سلاٌوى لهسهر بىٌ) ههستاو دهستنويٌژى ههلٌگرت و به عهمامهيهكى له پهموٌ دروست كراوى سپى سهرى بهست و لايهكى بهسهر سنگى دا هيٌنا بووه خوارهوهو لايهكهى تريشى بهسهر شانيدا، پاشان ئاماژهيى بوٌپهيرٍهوانى كرد و گوتى: ئيٌوهش ههموو وهكو من بكهن... ئينجا دهرچوو، به پىٌخواسى له نيٌوان پهيرٍهوانى دا دهرٍوٌيشت و له شيٌوهى پياويٌكى له خوا ترس و سيماى خواپهرستى لهسهر ديار بىٌ و دوور له دياردهى گهورهيى و پاشايهتىو فهرمانرٍهوايى... سهرى بهرز كردهوه بوٌ ئاسمان و دهستى پيٌكرد، بانگىدا: اَللَّهُ اَكْبَرُ، اَللَّهُ اَكْبَرُ، اللَّهُ اَكْبَرُ، والحمدُلِلّهِ على مَا هَدانا اللَّهُ اَكْبَرُ على مَارَزَقْنا مِنْ بَهيمَةِ الاَنْعام وَالْحَمدُلِلَّه على مَا أَبْتَلانا... خودا گهورهيه، خودايه گهورهيه، خودا گهورهيه و سوپاس و سهنا بوٌ خودا لهسهر ريٌنمايى كردنمان و خودا گهورهيه و خوٌراك دهرمانه و له ههموو سامانيٌكى ئاژهلٌى پىٌ بهخشيوين و سوپاس بوٌ خودا لهسهر ئهو شتانهى كه تووشمان دهبيٌت.
بهم جوٌره بهرٍىٌ وهدهرٍوٌيشت و دهنگى بهرز دهكردهوهو خهلٌكيش به دواييدا دهرٍوٌيشتن به ههمان شيٌوه دهيان وتهوهو دهنگيان بهرز دهكردهوه. لهبهر گريان و هاوار كردن شارى مهروه هاته لهرزهو سهركردهكان له ماينهكانيان كهوتن و پيٌلاوهكانيان فرٍىٌداو تهماشاى ئيماميان دهكرد، پاش ههموو ده ههنگاو روٌيشتن رادهوهستاو چوار جاران دهىگوت (الله اكبر) به شيٌوهيهك وا ههست دهكرا كه ئاسمانو زهوى و ديوارهكانيش وهلاٌمى دهدهنهوه...
ئهم ههلٌويٌسته ترسى له دلٌى پياوانى فهرمانرٍهوادا ههلٌچوواندو وهك سهرهتايهكى بهرزبوونهوهى كهسايهتى ئيمام رهزا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) و به دياركهوتن و گهش بوونهوهى ئهستيٌرهى راميارىيهتى ئيمام له پيٌشيانداخوٌى نواند. بوٌيه فهزلٌى كورٍى حهسهن كه لهرز كهوتبووه دلٌىيهوه به ههلٌهداوان خوٌى گهيانده مهئمون و پىٌىگوت: ئهى ميرى ئيمانداران ئهگهر ئيمام رهزا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) بهم شيٌوهيه بگاته مزگهوت ههموو خهلٌك بوٌى شيٌت دهبن و پهيرٍهوى لىٌدهكهن، واى به باش دهزانم فهرمانى پىٌ بكهى بگهرٍيٌتهوه...
ليٌرهدا پرٍوشكى بوركانى مهئمون بهرز بووهوه لهگهلٌ ههر ههناسهيهك كه دهرى دهكرد هيٌندهى پىٌ نهچوو ئهو پرٍوشكانه كوٌبوونهوهو يهكيان گرت و ههوريٌكى رهشى شورٍابهدارى ژههراويان پيٌكهيٌنا.
لهو ساتهدا مهئمون واى به باشزانى به گويٌرهى راى وهزيرو راويٌژكارهكهى فهزلٌى كورٍى سههل كار بكات و نيٌردراويٌكى نارد به دواى ئيمام داو داواى ليٌكرد بهرهو مالٌ بگهرٍيٌتهوه، له ههمان كاتيشدا بيرى دهكردهوه چوٌن پيلانهكهى جىٌبهجىٌ بكات.
* * *
له كوٌتايىدا ئهى ههوره رهشهكه... دلٌت داكهوت و شورٍابه ژههراوىيهكانت داباراند؟... بهلاٌم ئايا لهو باوهرٍه داى كه كهس نازانىٌ له كوىٌ ئهو پرٍوشكه ژههراويانهت دابارانديه؟!!!
ئهگهر وا تىٌبگهى ئهوا زوٌر به ههلٌهدا چووى ئهى ههورى رهش، ئهوهتا خهلٌك كوٌدهبنهوه و ههتا هيٌز له دهنگيان دايه هاوار دهكهن و دهلٌيٌن: مهئمون، ئيمام عهلى رهزا كورٍى موساى (سلاٌوى لهسهر بىٌ) كوشت، له ريٌكهوتى كوٌتايى مانگى سهفهرى سالٌى دووسهدو سيٌى كوٌچى له تهمهنى 55 سالٌيدا شههيدى كرد.