بسم الله الرحمن الرحيم
«نحن نقص عليك أحسن القصص»
سورة يوسف 12:3
واته: ئيٌمه جوانترين و نايابترين چيروٌكت بوٌ دهگيٌرٍينهوه
پيٌشهكى
سپاس بوٌ يهزدان و درودى خودا لهسهر بهنده ههلٌبژيٌردراوهكانى موحهممهد و نهوه رابهره مهعسوومهكانى بيٌت.
ههرچى سيفاتى چاكه كارى و رهوشت بهرزى ههيه ههمووى له ژيانى مهعسوومهكان كوٌ دهبيٌتهوه، چونكه ئهوانن ريٌنمايكهرى مروٌثايهتى و چاكهخوازى، خوداى گهوره پالاٌوتونى و ههلٌيبژاردون بوٌ ئهوهى ببنه سهركردهو نمونهيهكى باش و شياو ههتا خهلٌكى چاويان لىٌبكهن و ژيان بهسهرهاتهكانيان پرٍن له چيروٌكى پرٍ مانا كه گرنگى ئهرزش و پهندى بهرز له ژيانى نهتهوهكان دهگهيهنيٌت.
لهبهر ئهوهى بهسهرهاته پرٍشنگدارهكانيان لاپهرٍهيهكى زوٌرى داپوٌشيوه بهوهى لهسهريان نووسراوه. بوٌيه دامهزراوهى ئيمامى عهلىعليه السلام دهستى كرد به دهركردنى كوٌمهلٌه زنجيرهيهك كه دارٍيٌژرابىٌ به شيٌوازيٌك
لهگهلٌ ئاستى روٌشنبيرى تازه پىٌگهيشتوان گونجاو بيٌت و به ئاسانى لىٌى تىٌ بگات.
به ههلٌبژاردنى ههندىٌ بوٌنهى ديارو روون له بهسهرهاتى ژيانيان و خستنه روويان به شيٌوهيهكى چيروٌكى جوان بوٌ ئهوهى سوودى زانستى ببهخشىٌ و هاندهريٌك بيٌت بوٌ روٌلٌه بهرٍيٌزهكانمان ههتا زانياريان و بهخشينى گيانى (روحى) كهلهپوورى ئيسلامى نهمريان زياتر بيٌت.
له خوداى به توانا دهپارٍيٌينهوه له راژهى شويٌنهوارى بهسهرهاتى پاكهكان سهركهوتوومان بكات.
سهركهوتن ههر له خوداوهيه
دامهزراوهى ئيمامى عهلىعليه السلام
شهوالى پيروٌز/ 1418كوٌچى
ئهو كاته هات
پاش مردنى باوكى لهسهر كورسى فهرمانرٍهوايهتى دانيشت و ههناسهيهكى قوولٌى ههلٌكيٌشاو به كهيف و خوٌشيهكى زوٌرهوه دهىوت: ئيٌستا فهرمانرٍهوام، بهلاٌم له پرٍدا دهنگيٌك بهسهريدا قيژاندى و پيٌىوت: ئيٌستا كاتى ئهوه هاتووه ئهو دهرخوونه (پهرده)يه ئاشكرا بكريٌت.
به هاواريٌكهوه له جيٌگاى خوٌى راپهرٍى و وتى: كامه دهرخوونه (پهرده). دهنگهكه: ئهو پهردهيهى كه باوكت ههميشه سوور بوو بوٌ ئهوهى به دادراوهيى بميٌنىٌ بوٌ داپوٌشينى ههموو رهوشتو كردهوهكانى. به هوٌى ئهوهشهوه توانى پلان و رازهكانى خوٌى لهسهر بيرو هوٌشى خهلٌكدا پياده بكاتو بوٌ ئهوهى پهردهكه به بريقهدارى بميٌنيٌتهوه، ههموو توانايهكى خهرج كرد. مهبهستيشى له ئهنجام دانى ئهم كاره ههولٌدان بوو بوٌ ئهوهى له بهرامبهر راى گشتى دا سيفهتى شهرعيهت به رهفتارهكانى خوٌى ببهخشىٌ.
يهزيد ههستى كرد كه ترس خهريكه دهخزيٌته نيٌو قوولاٌيى دهرونيهوه. ههولٌى بهرگرى لىٌ كردنى دهدا به بهرههلٌستى كردن بهو دهنگهى كه بهسهريدا دهىقيژاند و وتى ههروهها ئهمنيش بهردهوام دهبم لهسهر ريٌگاى باوكم و بوٌ داپوٌشينى پيلان و رامياريهكانم پاريٌزگارى لهو پهردهيه دهكهم.
قاقاى پيٌكهنينى لىٌ بهرز بووهوه؛ پاشان دهنگه ناديارهكه قيژاندى ئهتوٌ؟ كىٌ ههيه يهزيدى كورٍى مهعاويه نهناسىٌ؟... ئهو ئارهق خوٌرهى به بهخيٌوكردنى مهيمونو بالٌندهبازى خهريكهو حهزى له ئهنجامدانى كوٌرٍى ههلٌپهرٍكىٌ و گوٌرانيه. كام كوٌمهلٌگاى ئيسلامهتى رازيه به شيٌوهى زهمانى كوٌيلٌهتى و نهزانى له ژيٌر ئالاٌى ئيسلامدا بژيت.
دواى ئهوه باوكت بهو وهسيهتهى كه توٌى كرده خهلٌيفه، ئابرٍوى خوٌى برد، چونكه بهرٍاستى مافى رهواى ئيمام حوسهينه(سلاٌوى لهسهر بىٌ).
يهزيد سهرى خوٌى له نيٌو دهستانى داناو كهوته نيٌو بيركردنهوهيهكى قوولٌ؛ پاشان سهرى ههلٌبرٍى و گوتى: بوٌ والى مهدينه دهنووسم و داواى لىٌ دهكهم به زوٌر پهيمان له حوسهين وهربگرىٌ. بهلٌىٌ دهبىٌ حوسهين له ژيٌر فيشارو زوٌرهوه من به خهلٌيفه قهبوولٌ بكات.
* * *
وهليدى كورٍى عوتبه كاتىٌ كه نووسراوهكهى يهزيدى كورٍى مهعاويهى وهرگرت، به تورٍهييهكى زوٌرهوه گوتى: ئهمن چ پهيوهنديم ههيه به حوسهينى كورٍى فاتيمهوه؟ لهو كاتهدا كه مروٌثيٌكى قين له دلٌ له نزيكى وهليدهوه دانيشتبوو، دهنگى پيٌكهنينى لىٌ بهرز بوٌوهوه كه ئهويش مهرٍوانى كورٍى حهكهم بوو، وهليد رووى تيٌكردو پيٌى وت لهو باوهرٍه دا نيم كه حوسهين خهلٌيفه بوونى يهزيدى قهبوولٌ بىٌ.
مهرٍوان وهلاٌمى دايهوه: ئهمن دهزانم حوسهين قهت بهوه رازى نابيٌت و ههرگيز وهلاٌمو بهلٌيٌن ناداتهوهو ئيتاعهكردنيشى به رهوا نابينىٌ...
مهرٍوان كهميٌك بىٌدهنگ بوو، پاشان لهسهر قسهكانى روٌيشت، له كاتيٌك كه رق و كين له پچم و سهروچاوى بهدى دهكرا، گوتى: ئهگهر ئهمن له جياتى توٌ بم، تهنيا بوٌ يهك وشهش ناگهرٍيٌمهوه لاى حوسهين، ههتا له ملى نهدهمو نهى كوژم، پيٌش ئهوهى به مردنى مهعاويه بزانىٌ. ئهو قسهى مهرٍوان زوٌر به گرانى لهسهر دلٌى وهليد راوهستا، بوٌيه سهرى له عهرز ئهداو به بىٌ دهنگى دهگرياو به سوٌزو ئازاريٌكهوه دهىگوت: خوٌزگه وهليد نه له دايك دهبووى و نه مروٌثيٌكى دياريش دهبووى.
مهرٍوان كه گويٌى له قسهكانى وهليد بوو له فرميٌسكهكانى وردبووهوهو لهسهر خوٌو به هيٌواشى پيٌى گوت: ميرم!
لهوهى به بيرم هيٌنايهوه بيٌزار مهبه، چونكه نهوهكانى عهلى كورٍى ئهبيتاليب له كوٌنهوهو تا ئيٌستاش دوژمنى ئيٌمهنه... وه ئهگهر كارى حوسهين چارهسهر نهكهى، ئهوا پايهت لاى يهزيد ميرى ئيمانداران كهم دهبيٌتهوهو دهكهويٌت. وهليد به تورٍهييهكى زوٌرهوه به رووى مهرٍواندا قيژاندى: ئهوه چيته! واز بيٌنه لهو قسانهو ليٌم گهرٍىٌ؟ دوايى لهبارهى حوسهينى كورٍى فاتيمه به جوانى بدوىٌ، چونكه ئهو پاشماوهى نهوهى پيٌغهمبهرانه.
* * *
وهليدى كورٍى عوتبه بوٌ بانگهيٌشتنى ئيمامى حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) نيٌردراويٌكى نارد. ئيمامى حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) پيٌشبين بوو، دهيزانى لهبهرچى و بوٌچى وهليد داواى دهكات و نيٌردراوى به دوادا ناردووه، چونكه له خهونيدا ديتبووى وهكو ئهوهى مهعاويه سهرى شوٌرٍ كردبيٌتهوه، ئاگريش له خانووهكهى بهربووبىٌ و بسووتىٌ. بهم جوٌره ئيمام (سلاٌوى لهسهر بىٌ) زانى كه مهعاويه مردووه. ئيٌستاش وهليد دهيهوىٌ پهيمانى لىٌ وهربگرىٌ بوٌ يهزيد.
ئيمام حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) دهستنويٌژى ههلٌگرت و دوو رهكات نويٌژى كردو دوايى بوٌ ويستهكانى خوٌى له خودا پارٍايهوه... پاشان ناردى داواى لاوهكانى و لايهنگرانى و پياوانى بنهمالٌهكهى كردو نيازى دلٌى خوٌى پىٌراگهياندن و گوتى ههر يهكيٌك له ئيٌوه با شمشيٌرهكهى له كيفكهكهى دهربهيٌنىٌ و له ژيٌر جل و بهرگييهوه بيشاريٌتهوهو به دوام كهون و لهبهر دهرگاى ئهو پياوه (وهليد كورٍى عوتبه) راوهستن. ئهمن دهرٍوٌمه لاىو قسهى لهگهلٌدا دهكهم، ئهگهر گويٌتان لىٌ بوو به دهنگيٌكى بهرز قسهيان لهگهلٌ دهكهم و هاوارم بوٌتان كرد و گوتم ئهى نهوهكانى پيٌغهمبهر ئهوا يهكسهر بىٌ ئهوهى ماوهتان بدهن هيٌرش بكهن و له دهرگا وهرنه ژوورهوهو شمشيٌرهكانتان راست كهنهوه، بهلاٌم پهلٌه مهكهن، ئهگهر ئهوهى لىٌى دهترسيٌن ديتتان و دهيانهوىٌ بمكوژن، ليٌيان دهن و ههر كهسىٌ ويستى ئهمن بكوژىٌ، بيكوژن.
* * *
پاشان ئيمام حوسهين(سلاٌوى لهسهر بىٌ) لهگهلٌ 30 پياوى چهكدار له بنهمالٌهكهى و لايهنگرانى و شيعهى خوٌى له مالٌ هاتنهدهرىٌ. لهسهر دهرگاى وهليد رايگرتن و پيٌى وتن تهماشاكهن ئهو ئاموٌژگاريانهى پيٌموتن له بيرى مهكهن و مهىبهزيٌنن.... ئهمن تكام وايه به پشتيوانى خودا به سهلامهتى بوٌ لاتان بگهرٍيٌمهوه.
ئيمام حوسهنى (سلاٌوى لهسهر بىٌ) له وهليد چووه ژوورهوهو سلاٌوى لىٌ كردو وتى: ئهمرٍوٌ مير چوٌنى روٌژ كردوٌتهوهو تهندروستى چوٌنه؟!
وهليدى كورٍى عوتبه به شيٌوهيهكى جوان وهلاٌمى ئيمامى دايهوهو پيٌشوازى لىٌ كردو له نزيك خوٌى جيٌگاى بوٌ تهرخان كرد... مهرٍوانى كورٍى حهكهميش، ئهو قين له دلٌه لهوىٌ دانيشتبوو و تهماشاى دهكردن... ئيمام حوسهين لهبارهى مهعاويه پرسيارى له وهليد كردو واى پيٌشان دا كه هيچ شتيٌك دهربارهى مهعاويه نازانىٌ و وتى: ئايا ههوالٌيٌكتان له لايهن مهعاويهوه بوٌ نههاتووه؟ چونكه ئهو نهخوٌش بوو، نهخوٌشيهكهشى دريٌژهى كيٌشا، ئهبىٌ ئيٌستا تهندروستى چوٌن بىٌ؟
وهليد به ئاهيٌكهوه ههناسهيهكى قوولٌى ههلٌكيٌشا... پاشان به ئيمام حوسهينى (سلاٌوى لهسهر بىٌ) وت: ئهى باوكى عهبدولٌلاٌ! مهعاويه مرد.
ئيمام حوسهين (سلاٌوى لهسهر بيٌت) به وهليدى وت: (انا لله و انا اليه راجعون) - ئيٌمه له خوداينهو بوٌ لاى ئهويش دهگهرٍيٌينهوه بهلاٌم بوٌ بانگهيٌشتى منت كرد؟
وهليد وهلاٌمى دايهوه: بوٌ ئهو پهيمانه كه خهلٌك ههمووى لهسهرى كوٌمهلٌ بوونه، بانگهيٌشتم كردى!
ئينجا ئيمامى حوسهين (سلاٌوى لهسهربىٌ) وتى: ئهى مير! پياوى وهكو من به دزى پهيمان نادات، بهلٌكو پهيماندانى به ئامادهبوونى كوٌمهلاٌنى خهلٌك و به ئاشكرا دهبيٌت و ئهگهر سبهى بانگهيٌشتهى خهلٌكت كرد، بوٌ پهيماندان بانگهيٌشتى ئيٌمهش بكه.
وهليد وهلاٌمى دايهوه: سويٌندم به خودا زوٌر باشت فهرموو؛ ههر ئهو رهفتاره چاكهشم لىٌ چاوهرٍىٌ دهكردى.
ليٌرهدا مهرٍوان ههستاوهو قيژاندى بهسهر وهليدا: ئهى مير! حوسهين پهيمان نادات، ئهگهر ئيٌستا ليٌت جيا ببيٌتهوهو توٌش ههرگيز ناتوانى له كاتيٌكى تردا پهيمانى لىٌ وهربگرى، وا چاكه له لاى خوٌت بهندى بكهيت و لىٌ نهگهرٍيٌى لهم ژووره دهربچىٌ، ههتا پهيمان ئهدات و ئهگهر ياخى بوو له ملى بدهو بيكوژه.
ئيمام حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) به مهرٍوانى وت: ههى هاوار بوٌ توٌ ئهى كورٍى زرهقا (وشهيهكى كنايهته بوٌ دايكى مهرٍوان) فهرمان دهدهى له ملم بدرىٌ؟ سويٌندم به خودا دروٌى دهكهى و فيتنهيى دهكهى، بهو خودايه ههر كهسيٌك بيهوىٌ بمكوژىٌ، زهوى به خويٌنى ئاو دهدهم، ئهگهر راستهكهى ئهتهوىٌ و دهتوانى دهى خوٌت له ملم بده.
پاشان ئاورٍيٌكى له وهليد دايهوهو به دهنگيٌكى بهرز پيٌى وت: ئهى مير ئيٌمه بنهمالٌهى مالٌى پيٌغهمبهرين و ناوهروٌكى پهيامى ئيسلامين و هاورٍيانى فريشتهكانين و جيٌگاى هاتنه خوارى ميهرهبانى خوداين و خوداى تهعالا به ئيٌمه دينى ئيسلامى كردهوهو سهرى خست و به ئيٌمهش كوٌتايى پىٌ دههيٌنيٌت. يهزيد مروٌثيٌكه له دين ههلٌگهرٍاوهتهوه، ئارهق خوٌره. مروٌثكوژه، به ئاشكرايى لايهنگيرى له دينههلٌگهرٍاون دهكات. پياوى وهك من به مروٌثى وهك يهزيد پهيمان نادات. سبهى كه ههر دوو لامان بهيانيمان كردهوه، لهگهلٌ كوٌمهلاٌنى خهلٌكدا تهماشا دهكهين، بزانين خهلاٌفهت و پهيماندان بوٌ كامهمان رهوايهو راسته.
ئهوانهى لهسهر دهرگا راوهستابوون كه گوىٌيان لىٌ بوو ئيمام حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) دهنگى بهرزبوٌتهوه. ويستيان به خوٌيان و شمشيٌرهكانيانهوه هيٌرش بكهنه سهر شويٌنهكهيان، بهلاٌم له پرٍيٌكدا بهرهو رووى ئيمام حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) بوونهوه لهو كاتهى دههاته دهرهوه بوٌ لاى ئهوان دهچوو... بوٌيه فهرمانى پيٌدان بگهرٍيٌنهوه مالٌهوهو بلاٌوهى لىٌ بكهن.
پاشان مهرٍوان كورٍى حهكهم گازندهى له وهليد كرد و گوتى: توٌ ئهى مير فهرمايشتى منت جىٌ به جىٌ نهكرد تا حوسهين له دهستت دهرچوو؛ بزانه كه حوسهين له توٌش و له يهزيديش ياخى دهبيت.
وهليد پيٌى وت: ئهوه چيته، توٌ ئاماژهت بوٌ كردم كه حوسهين بكوژمو به كوشتنى حوسهين دين و دنيام دهرٍوات. سويٌندم بهو خودايه ئهگهر ههموو دونيا روٌژههلاٌت و روٌژئاوام پىٌ بدهن بهرامبهر به كوشتنى حوسهينى كورٍى فاتيمه، پيٌم خوٌش نيهو نامهوىٌ. لهو باوهرٍه دام كه ههركهسيٌك خويٌنى حوسهينى لهسهر بىٌ، روٌژى قيامهت له بهرامبهر خوادا پارسهنگى تهرازووى زوٌر سووكهو خودا تهماشاى ناكات، پاكى ناكاتهوهو تووشى سزاو ئازاريٌكى زوٌر توند دهبيٌت.
* * *
ئيمامى حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) روٌژى كردهوهو بوٌ سهر كارى دهرٍوٌيشت، مهرٍوانى كورٍى حهكهم ريٌگاى لىٌ گرت و پيٌى گوت: باوكى عهبدولٌلاٌ! ئهمن بوٌ پهيماندانى يهزيد ريٌنمايت دهكهم و ئهوه بوٌ خوٌت و دينت و دونيات باشتره. ئيمام حوسهين گهرٍاوهو گوتى: ئيٌمه له خوداوهين بوٌ خوداش دهگهرٍيٌينهوه (انا لله و انا اليه راجعون). ئهگهر يهزيد بووه سهروٌكى ميللهتانى موسلٌمان، ئهوا لهسهر ئيسلام فاتيحه بخويٌنه. ئهى مهرٍوان بوٌ لايهنگيرى يهزيد ريٌنمايم دهكهى!! يهزيديش مروٌثيٌكى له دين ههلٌگهرٍاوهيه؟ قسهى پووچ و نابهجىٌ و ههلٌهى زوٌرت كرد، بهلاٌم من گازندهت لىٌ ناكهم، چونكه توٌ ئهو لهعنهت ليٌكراوهى كه پيٌغهمبهرى خوا (درودى خواى لهسهر) لهعنهتى ليٌكردى كه توٌ هيٌشتا له برٍبرٍهى پشتى حهكهمى كورٍى عاسى باوكت بوويت. ئهو كهسهى پيٌغهمبهرى خوداش (درودى خوا لهسهر خوٌى و بنهمالٌهى بىٌ) لهعنهتى ليٌكردبىٌ. ئهگهر داواى پهيماندان بوٌ يهزيد بكات ليٌى ناگيرىٌ، ئهى دوژمنى خودا يهخهم بهرده! بنهمالٌهى مالٌى پيٌغهمبهرى خودا ئيٌمهين. راستى رهوايى بوٌ ئيٌمه و لهسهر زارى ئيٌمه دهگوترىٌ. من گويٌم له باپيرم، ناردراوى خودا (درودى خوداى لهسهر) بوو، دهى گوت: (الخلافة محرمة على آل ابىسفيان الطلقاء و أبناء الطلقاء فاذا رايتم معاوية على منبرى فأبقروا بطنه) - «خهلاٌفهت حهرامه بوٌ نهوهى ئهبوسوفيان، چونكه بيژى و كورٍه بيژينه (بهرهلاٌو كورٍه بهرهلاٌنه) - ئهگهر مهعاويهتان لهسهردونگهى من ديت، زگى بدرٍن و بيكوژن.»
كاتيٌك كه خهلٌكى مهدينه مهعاويهيان لهسهر دونگهى پيٌغهمبهر ديتو ئهو فهرمانهى پيٌيان درابوو جىٌ بهجيٌيان نهكرد، خوداى تهعالا به يهزيدى كورٍى گرفتارى كردن.
مهرٍوان به توورٍهيىيهوه گوتى: به خوداى پيٌت خوٌش بىٌ، پيٌت ناخوٌش بىٌ، ههتا پهيمان نهدهى ليٌم جودا نابيهوه، چونكه ئيٌوه بهرهبابى عهلى كورٍى ئهبيتاليب ئهوهنده دلٌرهقىو كينهى بهرهبابى ئهبوسوفيانتان خواردوٌتهوه، خوٌتان ليٌى پرٍ كردوهو له جوٌشدانه، بوٌيه مافى رهواى خوٌيانه ئهوانيش رقيان له ئيٌوه ببيٌتهوه.
حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) وتى: وازم لىٌ بيٌنه، چونكه توٌ پيسى و ئهمنيش له بنهمالٌهى پاكزادهم. وه خوداى تهعالا ئهو ئايهتهى بوٌ ئيٌمه ناردووه «اِنَّما يُريداللّه لِيُذْهِبَ عَنْكُم الرِّجس اَهْلَ الْبَيْت و يُطَهِّركم تَطهيراً»[1] - واته ئهى بنهمالٌهى پيٌغهمبهر، خودا دهيهوىٌ ئيٌوه پاك و خاويٌن بكاتهوه له ههموو پيسىيهك.
ئهو جا مهرٍوان سهرى شوٌرٍ كردهوهو تهنها وشهيهكيشى له دهم دهرنهچوو تاوهكو حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) پيٌى وت: ئهى كورٍى (زهرقا) مژدهت لىٌ بىٌ بوٌ ئهورٍوٌژهى كه لهگهلٌ ئهو ههموو رق و كينهى له پيٌغهمبهرى خواته(درودى خواى لهسهر خوٌى و بنهمالٌهى بىٌ) دهتبهنه پيٌش خودايهكهت، لهوىٌ باپيرم له مافى من پرسيارت لىٌ دهكات.
ليٌره دا مهرٍوان بوٌ لاى وهليد روٌيشت و ئهوهى به حوسهينى گوتبوو، پيٌى راگهياند. وهليديش 30 پياو له مروٌثهكانى خوٌى به دواى ئيمام حوسهين نارد، بهلاٌم پيٌى نهويٌران و نهيانتوانى هيچى لهگهلٌ بكهن. ئينجا وهليد بوٌ يهزيدى نووسى و تيايدا لهبارهى حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) پيٌى راگهياندبوو كه ئهو نه ئيتاعهت و نه پهيمان له حوسهينهوه نابينىٌ.
* * *
پاش ئهوهى نووسراوى وهليد گهيشته يهزيد، زوٌر تورٍه بوو و نووسراويٌكى نووسى بوٌ وهليد، تيايدا داواى سهرى حوسهينى كورٍى عهلى (سلاٌوى لهسهر بىٌ) ليٌى كردو بهلٌيٌنى خهلاٌتيٌكى زوٌر و گهورهشى پيٌدابوو. وهليد ئهو كارهى زوٌر به گهورهو گران ليٌك داوهو گوتى: سويٌندم به يهزدان ئهگهر يهزيد ههموو دونياو ئهوهى تيٌيدايه پيٌم ببهخشىٌ، خودا نامبهخشىٌ ئهگهر من حوسهينى كورٍى پيٌغهمبهرى خودا (درود لهسهر خوٌى و بنهمالٌهى بىٌ) بكوژم.
ئيمام حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) شهويٌك دهرچوو و روٌيشت بوٌ زيارهتى گوٌرٍى پيٌغهمبهرى باپيرى (درودى خواى له خوٌى و له بنهمالٌهكهى بىٌ) لهوىٌ دهستى به نويٌژكرد. پاش ئهوهى نويٌژهكهى كوٌتايى پىٌ هيٌنا، دهستى به دوعا و پارٍانهوه كرد و گوتى: خودايه ئهوه گوٌرٍى (موحهممهد)ه پيٌغهمبهرى خوٌتهو ئهمنيش كورٍى كچى پيٌغهمبهرى توٌمه. خوٌت ئاگادارى گرفتيٌكيان بوٌ ئاماده كردوومه. خودايه من چاكهكاريم خوٌشدهوىٌ و رقيشم له خراپهكارىيهو
ئهمن پرسيار و داوات لىٌ دهكهم ئهى خوداى خاوهن شكوٌ و پايهدار بوٌ خاترى ئهو گوٌرٍهو ئهوهى تيٌيدايه، چارهيهكم بوٌ بدوٌزهوه كه خوٌت و پيٌغهمبهرهكهت و خهلٌكانى باوهرٍدار به توٌ لهسهرى رازى بن.
پاشان دهستى كرده گريان، ههتا له بهيانيان نزيكبووهوه، ئينجا سهرى پيروٌزى لهسهر گوٌرٍى پيٌغهمبهرداناو خهو بردييهوه، له خهونيدا ديتى كه وا پهيامبهرى خوا له نيٌوان دوو پوٌلٌى فريشتان هاته لاى و له باوهشى گرت و ههردوو چاوى ماچ كرد. پاشان پيٌى فهرموو: ئهى حوسهينى خوٌشهويستم... دهلٌيٌى ليٌم دياره لهو نزيكانه خويٌنت لهگهلٌ خوٌلٌدا تيٌكهلاٌو بووه، له نيٌو خاكى كهربهلاٌدا سهرت برٍاوه. له نيٌوان كوٌمهلٌيٌك له چهتهكانى ميللهتى خوٌم. تيٌنوتهو ئاوت پىٌ نادهن. حوسهينى خوٌشهويستم دايكت و باوكت و براكهت هاتنه لام زوٌر پهروٌشن بوٌ ديدارت و له بهههشتا ههنديٌك پلهو پايهت ههيه به شههيد بوون نهبىٌ پيٌى ناگهيت...!!
كهواته ئهو كاته وا هات كه له مندالٌيهوه چاوهرٍيٌى بوو، وه ليٌى نزيك بوويتهوهو كاتيٌك كه له زههراى دايكى نزيك بووهوهو به دلٌ تهنگيهكى زوٌرهوه ليٌى پرسى: دايه بوٌچى باپيرم، پيٌغهمبهرى خودا (درودى خواى لهسهر و لهسهر بنهمالٌهكهى بىٌ) له دهمم ماچم ناكات و له ملم ماچم دهكات. ئيمامى حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) گرياو فرميٌسكى به روومهتهكانى دا هاته خوارىٌ. بوٌيه زههراى دايكى ئهو پرسيارهى پيٌشكهشى باوكى پيٌغهمبهرى خودا (درودى خودا لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهكهى بىٌ) كرد.
پيٌغهمبهريش بهو پيٌشهات و كارهساتهى كه بهسهر حوسهينى (سلاٌو لهسهر بىٌ) كورٍى ديٌت و ئاگادارى كردهوه.
جبرائيلى باوهرٍ پيٌكراو هاته خوارهوهو شوشهيهك خوٌلٌى خاكى كهربهلاٌى به پيٌغهمبهرى خودا (درودى خوداى لهسهر خوٌىو لهسهر بنهمالٌهكهى بىٌ) داو ههوالٌى كوشتنى ئيمام حوسهينى لهسهر خاكى كهربهلاٌ دا به پهيامبهر راگهياندو فهرموى پاش شههيد بوونى ئهم خوٌلٌه دهبيٌت به خويٌن... بوٌيه پهيامبهرى خودا (درودى خوداى لهسهر خوٌىو لهسهر بنهمالٌهكهى) ئهو شوشه پرٍ خوٌلٌهى له لاى خيٌزانى خوٌى ئوموسهلهمه به ئهمانهت داناو لهبارهى بهسهرهاتى حوسهين و شوشهكهى ئاگادارى كردهوه له فهرمانى خودا. ئيمامى حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) بوٌ ئهنجامدانى ئهم فهرمايشهيهو بهجىٌهيٌنانى وهسيهتى كرد بوٌ موحهممهد كورٍى حهنهفيهى براى و پيٌى گوت: ئهمن لهسهر دهرچوونم بوٌ مهككه سوورم بوٌ ئهو ئامانجه من و براكانم و برازاكانم و شيعهى خوٌم و ئهو كهسانهى كه لايهنگيرى منن و رايان لهگهلٌ راى منه، ئامادهين بوٌ ئهو دهرچوونهو ئهوهى لهسهر توٌش پيٌويسته ئهى برام! دهبىٌ له مهدينه دابنيشى و بهوهش لهسهريان دهبيه چاوديٌرى من و له ههموو رهفتارو كاريٌكيان ئاگادارم بكهوه.
* * *
ئوموسهلهمه زانى ئيمام حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) دهيهوىٌ بوٌ مهككه دهربچىٌ، لهويٌشهوه بوٌ عيٌراق دهچىٌ. ئهو شتهى كه چهندين سالٌى بهسهرا تىٌپهرٍى بوو به بيرى هاتهوه، ئهويش شوشه خوٌلٌهكه بوو كه پيٌغهمبهرى خودا (درود لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهكهى بىٌ) به ئهمانهت له لاى دانابوو. بوٌيه يهكيٌكى نارد بوٌ لاى ئيمام حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) گوتى پيٌى رابگهينهو بلٌىٌ ئوموسهلهمه دهلٌىٌ: كورٍى خوٌم بوٌ خاترى خودا دهرمهچوو، چونكه پيٌغهمبهرى خودا پيٌى وتيمه كه حوسهينى كورٍم له عيٌراق دهكوژرىٌ و شوشه خوٌلٌيٌكى خاكى عيٌراقيشى پيٌم داوهو فهرمانى پيٌدام پاريٌزگارى و ئاگادارى لىٌ بكهم.
ئيمام حوسهين پياويٌكى نارد بوٌ لاى ئوموسهلهمه و وتى پيٌى بلٌىٌ: دايه گيان سويٌند به خودا هيچ چارهيهك نيه، من دهكوژريٌم. ئهوه ويستى خودايهو ئهوهاى داناوهو ههلاٌتن نيه له فهرمانى خودا. دهبىٌ ههر بمرين و ئهمنيش روٌژو شويٌن و كاتى كوژرانم باش دهزانم و جيٌگاى سهر برٍين و شويٌنى گوٌرٍهكهشم دهزانم، وهك ئهوهى كه توٌ دهناسم، ئهگهر پيٌت خوٌشه، شويٌنى پالدانهوهى خوٌمو پالٌكهوتنى ئهو پياوانهى لهگهلٌم دا شههيد دهكريٌن ههموويانت پىٌ نيشان دهدهم.
ليٌرهدا ئوموسهلهمه بوٌ خوٌى ئاماده بوو و گوتى: بهلٌىٌ دهمهوىٌ بيبينم، ئينجا ئيمامى حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) هاته قسهكردن بهناوى مهزنترين ناوى خودا له خودا پارٍايهوه... يهكسهر زهوى دهستى به نزم بوونهوه كرد
ههتا جيٌگاى شههيد بوونى خوٌى و جيٌگاى ئهوانهى لهگهلٌى شههيد دهكريٌن به ئوموسهلهمهى پيٌشان داو ههنديٌك خوٌلٌى پيٌدا، ئهويش تيٌكهلٌى كرد لهگهلٌ خوٌلٌهكهى ناو شوشهكهى لاى مابووهوه. ئينجا ئيمامى حوسهين پيٌىوت: دايه له روٌژى عاشورا دهكوژريٌم كه دهكاته روٌژى 10 موحهرٍهم پاش نويٌژ له كاتى نيٌوهرٍوٌ، دايه گيان سلاٌوى خودات لىٌ بىٌ و چوٌن ئيٌمه ليٌت رازين، خوداش ئهوها ليٌت رازى بيٌت.
* * *
ئيمامى حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) و ئهو ياوهرانهى خوٌى كه سووربوون لهسهر دهرچوون لهگهلٌيدا بوٌ عيٌراق كوٌ كردهوه، ههر يهكه 10 دينارو حوشتريٌكى پيٌدان، بوٌ ئهوهى خواردن و خواردنهوهى لىٌ بار بكهن بوٌ سهفهرهكهيان. پاشان له دهورى مالٌى خوادا سوورٍايهوه، سهردانى سهفاو مهروهى كرد؛ ئينجا ئامادهبوو بوٌ دهرچوون. كچهكانى و خوشكهكانى له چهند كهژاوهيهك سوار كردن...
له روٌژى سىٌشهموو له مهككه دهرچوو (كه بهرامبهر دهبيٌت به روٌژى تهرويه) 8 روٌژ روٌيشتبوو له مانگى ذيلحهجه. روٌيشت بهرهو عيٌراق، 82 سوار له لايهنگران و بنهمالٌهكهى و شيعهكهى لهگهلٌ دا بوو. دهشيزانى لهو شوٌرٍشهيدا هيچ سهركهوتنيٌكى ديارى كراو به دهست ناهيٌنىٌ. بهلٌكو خوٌى و مندالٌهكانى و براكانى و ياوهرانى ههموو شههيد دهكريٌن و خيٌزانهكانى دهبردريٌن. چوٌن بهو جوٌره ئيمام حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) دهتوانى پهيامى موحهممهد زيندوو كاتهوه؟! بهلٌىٌ... بهلاٌم شيٌوهى كوٌمهلٌگاى ئيسلامى لهو چهشنه بارهدا داخوازيارى ههستان وكاردانهوهى كرداريٌكى خوٌ بهختكهرانه بوو، ئهگهر كارهساتيشى له دوا بيٌت، بهلاٌم بوٌ ريٌبازى ئيسلامهتى بزوتنهوهى ريٌبازى جيهاد بىٌ لهناو كوٌمهلٌدا و جوانترين پلهى له خوٌ بردووى له ريٌگاى ئهو باوهرٍهدا بگريٌتهوه خوٌى و بوٌ ئهوهى بوٌ ههموو شوٌرٍشگيٌرٍان چرايهك بيٌت، كاتيٌك كه ناخوٌشى ريٌگاى تيٌكوٌشان و خهبات بهدى دهكهن و هيٌواى سهركهوتن له پيٌشيان كهم دهبيٌتهوه.
بوٌيه ئيمام حوسهين(سلاٌوى لهسهر بىٌ) دهرچوونهكهى بوٌ شهرٍى (طف) ناشت به چهند وشهيهكى نهمر:(لم اخرج أشراً و لا بطراً و لا مفسداً و لا ظالماً و انما خرجتُ لطلب الاصلاح فى أمة جدى رسول اللهصلى الله عليه وآله) - واته: دهرنهچوومه بوٌ شهرٍو برٍينهوهو تيٌكدهرى و زوٌردارى، بهلٌكو بوٌ داواكردنى چارهسهركردنى گرفتهكانى ميللهتى باپيرم پهيامبهرى خودا دهرچووم.
* * *
روٌژى 10 موحهرٍهم هاتو ئيمامى حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) له خاكى كهربهلاٌ دا له نيٌو گوٌرٍهپانى شهرٍدا ئازارو ئهشكهنجهيهكى زوٌرى دهكيٌشا كه له ميٌژوودا ويٌنهى ئهو ناخوٌشيانه رووى نهدابوو. له لايهك له نيٌو
چادرهكانهوه، خيٌزانو مندالٌهكانى له تيٌنوتيان دهمردن و خهونيان به دلٌوٌپيٌك ئاو دهبينى؛ له لايهكى تر له گوٌرٍهپانى شهرٍهكهدا ئهبولفهزل عهبباسى براى كه ههولٌى دا لهسهر ليٌوارى فورات ههنديٌك ئاو بهيٌنىٌ بوٌ ژن و مندالٌهكان، ههر دوو دهستى برٍاو شههيد كرا. ههروهها كورٍه گهورهكهى كه ناوى عهلى ئهكبهر بوو لهگهلٌ قاسمى كورٍى حهسهن و ئهو ياوهرانهى كه لهگهلٌى مابوونهوه ههموو شههيد بوون، لهوانهش ناخوٌشتر شههيدبوونى كورٍه شيرخوٌرهكهى كه ناوى عهبدولٌلاٌ بوو كه تهمهنى له چهند مانگيٌك تىٌپهرٍى نهدهكردو شير له سينگى رهبابى دايكى وشك ببوو، بوٌيه ئيٌمامى حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) ههلٌيگرت و لهسهر دهستى خوٌى دايناو له بهرامبهر دوژمنانى دا رايگرت و پيٌى وتن: منو ئيٌوه شهرٍ دهكهين ... بهلاٌم ئهو مندالٌه شيرخوٌره تاوانى چيه، تيٌنوتى بچيٌژىٌ، ئيٌوه ليٌمى وهرگرن و دلٌوٌپيٌك ئاوى پىٌ بدهن؛ تاوانباريٌكيان كه ناوى حهرمهلهى كورٍى كاهيل بوو به تيريٌك وهلاٌمى ئيمامى دايهوهو تيرهكه له ملى مندالٌه شيرخوٌرهكه گير بوو (خشتاوخشت سهرى برٍى)، لهو دهمار بوٌ ئهو دهمار سهرى برٍى...!! تو خوا كوٌمهلاٌنى خهلٌك چ دلٌيٌك، چ هوٌش و بيريٌك ههيه بتوانىٌ بهرامبهر به كارهساتيٌكى بهم چهشنه ناخوٌش خوٌرٍاگربىٌ؟! لهگهلٌ ئهوهى ئيمام حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) ئهو ههموو كارهساته به ئازارو ئهشكهنجهيهى بهسهرهات كه ههموو هيٌزو تواناى مژى بوو، ئهوه له لايهك و له لايهكى ترهوه بىٌ ئاوى و تيٌنوتيهكى زوٌر تهنگى پىٌ ههلٌچنى بوو و زمانى وهك دارى وشكى لىٌ هاتبوو.
ئا لهم ههموو كاته ناههموارهدا شمشيٌرى خوٌى ههلٌكيٌشاو بهرهنگارى دوژمنانى بووهو هيٌرشى كرده سهريان بوٌ چهندين جار كه ويٌنهى ئهم جوٌره هيٌرشانه ههر نهبوو، بهلاٌم هيٌندهى پىٌ نهچوو، يهكيٌكيان بهرديٌكى بوٌ هاويشت و له نيٌو چاوانى داو شكاندى و خويٌن بهسهر چاوو روويدا هاته خوارىٌ، له كاتيٌك كه ئيمام حوسهين(سلاٌوى لهسهر بىٌ) خهريكى سرٍينهوهى خويٌنهكه بوو، يهكيٌكى تريان تيريٌكى سىٌ سهرى بوٌى هاويشت و تير بهسهرى دلٌى ئيمام حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) كهوت و خويٌن به شيٌوهيهكى زوٌر له برينهكه فرٍكهى كرد.
ليٌرهدا ئيمام ريش و رووى خوٌى له خويٌنى پاكى وهرداو دهىگوت: (هون علىَّ ما نزل بى إنه بعين الله... هكذا اكون حتى القى جدى رسول اللهصلى الله عليه وآله و انا مُخَضَّبُ بدمى فأَقول لَهُ قَتَلنى فلان و فلان) - واته: خودا چاوى لىٌيهو ئاگاداره لهوهى بهسهرم هاتيه... ههر ئهوهاش دهبم، تاوهكو به باپيرم پهيامبهرى خودا (درودو سلاٌوى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) دهگهم به رديٌنى خويٌناوىيهوه، پىٌى دهلٌيٌم: فلان و فلان منيان كوشت.
ههر لهو روٌژهى كه ئيمام حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) شههيد كرا، ئوموسهلهمه له مهدينه دا به ئاخ و ئازاريٌكى زوٌرهوه له شوشه خوٌلٌهكهى دهرٍوانى... له ناكاو خوٌلٌهكهى ناو شوشهكه بوو به خويٌن. بهم جوٌره زانى كه ئيمام له پيٌناوى زيندووكردنهوهى پهيامى موحهممهدى شههيد كراوه.
بهم جوٌره كارهساته دلٌتهزيٌنهكه وا ههست و ويژدانى ههموو كوٌمهلٌگاى ئيسلامى دهجوولٌيٌنىٌ و ههلٌچوونيٌكى قوولٌهو دهروون پرٍ دهكات و هانى دهدات بوٌ شوٌرٍش كردن له پيٌناوى كهرامهتى ئيسلامهتيداو له گيانى رووخاو دا
گلكوٌيهكى نوىٌ دهگهشيٌنيٌتهوه كه بوٌ چهندين سالٌ و سهده روٌشهن بىٌ و نهكوژيٌتهوه.
* * *
وه نهبىٌ شهرٍى (طف) تهنها كيٌشهيهكى كارهساتاوى تىٌپهرٍيوو بىٌ له قوٌناغيٌكى دياركراوى ميٌژوودا روويدا بيٌت، بهلٌكو ئهو رووداوه ويٌنهى نمونهيهكى تهواوه بوٌ بهرجهستهكردنى بهرگرى له نيٌوان ههق و باتلو راستهقينهترين ويٌنهيه بوٌ بژيٌوى ژيانيٌك كه دهروون و دلٌى ميٌژووى ئيسلامى دهگريٌته خوٌى. ئهگهر ئهو رووداوه نهبووايه ميٌژووى رووداوهكه دهمرد. بوٌيه ئهوه هاواريٌكه ههر دهم كه ميٌژوو ويستى پهردهى بهسهر دا بهرداتهوه، ئهو هاواره بهرز دهبيٌتهوه له ويژدانى مروٌثايهتيداو گيانى پيروٌزى ئيمام حوسهين(سلاٌوى لهسهر بىٌ) كه له خويٌنى وهردراوه به ديار دهكهويٌت له پيٌش ههموو دونيادا، له كاتيٌك دا كه لهعنهت لىٌكراو (شيمر كورٍى زى جهوشهن) لهسهرى راوهستاوهو به شمشيٌر سهرى شهريفى دهبرٍيٌت، ئهوانى تريش دورهيان داوه... يهكيٌكيان جهمهدانى دهباو ئهوى تريان شمشيٌرهكهى و ... ئهوى تر كراسهكهى دهباو يهكيٌكيان ههولٌى بردنى ئهنگوستيلهكهى دهدات، ناتوانىٌ بوٌيه بوٌ ئهم مهبهسته پهنجهى ئيمام حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) دهبرٍىٌ.
پياو كاتىٌ تهماشاى ئهو ديمهنهو ديمهنى پشت جهستهى بىٌ گيانى ئيمام (سلاٌو لهسهر بىٌ) دهكات، سهرى لىٌ
دهشيٌوىٌ؛ بهلاٌم له پشت جهستهوه جگه لهو چادرانهى كه ژنهكان و منالٌهكانى ئيمام خوٌيان تيادا حهشارداوه زياتر چى تر ههيه؟! نامهردانه ئهوانيشيان ئاگر تىٌبهر دا. ههموو ژن و منالٌهكان له ترسان دهلهرزين و به دهم به هاوارهوه له چادرهكان دهرچوون و ههولٌيان دهدا له ئاگرهكه به دوور بكهونهوهو له كاتيٌكدا كه ئهوان لهم حالٌهتهدا بوون ئهسپ سوارهكانى دوژمن دهورهيان دان، بهم جوٌره ههر دوو ويٌنه له يهك ويٌنهدا تيٌكهلاٌو بوون. كوٌمهلاٌنى خهلٌك ژن و منالٌى ئيمام حوسهين( سلاٌوى لهسهر بىٌ) دهبينن كه به ديلى دهبردريٌن بوٌ بارهگاى يهزيدى كورٍى مهعاويهو... سهرى پيروٌزى برٍاوى ئيمام حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ)و سهرانى بنهمالٌهكهى و ياوهرانى بهسهر رمهكانيانهوه له دهورهيانن، كه نورهكانيان ريٌبازى مروٌثايهتيان رووناك كردوٌتهوه. وه له پيٌناوى پالٌپشتى سهركهوتنى راستى و ئاييندا ماناى له خوٌ بردن و گيانبهخشى زيندووكردوٌتهوه.
[1] الاحزاب 33: 33.