فهرمانيٌك له خوداوه |
بسم الله الرحمن الرحيم
«نحن نقص عليك أحسن القصص»
سورة يوسف 12:3
واته: ئيٌمه جوانترين و نايابترين چيروٌكت بوٌ دهگيٌرٍينهوه
پيٌشهكى
سپاس بوٌ يهزدان و درودى خودا لهسهر بهنده ههلٌبژيٌردراوهكانى موحهممهد و نهوه رابهره مهعسوومهكانى بيٌت.
ههرچى سيفاتى چاكه كارى و رهوشت بهرزى ههيه ههمووى له ژيانى مهعسوومهكان كوٌ دهبيٌتهوه، چونكه ئهوانن ريٌنمايكهرى مروٌثايهتى و چاكهخوازى، خوداى گهوره پالاٌوتونى و ههلٌيبژاردون بوٌ ئهوهى ببنه سهركردهو نمونهيهكى باش و شياو ههتا خهلٌكى چاويان لىٌبكهن و ژيان بهسهرهاتهكانيان پرٍن له چيروٌكى پرٍ مانا كه گرنگى ئهرزش و پهندى بهرز له ژيانى نهتهوهكان دهگهيهنيٌت.
لهبهر ئهوهى بهسهرهاته پرٍشنگدارهكانيان لاپهرٍهيهكى زوٌرى داپوٌشيوه بهوهى لهسهريان نووسراوه. بوٌيه دامهزراوهى ئيمامى عهلىعليه السلام دهستى كرد به دهركردنى كوٌمهلٌه زنجيرهيهك كه دارٍيٌژرابىٌ به شيٌوازيٌك
لهگهلٌ ئاستى روٌشنبيرى تازه پىٌگهيشتوان گونجاو بيٌت و به ئاسانى لىٌى تىٌ بگات.
به ههلٌبژاردنى ههندىٌ بوٌنهى ديارو روون له بهسهرهاتى ژيانيان و خستنه روويان به شيٌوهيهكى چيروٌكى جوان بوٌ ئهوهى سوودى زانستى ببهخشىٌ و هاندهريٌك بيٌت بوٌ روٌلٌه بهرٍيٌزهكانمان ههتا زانياريان و بهخشينى گيانى (روحى) كهلهپوورى ئيسلامى نهمريان زياتر بيٌت.
له خوداى به توانا دهپارٍيٌينهوه له راژهى شويٌنهوارى بهسهرهاتى پاكهكان سهركهوتوومان بكات.
سهركهوتن ههر له خوداوهيه
دامهزراوهى ئيمامى عهلىعليه السلام
شهوالى پيروٌز/ 1418كوٌچى
فهرمانيٌك له خوداوه
پاش ئهوهى ئهو ئايهته پيروٌزه هاته خوارهوه: «و أنْذِر عَشيرتك الاقربين»[1] - واته: ئهى پيٌغهمبهر! هوٌزهكهت و خزمانى نزيكى خوٌت به سزاى خوداى گهوره بترسيٌنهو پيٌيان رابگهيهنهو بوٌ باوهرٍهيٌنان و پهيرٍهوى كردنى خوداو پيٌغهمبهر داوهتيان بكه.
پهيامبهرى خودا (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) له نيٌوان چل كهس له پياوانى هوٌزهكهى و خزمه نزيكهكانى دانيشتبوو و باسى خوداپهرستى بوٌ دهكردن و ئهوانيش گويٌيان بوٌ فهرمودهكانى راگرتبوو. پيٌغهمبهر (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) پيٌىگوتن: ئهمن بوٌ دوو وشهى سووك لهسهر زمان و قورس و گرانبهها له تهرازوودا بانگتان دهكهم؛ ئهگهر باوهرٍتان پىٌى هيٌنا، ئهوا دهبنه خاوهنى عهرهب و عهجهم و ههموو ميللهتانى تريش دهخزيٌنه ژيٌر سهركردايهتىتانهوهو ههر بهم دوو وشهيهش دهچنه بهههشت و له دوٌزهخيش رزگارتان دهبيٌت.
ئهوانيش ئهوانهن: (شهادة ان لا اله الاَّ اللَّه و اني رسول الله) - واته: (شاهيدى دهدهم جگه له خودا، خودايهكى تر نيهو ئهمنيش (موحهممهد) پهيامبهرى خودامه). جا كىٌ ههيه بوٌ ئهم ئهركه وهلاٌمم بداتهوهو بوٌ سهرخستنى و پىٌههستانى هاوكارم بيٌت... دهبيٌته برام و جيٌگرم و وهزيرم و ههروهها پاش مردنم دهبيٌته ميراتگرم و خهلٌيفهم.
پهيامبهرى خودا (درودى خودا لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) به بهردهوامى فهرموودهكهى دووباره دهكردهوه، بهلاٌم هيچ وهلاٌمى گوىٌ لىٌ نهبوو، تهنها لهو كهسه نهبىٌ كه له نيٌوانيان دانيشتبوو، ههرچهند ئهو كاته تهمهنى له ههموو ئامادهبووان بچوكتر بوو، بهلاٌم ههر كه گويٌى له فهرمودهكهى پيٌغهمبهر (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) دهبوو يهكسهر ههلٌدهستايه سهر پىٌ و به ههموو باوهرٍبه خوٌبوونهكهوه دهيگوت: ئهمن ئهى پهيامبهرى خودا بوٌ چهسپاندنى ئهم ئهركه هاوكاريت دهكهم.
پهيامبهرى خودا (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) فهرمانى پىٌ دهكرد، دانيشه. پاشان پهيامبهر فهرموودهكهى بوٌ ئامادهبووان دووباره دهكردهوه، بهلاٌم جگه لهو لاوه زياتر كهس وهلاٌمى نهدهداوه... ئهى سهروهرم ئهى پهيامبهر! ئايا جگه لهو لاوه چاوهرٍيٌى كهسيٌكى تر دهكهى؟ به خوٌت له ههموو كهس باشترى دهناسى!
ئهى ئهو لاوه نهبوو كه هيٌشتا تهمهنى له شهش سالاٌن تىٌپهرٍ نهببوو له نيٌو براكانى ههلٌتبژارد بوٌ ئهوهى به خيٌوى بكهى و هاوژينت بىٌ؟ له ژيٌر سهرپهرشتى خوٌتا گهوره بووهو خووى به زانستهكانى توٌوهگرتووهو لهباوهشت دهگرت و به دهستى پيروٌزت خوٌراكت دهرخوارد دهدا. بهلٌىٌ ههر تهنها ئهو لاوه بوو ئهيزانى و ئهىديتى كه ههموو سالٌىٌ بوٌ ئهشكهوتى حيرا دهرٍوٌيشتى و كهسيٌكى تر ههستى پىٌ نهدهكردى؟ ئايا بيٌجگه لهو لاوه كهسيٌكى تر ههيه بوٌنى پيٌغهمبهرايهتى توٌى كردبىٌ و لهسهر دهمى منالٌيهوه را نورى وهحى و پهيامى ئيسلامهتى ديتبىٌ؟ زانستى له خوٌتهوه وهرگرتبىٌ، تا رادهيهك روٌژىٌ پاش ئهوهى زرينگهيهكى گوىٌ لىٌ ببوو ليٌت هاته پيٌش و پرسيارى ليٌكردىو گوتى: ئهى پيٌغهمبهرى خودا ئهو زرينگهيه چى بوو؟
وهلاٌمت دايهوهو فهرموت: ئهى عهلى! ئهوه شهيتانه... له پهرستنى نائوميٌد بووه... ئهى عهلى ئهوهى من گويٌم لىٌ دهبىٌ، توٌش گويٌت لىٌ دهبيٌت و ئهوهى من دهيبينم، توٌش دهيبينى، بهلاٌم توٌ پيٌغهمبهر نى، بهلٌكو وهزيرى...
ئايا جگه لهو زياتر ئهى پهيامبهرى خودا! كهسيٌكى تر ههيه ئهو شيٌوه روحيهى بهسهرتا دا دههات، له كاتى خوا پهرستيت له ئهشكهوتى حيرا، ديتبىٌ و ههتا له ئاكامدا له راستى و رهواى پهيامهكهت هيٌنده دلٌنيا بوو، پيٌويستى نهكرد داواى لىٌ بكهى بوٌ ئيسلامهتى و بهلٌكو به خوٌى باوهرٍى پىٌهيٌناى و موسلٌمان بوو.
بهلٌىٌ ئهوه عهلى كورٍى ئهبوتاليبه (سلاٌوى لهسهر بىٌ) كه سهردهمى نهفامى نهيتوانيوه هيچى لىٌ بپيٌكىٌ و كارى تىٌ بكات، چونكه ئاگادارى داوهتهكهت و ناوهروٌكى پهيامهكهت بوو، بوٌيه به دلٌنيابوونهوه باوهرٍى پيٌكردى و ههتا گوتى: پهيامبهرى خودا (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) ههزار دهرگاى زانستى فيٌر كردم و له ههر دهرگايهكىيهوه ههزار دهرگاى زانستم بوٌ دهكريٌتهوه...
كهسيٌكى تر نهبوو بوٌ هاوكارى پهيامبهرى خودا ئامادهبونى خوٌى دهربرٍيٌت، جگه له عهلى. پهيامبهرى خودا (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) رووى كرده عهلى(سلاٌوى لهسهر بىٌ)و فهرموى: دانيشه توٌ برام و جيٌگرم و وهزير و ميراتگرم و ههروهها پاش مردنم خهليفهى منى...
ئينجا پياوهكان ههستانهوهو به گالٌته پيٌكردنهوه به ئهبوتاليبيان دهگوت: ئهوروٌژهت لىٌ پيروٌز بىٌ كه دهچيته سهر دينى برازاكهت. ئهوهتا له ئيٌستاوه كورٍهكهتى كرده مير بهسهرتا....
ئهى ههر عهلى كورٍى ئهبوتاليب (سلاٌوى لهسهر بىٌ) نهبوو، ئهو لاوهى كه خوداى تهعالا ريٌزى لىٌ ناوهو به جوٌريٌك كهسيٌكى تر ئهو ريٌزهى به خوٌوه نهديوه، تهنانهت ههنديٌك له پيٌغهمبهرانيش ئهو ريٌزهيان لىٌنهگيراوه... ئهوهتا خوداى گهوره ميواندارى دايكى فاتيمهى كچى ئهسهد له مالٌى پيروٌزيدا دهكات و بوٌ ئهوهى عهلى له مالٌى پيروٌزى خوادا له دايك ببىٌ و كه له دايكيش بوو، رووجوان و شادو خاويٌن و پاك بوو، هيچ شويٌنهواريٌكى له دايكبوونى لهسهر ديار نهبوو... ئهى ههر دايكى عهلى نهبوو كه هيٌشتا لهسهر دونيا بوو، خوداى تهعالا ميٌوهى بهههشتى دهرخوارد داو بانگى كرد ئهى فاتيمه ناوى لىٌ بنىٌ عهلى... چونكهمن ناوهكهيم له ناوى خوٌم دهرهيٌناوهو به رهوشتى خوٌم پهروهردهم كردووهو له زانسته نهيٌنىيهكانى خوٌمم پىٌ بهخشيوه... كهواته مژده بوٌ ئهو كهسهى عهلى خوٌش دهوىٌ و پهيرٍهوى دهكات و شيٌوهن و دوٌزهخيش بوٌ ئهو كهسهى رقى لىٌيهتى و سهرپيٌچى دهكات.
گرنگى لهوه دايه كه ههرچى خوداى تهعالا لهبارهى عهلىيهوه ئهنجامى داوه له ساتى له دايك بوونيهوه ههتا ساتى بانگهوازو پهيامهكهت ئهى پهيامبهرى خودا! ههر بوٌ ئهوه بووه كه ببىٌ به وهزيرو خهلٌيفهى توٌ... بوٌ چهسپاندنى پهيامى ئيسلامهتى هاوكارت بىٌ.
* * *
سالٌ يهك له دواى يهك تىٌدهپهرٍين و ههتا روٌژى ديارى كراوى مهبهست هات... بهلاٌم چوٌن روٌژيٌك بوو كهش و ههوا له نيوهروٌى ئهورٍوٌژه دا هيٌنده گهرم بوو، خاك له گهرميان سوور ببووهوه و بن پيٌيانى داخ دهكردو به ههزاران كاروان لهگهلٌ پيٌغهمبهر دا له حهج دهگهرٍانهوهو پيٌستى روويان لهبهر گهرمى ههواى بيابان و تيشكى خوٌر رهش ههلٌگهرٍابوو، پهرٍى ههلٌدهدا. لهوهش زياتر ئهو شته بوو كه له دهروونى ههنديٌكيان دهخولاٌيهوه، چونكه له كاتى جىٌبهجىٌ كردنى ئهركهكانى حهجدا پيٌغهمبهرى خودا (درودى خوداى لهسهر خوٌىو لهسهر بنهمالٌهكهى بىٌ) له وتاريٌكى دا ئاماژهى بوٌ كردبوون، بوٌيه وايان ههست دهكرد كه ئهوه دوايين حهجى پيٌغهمبهر بىٌ لهگهلٌياندا.
كاروانهكان بهرٍيوه دهرٍوٌيشتن تا گهيشتنه ئهو چوار ريانهى له ويٌوه حاجىيهكان ههر يهكه بوٌ شارى خوٌيان دهگهرٍانهوه كه پيٌى دهگوترىٌ غهديرى خوم... لهوىٌ خهلٌك گويٌيان لىٌ بوو، يهكيٌك بانگيان دهكات و داوايان لىٌ دهكات رابوهستن... ئهوانهى پيٌشهوه ئاورٍيان له دواوه داوه بوٌ ئهوهى بزانن چى قهوماوه، لهو سات و بارودوٌخهدا چى روويداوه؟...
ئا ئهوهتا لهو لاوه چهند كهسيٌك كار دهكهن و خهريكى ئامادهكردنى ههنديٌك چادرن بوٌ ئهوهى له شويٌنى جيا جيادا ههلٌى بدهن...
ههنديٌكيان لهبارهى ئهو راوهستانهوه پرسيار له يهكترى دهكهن و لهوانهيه لهو ساتهدا نهزانن كه پهيامبهرى خودا (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) به ويستى خوٌى نيه ئهو ههموو خهلٌكهى راگرتووه... بهلٌكو ئهوه به فهرمانى خوداى گهورهو شكوٌدارهو جبرائيلى ئهمين بوٌ پيٌغهمبهرى هيٌناوهته خوارهوهو به پيٌغهمبهرى(درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) فهرمووه:
«يا أيها الرسول بلغ ما أنزل اليك من ربك و ان لم تفعل فما بلغت رسالته والله يعصمك من الناس»[2] - واته: ئهى پيٌغهمبهر! ئهوهى بوٌت هاتوٌته خوارهوه به خهلٌكى رابگهيهنهو ئهگهر وا نهكهى، ئهوا پهيامهكهى خودات به تهواوى رانهگهياندووه، خوداش له خهلٌكت دهپاريٌزىٌ.
پاش ئهوهى خهلٌك كوٌبوونهوهو چادرهكان ههلٌدران، ئينجا بوٌ نويٌژى نيوهرٍوٌ بانگ دراو له نيٌوهرٍوٌى ئهورٍوٌژه گهرمهدا كه پياو ههندىٌ جلهكانى لهسهر سهرى دائهناو ههنديٌكيشى دهخسته ژيٌر پيٌيانيهوه لهبهر توندى هيٌزى گهرمايهكه.
لهبهر تاوى ئهو گهرمايهدا پهيامبهرى خودا(درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهكهى بىٌ) نويٌژى نيوهرٍوٌى بهو ههموو كوٌمهلٌه خهلٌكه كرد... وه پاش ئهوهى سهلاٌمى دايهوهو كوٌتايى به نويٌژهكهى هيٌنا... پهيامبهر (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهكهى بىٌ) ههستا چووه سهر كورتانى حوشتران راوهستاو وتاريٌكى بوٌ ئامادهبووان خويٌندهوه. دهنگى بهرز كردبووهوه بوٌ ئهوهى زوٌرترين كهس گويٌى لىٌ بىٌ و فهرمووى: سوپاس بوٌ ئهو خودايهى كه داواى يارمهتى لىٌ دهكهين و باوهرٍمان پيٌى ههيه و پشتى پىٌدهبهستين... ئهو خودايهى كه ريٌنمايى كهسيٌك ناكات، ئهگهر خوٌى گومرٍا بكات و ئهگهر كهسيٌكيش بيهوىٌ ريٌگاى راست و ئيسلامهتى بگرىٌ گومرٍاى ناكات. خودايه له شهرٍى نهفسى خوٌمان و خراپهكاريهكانمان بمانپاريٌزه. پاشان فهرمووى: ئهى خهلٌكينه! خوداى گهوره پيٌى راگهياندم كه هيچ پيٌغهمبهريٌك له نيوهى تهمهنى پيٌغهمبهرهكهى پيٌشترى زياتر ناژى... لهبهر ئهوه هيٌندهى نهماوه بانگ بكريٌمهوهو بگهرٍيٌمهوه بوٌ لاى بارهگاى خوداى تهعالا؛ جا بوٌ رابهرى و پهرهپيٌدانى ئهم دينه من بهرپرسيارم و ئيٌوهش ليٌپرسراون، ئايا ئيٌوه چى دهلٌيٌن؟
گوتيان: شاهيدى دهدهين كه توٌ پهيامى خودات به ئيٌمه راگهياندو بوٌ چهسپاندنى خهبات و جيهادت كردو به چاكه ئاموٌژگاريت كردين و خوداى گهوره چاكهت بداتهوه...
ئينجا پيٌى گوتن: ئهى ئيٌوه شاهيدى نادهن كه جگه لهو خودايهى دهيپهرستن، خودايهكى تر نيهو موحهممهديش پهيامبهرى خودايهو... بهههشت راست و ههقهو جهههنهم ههقهو مردن ههقهو زيندووبوونهوه ههقهو روٌژى پهسلاٌن (قيامهت) هيچ گومانى تيٌدا نيهو خوداى تهعالا ههموو مردووهكانى گوٌرٍستان زيندوو دهكاتهوه....
وتيان: بهلٌىٌ شاهيدى دهدهين ئهوانه ههمووى راستن. ئينجا فهرمووى: خودايه شاهيد به ... ئهى خهلٌكينه! خوداى گهوره سهروهرى منهو ئهمنيش سهروهرى ئيماندارانم و له نهفسى خوٌيان بوٌيان باشترم.
لهو كاتهدا ئيمام عهلى (سلاٌوى لهسهر بىٌ) له تهنيشتى راوهستا بوو، دهستى گرت و لهگهلٌ دهستى خوٌيدا بلٌندى كردو هيٌندهى بهرز كردهوه، ههتا سپيايى بن ههنگلٌى ههردوكيان له خهلٌكى به دياركهوت. ئينجا به دهنگيٌكى بهرزهوه فهرمووى: ئهوهى من سهروهرى بووم، ئهوه عهلىيه سهروهريهتى، خودايه پشتيوانى ئهو كهسه به كه پشتيوانى عهلىيه، دوژمنى ئهو كهسه به كه دوژمنى عهلىيه، خودايه ئهو كهسهت خوٌش بووىٌ كه عهلى خوٌش دهوىٌ و رقت لهو كهسه بىٌ كه رقى له عهلى دهبيٌتهوهو خودايه ئهو كهسه بهسهر بيٌخه كه بوٌ سهركهوتنى عهلى يارمهتى دهدات و ههق لهگهلٌ عهلى بسوورٍينهوه بوٌ ههر كوىٌ سورٍايهوه.
ئهى خهلٌكينه! ئهمن به جيٌتان ديٌلٌمو ئيٌوهش لهسهر حهوزى كهوسهر دهگهرٍيٌنهوه لام... حهوزى كهوسهر پانييهكهى له نيٌوان حوكمى چاوم و ههتا سهنعا دهبيٌت... به قهد ژمارهى ئهستيٌرهكان پهرداخى له زيو دروست كراوى تيٌدايه... ههست راگرن و ئاگادار بن، چوٌن له پاش من پاريٌزگارى ئهو دوو يادگاره گرانبههايهم دهكهن كه له نيٌوان ئيٌوهدا بهجىٌيان ديٌلٌم. چونكه كاتىٌ كه دهگهرٍيٌتهوه لام لهسهر حهوزى كهوسهر لهبارهى ئهو دوو يادگارانه پرسيارو لىٌ دهكهم... مهزنترين يادگارى گرانبههام (كتابالله) قورئانى پيروٌزه، لايهكى به دهست خوداى تهعالايه،
لايهكهى تريان به دهست ئيٌوهوهيه. ئهگهر دهستى پيٌوه بگرن ههرگيز ريٌگا ون ناكهن. يادگارييهكهى ترم عيترهتهكهمه، بنهمالٌهى خوٌمه. خوداى زاناو دانا پىٌى راگهياندم ئهو دووانه له يهك جيا نابنهوه تا لهسهر حهوزى كهوسهر دهگهرٍيٌنهوه لام... جا به پيٌشيان مهكهون، چونكه لهناو دهچن... ليٌشيان به دوامهكهون و كهمتهر خهمى نهكهن له بهرامبهريان، چونكه ديسان لهناو دهچن.
ئينجا فهرمووى با ئامادهبووان ئاگادارى دواكهوتووان بكهنهوه...
بهم جوٌره رووداوهكهى غهديرى خوم لهو كات و ساتيدا خوٌشهويستيهك و سوٌزيٌكى تايبهتى به خوٌوهبينى و كه ههتا زيندهگى مابىٌ له بير ناكرىٌ، چونكه ئهو راگهياندنه هاوكات بوو لهگهلٌ وتارى خواحافيزى (ئهلوهداع)ى پيٌغهمبهر (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهكهى بىٌ) بوٌ ئهوهى به زيندوويى له ويژدان و بيرى ميللهتى موسلٌمانان بميٌنيٌتهوه. ئينجا خهلٌك بوٌ پهيماندان به ئيمام عهلى (سلاٌوى لهسهر بىٌ) ريزيان گرت و يهك له دواى يهك پيروٌزباييان لىٌدهكرد. بهلاٌم لهو كاتهدا ئهبوبهكرو عومهرى كورٍى خهتاب هاتنه لاى پيٌغهمبهر (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهكهى بىٌ)و گوتيان:
ئايا ئهو فهرمانه له خوٌتهوهيه يان له خوداوهيه؟
له وهلاٌمدا پيٌغهمبهر(درودى خوداى لهسهر خوٌىو لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) فهرمووى: ئايا چوٌن دهبىٌ فهرمانيٌكى بهم جوٌره گرنگ له خوداوه نهبىٌ! بهلٌىٌ ئهوه فهرمانى خودايه؟ پاشى ئهوهى ئهو وهلاٌميان گوىٌ لىٌ بوو، عومهرى كورٍى خهتاب له ئيمام عهلى (سلاٌوى لهسهر بىٌ) هاته پيٌشو سلاٌوى ليٌكردو پيٌى گوت: سلاٌوت لىٌ بىٌ ئهى ميرى ئيمانداران، خوٌش به حالٌى توٌ و پيروٌزت بيٌت، بوويته سهروهرى من و ميرى ههموو ژن و پياويٌكى ئيماندار.
ههروهها ئهبوبهكريش وهكو عومهر له پيٌش چاوى ئهو جهماوهره زوٌره له ئيمام (سلاٌوى لهسهر بىٌ) هاته پيٌش و سلاٌوى ليٌكرد و پيروٌزبايى ليٌكرد.
* * *
ئهگهرچى پيٌغهمبهر (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) لهسهر پهيماندانهكهى غهديرى پيروٌز دووپاتى كردهوهو سهلٌماندى كه خهلاٌفهت بهخشين به عهلى كوٍرى ئهبوتاليب (سلاٌوى لهسهر بىٌ) فهرمانيٌكى خوداوهندىيهو هيچ پهيوهنديهكى به خزمايهتى نزيكى نيٌوان پيٌغهمبهرو عهلىدا نيه، لهگهلٌ ئهوهشدا پيٌغهمبهر (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بيت) دهيزانى له پاش مردنى چى روودهدا، ئهوهتا شهويٌك له شهوان بانگى عهلى و كوٌمهلٌيٌك له ياوهرانى دهكات و لهگهلٌيان دهردهچىٌ بوٌ گوٌرٍستانى بهقيع... ههر لهو كاتهشدا پيٌغهمبهر (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) ههستى دهكرد، تهندروستى بهرهو نالهبارى دهچىٌ و وا دياره ئهجهلى نزيك بوويتهوه. لهوىٌ لهناو گوٌرٍهكان راوهستاو رووى كرده گوٌرٍى مردووه ئيماندارهكان و فهرمووى: سلاٌوتان لىٌ بىٌ، ئهى خهلٌكى گوٌرٍستان و ئهوهى بهسهرتان هاتووه پيروٌزتان بيٌت، چونكه ئهوه خوٌشتره لهوهى بهسهر خهلٌكيدا ديٌت له ئايندهى نزيكدا. وا دياره فيتنه نزيك بوويتهوه، وهكو شهوى تاريك يهك له دواى يهك بهرٍيٌوهن.
پاشان زوٌر بوٌ مردووهكان له خودا پارٍايهوهو داواى له ئيماندارانى ئاماده بوو كرد، گهردهنى ئازاد بكهن.
* * *
پاشان زوٌرى پىٌنهچوو پهيامبهرى خودا (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بيٌت) فهرمانيدا به ئامادهكردنى سوپايهك، ههموو گهورهى كوٌچكهران (مهاجرين) و لايهنگران (ئهنسار) وهكو ئهبوبهكر و عومهرى كورٍى خهتاب و عوسمانى كورٍى عهفان و ئهوانى تر بگريٌته خوٌى و لهو سوپايه بهشدارى بكهن و سهركردايهتى سوپايهكهشى سپارد به ياوهرى لاو، ئوسامه كورٍى زهيدى حاريسه... ههر لهو ساتهدا نهخوٌشيهكهى پيٌغهمبهر (درودى خوداى لهسهرو لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) ههرهسى بوٌ هيٌنا بوو، سهختترين ئازارى دهدا... لهو كاتهدا فهرمووى (درودى خوداى لهسهر خوٌىو لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) نهفرهتى خودا له كهسيٌك بيٌت، له سوپاى ئوسامه دوا دهكهويٌت.
لهگهلٌ ئهوهشدا عومهرى كورٍى خهتاب و ئهبوبهكر و عوسمان داواى ليٌبوردنيان كرد له بهگهلٌ كهوتنى سوپاى ئوسامهو دهيانگوت: ئيٌمه ناتوانين له پيٌغهمبهر (درودى خوداى لهسهرو لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) جياببينهوهو جىٌى بهيٌلٌين كه نهخوٌشيهكهى زوٌر گران بووهو ههرهسى بوٌ هيٌناوه.
بهلاٌم كاتىٌ سهرى پهيامبهر (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بيٌت) كهوته باوهشى عهلى كورٍى ئهبوتاليب (سلاٌوى لهسهر بىٌ) و ههناسهى پاكى بهرهو ئاسمان ههلٌكشا...
يهكسهر ئهوانه لهوىٌ دهرچوون و پيٌغهمبهريان بهجىٌهيٌشتو روٌيشتن بوٌ ساباتى بهنى ساعيده بوٌ بهستنى كوٌبوونهوهيهك به مهبهستى ههلٌبژاردنى خهلٌيفهى پيٌغهمبهرى خودا، بوٌ سهركردايهتى موسلٌمانان. بهم جوٌرهش له فهرموودهكهى پيٌغهمبهرى خودايان له رووداوهكهى غهديرى خوم لايان داو كه هيٌشتا زوٌرى بهسهردا تىٌنهپهرٍيبوو. ئهوهش بهلٌگهيهكه بوٌ ههلٌگهرٍانهوهيان له پهيمانه پيروٌزهكهى غهديرى خوم.
ليٌرهدا ئهو فهرموودهيهى پهيامبهرى خودا (درودى خودا لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) بهسمانه كه له عهلى (سلاٌوى لهسهر بىٌ) دهلٌىٌ: ئهى عهلى تهنها باوهرٍداران توٌيان خوٌش دهوىٌو... بهرهلاٌ بيژى و مونافقيش رقييان ليٌته...
لهو لاشهوه له ساباتى بهنى ساعيده عومهرى كوٍرى خهتاب دهست پيٌشخهرى كردو ئهبوبهكرى بوٌ خهلافهت ههلٌبژاردو پهيمانى پىٌداو داواى له ئامادهبووان كرد، ئهوانيش پهيمانى پىٌبدهن. دهرچوونى خهلٌكهكه له ديوهخان و روٌيشتنيان بهرهو مزگهوتى پيٌغهمبهر و چوٌنيهتى دهنگدانهكه به ئهبوبهكر ههرايهكى زوٌرى بهرپاكردبوو و دهنگ به ههموو لايهك بلاٌو دهبووهو بهم جوٌره ئيمام عهلى (سلاٌوى لهسهر بىٌ) به ههموو ههوالٌهكانى زانى و ئاگادار بووهوه، بهلاٌم ئهو لهو كاتيدا لهگهلٌ كهسانى ترى بنهمالٌهى پيٌغهمبهر خهريكى ئامادهكردنى تهرمى پهيامبهرى بهرٍيٌز (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) بوون، تهرمى پيروٌزيان شوشت و كفنيان كرد و نويٌژيان لهسهر كرد و
پاشان ناشتيان... بوٌيه ئيمامى عهلى دوور بوو له رووداوهكانى بهنى ساعيدهو پاشانيش به جوانى نهزانى تهرمى پيروٌزى پيٌغهمبهر بهجىٌ بهيٌلٌىٌ و خهريكى خهلاٌفهت بىٌ. بهلاٌم لهبهر ئهوهى فهرمودهى پيٌغهمبهرهو فهرمانيٌكى يهزدانيهو له كهسيش شاراوه نيه؛ بوٌيه ئيمامى عهلى (سلاٌوى لهسهر بىٌ) رازى نهبوو بهو برٍيارهى كه پيادهكراو ههر لهسهر ئهو باوهرٍه مايهوه كه خهلاٌفهت مافيٌكى رهواى خوٌيهتى و ... بهلاٌم لهگهلٌ ئهوهشدا بهرگرى له ئيسلام و موسلٌمانان دهكرد و كيٌشهكانى چارهسهر دهكردن. ههرچهند ئازاريٌكى زوٌرى لهسهر بوو، بهلاٌم نمونهى ئارامى و خوٌرٍاگرى بوو، ههتا ئهورٍوٌژهى چهتهترين و نهفرهت لىٌكراوترين كهس له كاتى نويٌژى بهيانيدا بوٌى دهرچوو، شمشيٌريٌكى لهسهرى داو رديٌنى پيروٌزى له خويٌن سوٌركردو له ريٌكهوتى شهوى نوٌزدهى رهمهزانى سالٌى چل و يهكى كوٌچى دا شههيدى كرد.
اِنَّا لِله و اِنَّا اِلَيهِ راجِعون