ههموو شتيٌك لهم دونيابوونه (گهردوونه) فراوانهدا ياسايهكى پهروهردگارانهى توندى لهگهلٌ خوٌى ههلٌگرتووه كه ريٌنمايى دهكات و ههتا ئهو رادهيهى ماوهى ههبيٌت دهىگوٌرٍىٌ و بهرزى دهكاتهوه، جا دهنكه توٌ پهيوهندى ياساييٌكه كه له سايهى چهند مهرج و بارودوٌخيٌكى شياو دا له توٌوه دهىگوٌرٍىٌ بوٌ درهخت، وه ههروهها نوتفه پهيوهنده به ياساى تايبهتى خوٌى كه بوٌ مروٌثى دهگوٌرٍىٌ، وه ههموو شتيٌك له خوٌرهوه بگره تا دهگاته پروٌتوٌن و له ئهستيٌره جوولٌهدارهكانى مهدارى (خولگهى) خوٌر و تا دهگاته ئهلكتروٌتانى بزويٌن له مهدارى پروٌتوٌن به گويٌرهى پلاٌن بهرٍيٌوه دهرٍوٌن و ههر يهكه به گويٌرهى توانا تايبهتيهكانى خوٌى دهگوٌرٍىٌو پيٌش دهكهوىٌ. وه ئهو ريٌكخستنه گشتىيه پهروهردگارىيه به هوٌى ئيستقرايى زانستىيهوه پهلى هاويٌشت، ههتا ههموو لايهكى دونيابوون و دياردهكانى گرتهوه.
لهم دونيا بوونه(گهردوونه)دا لهوانهيه دياردهى ههلٌبژاردن گرنگترين ديارده بىٌ له لاى مروٌث، چونكه مروٌث گيانلهبهريٌكى ههلٌبژيٌره، ئهوهش ماناى وايه كار دهكات له پيٌناوى ئامانجيٌك دهيهوىٌ به هوٌى كاركردنهكهيهوه به دهستى بهيٌنىٌ، بوٌيه مروٌث له پيٌناوى ئاو دهرهيٌنان ، زهوى ههلٌدهكهنيٌت، وه خوٌراك دهكولٌيٌنىٌ بوٌ ئهوهى خواردنيٌكى خوٌش و به تام بخوات، وه دياردهى سروشتى تاقى دهكاتهوه بوٌ ئهوهى به ياسايهكهى بزانىٌ، وه ههروهها... بهلاٌم ئهو گيانلهبهرانهى به تهواوى سروشتينه، له پيٌناوى چهند ئامانجيٌك كه له لايهن ديارىكهرى پلاٌنهكه نهخشهى بوٌ كيٌشراوه، كار دهكهن، نهوهك له پيٌناوى ئهو ئامانجانهى خوٌى تيايدا دهژى و دهيهوىٌ بهدهستى بهيٌنىٌ، وهك سىيهكان و گهدهو دهمارهكان له ئهركه فسيوٌلوٌژىيهكانيان كاريٌكى ئامانجاوى دهنويٌنن، بهلاٌم ليٌرهدا له ميانهى چالاٌكى سروشتى و فسيولوٌژى تايبهتيدا خوٌى بوٌ ئامانجهكه ناژى، بهلٌكو ئهوه ئامانجى دروستكهرى پسپوٌرهو لهبهر ئهوهى مروٌث گيانلهبهريٌكى ئامانجداره، ههلٌويٌسته كارىيهكانى خوٌى دهبهستيٌتهوه بهو ئامانجانهى كه تىٌى دهگات و لهو رووهوه رهفتارى دهكات، ئهوهش له ناوهروٌكدا وا دهگهيهنىٌ كه مروٌث له ههلٌويٌستهكارييهكانى به گويٌرهى ياساى سروشتى ، فهرمان پيٌكراو نيه، ههروهك دلٌوٌپه باران له هيٌلٌيٌكى دياردا دهكهويٌته خوارهوه به گويٌرهى ياساى كيٌش، جا لهم حالٌهتانهدا ههرگيز نابىٌ ئامانجدار بىٌ، واته له پيٌناوى ئامانجيٌك كاربكات، كه له دهرونيدا دهژى، جا بوٌ ئهوهى مروٌث ئامانجدار بىٌ، دهبىٌ له رهفتارهكانيدا ئازاد بىٌ، ههتا دهرفهتى بوٌ برٍهخسىٌ به گويٌرهى ئهو ئامانجانهى له خودى خوٌيدا دروست دهبىٌ رهفتار بكات، جا ئهو پهيوهندييهى نيٌوان ههلٌويٌستهكارييهكان و ئامانجهكان ئهوه ئهو ياسايهيه كه دياردهى ههلٌبژاردن له لاى مروٌث ريٌك دهخات.
ههروهها خودى ئامانج به شيٌوهيهكى كويٌرانه بوونى نيه، بوٌيه ههر مروٌثيٌك به گويٌرهى پيٌويستيهكانى و داخوازى بهرژهوهنديهكانى ئامانجهكانى خوٌى ديارى دهكات، وه ئهو پيٌويستيانهش ژينگهو بارودوٌخه بابهتيهكانى مروٌث تياياندا دهژى ديارىيان دهكات، بهلاٌم ئهو بارودوٌخه بابهتيانه راستهوخوٌ مروٌث نابزويٌنىٌ، ههروهك گهردهلوولٌ گهلاٌى دار دهجولٌيٌنىٌ، چونكه ئهوه روٌلٌهكهى وهكو گيانلهبهريٌكى ئامانجدار پهك دهخات، كهواته پيٌويسته بوٌ بارودوٌخه بابهتيهكه له ريٌگاى هاندانيٌك كه بهسترابيٌتهوه به بهرژهوهندى مروٌث له ئهنجامدانى كارهكه، مروٌث بجولٌيٌنىٌ. بهلاٌم ههموو بهرژهوهندييهك نابيٌته هاندهرى مروٌث ، بهلٌكو تهنها ئهو بهرژهوهنديانهى مروٌثه كه دهزانىٌ له خودى بهرژهوهندى ئهو دايه هاندانه كه به دهست دههيٌنىٌ، جا بهرژهوهنديهكانيش دهبن به دوو بهشهوه، ليٌرهدا بهرژهوهندى هيٌلٌى كورت خايهن ههيه، زوٌربهى سوودهكهى بوٌ ئهو كهسه دهگهرٍيٌتهوه كه كارهكهى ئهنجام داوه، ههروهها بهرژهوهندى هيٌلٌى دريٌژخايهن ههيه كه سوودهكهى بوٌ كوٌمهلٌيٌك خهلٌك دهگهرٍيٌتهوه، وه زوٌر جار وايه بهرژهوهندى تاكه كهسى و كوٌمهلاٌنى خهلٌك يهك ناگرنهوه، بهم جوٌره دهبينين زوٌر جار مروٌث له پيٌناو ئهرزشهكانى چاكى بهرژهوهندييهكه نيه كه دهجولٌىٌ، بهلٌكو بوٌ بهديهيٌنانى سووده تايبهتيهكهيه، ئهوه له لايهك و له لايهكى تريشهوه دهبينين كه دروستكردنى بارو دوٌخى بابهتى بوٌ مسوٌگهر كردنى جولاٌنى مروٌث به گويٌرهى بهرژهوهندى كوٌمهلاٌنى خهلٌك، مهرجيٌكى پيٌويسته بوٌ بهرقهراربوونى ژيان و سهركهوتنى ههتا ههتايه.
وه لهسهر ئهم بنچينهيه مروٌث رووبهرووى دژايهتيهك بووهوه له نيٌوان ئهوهى سوونهتى ژيان و بهرقهرار بوونهكهى له رهوشتى بابهتى و گرنگى دان به بهرژهوهندى جهماوهر دهىسهپيٌنىٌ، وه نيٌوان ئهوهى تاك رهوى داواى دهكات له گرنگى دان به خودى خوٌى و خود رهوشتى و گرنگى دان به سووده خوٌويسته داهاتووهكان.
جا دوٌزينهوهى ريٌگا چارهيهك پيٌويست بوو بوٌ ئهوهى ئهو دژايهتيه چارهسهر بكات، وه له ئاستى ئهو بارودوٌخه بابهتيهى داواى جولاٌندنى مروٌث دهكات به گويٌرهى بهرژهوهندى جهماوهر، بهرز بكاتهوه.
جا پيٌغهمبهرايهتى به سيفهتى ئهوهى له ژيانى مروٌثدا دياردهيهكى يهزدانيه، ئهو ياسايهيه كه ئهو ريٌگا چارهيهيهى داناوه، به گوٌرٍينى بهرژهوهندى جهماوهرو ههموو بهرژهوهندييه گهورهكان كه هيٌلٌى كورت خايهنى ژيانى مروٌث دهبهزيٌنن بوٌ بهرژهوهندى تاكه كهسى لهسهر هيٌلٌى دريٌژخايهن دا. ئهويش به هوٌى ئاگادار كردنهوهى مروٌث به كاردانهوهكانى پاش مردن و گواستنهوه بوٌ گوٌرٍهپانى دادوهرى و سزادان كه خهلٌكى تيادا حهشر دهكرىٌ و دهربارهى كردهوهكانيان پرسياريان لىٌدهكرىٌ، ليٌرهدا خوداى گهوره له ئايهتى 7-8 سوورهى زهلزهله دا دهفهرموىٌ: «فَمَنْ يَعْمَلُ مِثْقال ذرةٍ خَيْراً يَراه و مَنْ يَعْمَل مِثْقال ذَرةٍ شراً يره» - واته: جا ههركهسيٌك به ئهندازهى قورسى زهرٍهيهك كارى چاكى كردبىٌ، (پاداشتى) ئهبينىٌ، وه ههركهسيٌك به ئهندازهى قورسى زهرٍهيهك خراپهى كردبىٌ (سزاى) ئهبينىٌ.
بهم جوٌره بهرژهوهنديهكانى جهماوهر لهسهر هيٌلٌى دريٌژخايهندا به خيٌر بوٌ بهرژهوهنديهكانى تاكهكهسى دهگهرٍيٌتهوه.
دياره ئهم ريٌگا چارهيهش پيٌكهاتووه له بيردوٌزيٌك و خوٌرٌاهيٌنانى پهروهردهيى كه مروٌث لهسهر ئهو بنچينهيه پهيرٍهوى دهكات، بيردوٌزهكهش روٌژى پهسلاٌنه و خوٌرٍاهيٌنانه پهروهردهيىيه كه لهسهر ئهم بيردوٌزهش كاريٌكى سهركردايهتى پهروهردگارىيه، ههرگيزاو ههرگيز نابىٌ يهزدانى نهبىٌ، چونكه كاريكه پشت به روٌژى دوايى دهبهستىٌ، واته لهسهر شته ناديارهكان (غهيبهكان) وهستاوه كه تهنها به وهحى له ئاسمانهوهرا ديٌته خوارهوه: ئهويش پيٌغهمبهرايهتىيه، وه ئهوهيه بيردوٌزهكه.
ليٌرهدا پيٌغهمبهرايهتى و روٌژى پهسلاٌن دوو رووى يهك ياسانه و تاكه ريٌگا چارهنه بوٌ ئهو دژايهتيه ههمه لايهنه له ژيانى مروٌثدا، وه بوٌ گهشهكردنى دياردهى ههلٌبژاردن و گوٌرٍانى بهرهو پيٌشكهوتن له راژهى بهرژهوهندييه راستيهكانى ئادهميزاد دا مهرجيٌكى بنچينهيى پيٌك ديٌنيٌت.
* * *
ههروهك بوونى پهروهردگار به بهلٌگهى ئيستقرايى و پروٌگرامهكانى بهلٌگههيٌنانهوهى زانستى سهلٌميٌنرا، ههروهها به ههمان بهلٌگهى زانستى ئيستقرايى و ههمان ئهو پروٌگرامهى بوٌ بهلٌگههيٌنانهوه لهسهر راستيه جوٌراوجوٌرهكان له ژيانى ئاسايى روٌژانهو زانستيماندا بهكارى دههيٌنين، ههبوونى پيٌغهمبهرايهتى موحهممهد (د.خ) دهسهلٌميٌنرىٌ. با بوٌ ئهو سهلٌماندنه به نموونه رىٌ خوٌش بكهين:
ئهگهر هاتوو مروٌثيٌك نامهيهكى له يهكيٌك له خزمهكانيهوه پىٌگهيشت، ئهو خزمهى مندالٌيٌك بوو له قوتابخانهيهكى سهرهتايى له يهكىٌ له گوندهكان دهيخويٌند، ئهو مروٌثهى نامهكهى وهرگرت، ديتى به زمانيٌكى نوىٌ و دهربرٍينيٌكى پرٍ ماناو رهوان و توانايهكى گهوره لهسهر ريٌكخستنى هزرهكان و خستنه روويان به شيٌوهيهكى جوان، نووسراوه. ئهگهر مروٌث نامهيهكى لهم جوٌره وهربگرىٌ، بيٌگومان دهگاته ئهو ئهنجامهى كه كهسيٌكى روٌشنبير و خاوهن زانيارييهكى بهرز و دهربرٍينيٌكى به هيٌز نامهكهى بوٌ مندالٌهكه گوٌتوٌتهوه يا خود شتيٌكى لهم بارهيهوه رووى داوه. جا ئهگهر ويستمان ئهم ئهنجام و بهلٌگه بهدهستهاتنه شىٌ بكهينهوه، دهتوانين بوٌ ئهو ههنگاوانهى خوارهوهى دابهش بكهين:
يهكهم: نووسهرى نامهكه مندالٌيٌكى ديٌهاتىيهو له قوتابخانهيهكى سهرهتاييدا دهخويٌنىٌ.
دووهم: نامهكه شيٌوهيهكى رهوانبيٌژى به خوٌيهوه گرتووهو تا رادهيهكى زوٌر توانايهكى هونهرى و ريٌكخستنى هزرهكانى تيادا خهرج كراوه.
سىٌيهم: ئيستقرا لهم جوٌره حالٌهتانهدا دهيسهلٌميٌنىٌ، ئهگهر مندالٌيٌك ئهو سيفهتانهى ههنگاوى يهكهمى تيٌدابىٌ، ناتوانىٌ نامهيهك دابرٍيٌژىٌ بهو سيفهتانهى له ههنگاوى دووهمدا هاتووه.
چوارهم: كهواته ليٌرهدا دهگهينه ئهو ئهنجامهى كه نامهكه بهرههمى كهسيٌكى ترهو ئهو مندالٌه به ههر شيٌوهيهك بىٌ، توانيويهتى سوودى لىٌوهربگرىٌ و لهنامهكهيدا توٌمارى بكات.
نموونهيهكى ترى ههمان هزر له بهلٌگهزانستيهكان كه ئهو بهلٌگهيهيه كه زاناكان بوونى ئهلكتروٌنيان پىٌ سهلٌماندووه، چهند زانايهك ليٌكوٌلٌينهوهيان لهسهر جوٌره تيشكيٌكى تايبهت كه لهناو لوولهيهكى داخراودا پهيدايان كردبوو، كردو پاشان پارچه موغناتيسيٌكى له شيٌوهى نالٌى، ولاٌغانيان خسته سهر ناوهندى لوولهكه، ديتى كه تيشكهكه بوٌ لاى سهره گهرمهكهى موغناتيسهكه خوار دهبيٌتهوهو لهسهره ساردهكهى دوور دهكهويٌتهوه، ئهو تاقىكردنهوهى له چهند بارودوٌخيٌكى جياجيادا دووباره كردهوه، ههتا بوٌى دووپات بووهوه كه ئهو تيشكانه به هوٌى موغناتيسهوه رادهكيٌشرين، وه سهرگهرمهكهى موغناتيسهكهيه راياندهكيٌشىٌ. جا لهبهر ئهوهى ئهو زانايه به ئيستقراو ليٌكوٌلٌينهوه لهسهر تيشكهكانى تر وهكو تيشكى رووناكى ئاسايى، دهزانىٌ ئهوانه موغناتيس كاريان تىٌناكاو رايانناكيٌشىٌ و موغناتيس تهنها تهنهكان رادهكيٌشىٌ، نهوهك تيشك، لهو ميانهوه توانى بزانىٌ كه تيشكه تايبهتهكهى تاقى كردنهوهى لهسهر دهكردو تيشكهكه خوار دهبووهوه بوٌ لاى سهرگهرمهكهى موغناتيسهكه، ههرگيز نابىٌ لهسهر بنچينهى ئهو زانياريانهى گريمانه كراون، مانا لىٌبدريٌتهوه، ليٌرهدا هوٌيهكى ترو راستيهكى نوىٌى دوٌزييهوه كه دهلٌىٌ: ئهو تيشكه له چهند تهنيٌكى زوٌر وردى سارد پيٌكهاتووه، كه له ههموو مهواديٌكدا ههيه، چونكه له جوٌرهها مهواد دهردهچىٌ، ئهو تهنوٌكانهيان ناو لىٌنا ئهلكتروٌنات.
جا به كورتى كارى بهلٌگههيٌناوه (الاستدلال) لهو دوو نموونهيهدا (نموونهى نامهكهو نموونهى ئهلكتروٌن) ئهوهيه: ههر كاتىٌ دياردهيهكى تايبهت له سايهى چهند هوٌكارو بارودوٌخيٌكى ههست پيٌكراوهوه بهدىكرا، وه به هوٌى ئيستقراوه تىٌبينى كرا كه ئهو هوٌكارو بارودوٌخه ههست پيٌكراوانه له حالٌهتهكانى ترى ههمان شيٌوهدا، نابيٌته هوٌى روودانى ههمان دياردهى ناوبراو، كه واته ئهوه بهلٌگهيهكه لهسهر ههبوونى هوٌكاريٌكى ترى ناديار كه دهبىٌ بوٌ مانا ليٌكدانهوهى ئهو دياردهيه حيسابى بوٌ بكرىٌ.
به واتايهكى تر ئهگهر هاتوو ئهنجامهكه له بارودوٌخ و هوٌكاره ههست پيٌكراوهكان به هوٌى ئيستقرا كردنى حالٌهتهكانى ههمان شيٌوه گهورهتر هاته پيٌش، ئهوا پهرده لهسهر ههبوونى شتيٌكى ناديار ههلٌدهداتهوه، كه له پشت ئهو بارودوٌخ و هوٌكاره ههست پيٌكراوانهدا وهستاوه. ئهوهش به تهواوهتى راستى پيٌغهمبهرايهتى پهيامبهرى مهزن موحهممهد(د.خ) و پهيامهكهى كه به ناوى ئاسمان بوٌ جيهانى راگهياندو ئاشكرا كرد، دهگهيهنىٌ و كه له ميانهى ئهم ههنگاوانهى خوارهوهدا دووپات دهبيٌتهوه:
يهكهم: ئهو پياوهى پهيامهكهى بهناوى خودا به جيهان راگهياند، له نيٌوه دورٍگهى عهرهب له دايك بووه كه له لايهنى شارستانيهتى و هزرى و كوٌمهلاٌيهتى و راميارى و ئابوورى لهو كاتدا دواكهوتووترين شويٌنى سهرزهوى بووه، له ههريٌمهكانى نيوه دورٍگهشدا خهلٌكى ههريٌمى حيجازهو كه ههريٌميٌكه ميٌژوو سهلٌماندوويهتى به هيچ شارستانيهتهك دا تىٌنهپهرٍيوه كه به سهدان سالٌ پيٌش راگهياندن له شويٌنهكانى ترى ئهم نيٌوه دورٍگهيه دامهزراوه، وه به هيچ تاقىكردنهوهيهكى كوٌمهلاٌيهتى ريٌكو پيٌكى نهزانيوه، وه ئهو ههريٌمه له روٌشنبيرى سهردهمهكهيدا هيچى بهرنهكهوتووهو هزره جيهانيهكان و رهوته روٌشنبيريهكانى ئهو سهردهمه لهسهر ويٌژهو شيعرهكانى به شيٌوهيهكى ههست پيٌكراو رهنگى نهداوهتهوه، وه له لايهنى باوهرٍيشهوه له ئاژاوهى هاوبهشى پهيداكردن بوٌ خوداو بتپهرستى نقووم ببوو، له لايهنى كوٌمهلاٌتيشهوه يهكگرتوو نهبوو، عهقليهتى هوٌزگهرى بهسهريدا زالٌ بوو، وه عهشيرهت گهرى له زوٌربهى لايهنه چالاٌكيهكاندا روٌلٌى سهركى دهگيٌرٍاو دهبووه هوٌى جوٌرهها داگيركردن و تالاٌنكردن و بهربهرهكانى سووك و دژايهتى كردن. وه ئهو ولاٌتهى ئهم پهيامبهرهى تيا دا گهوره بووه، له لايهنگيرى كردنى هوٌزايهتى نهبىٌ، هيچ شيٌوهيهك له شيٌوهكانى فهرمانرٍهوايهتى به خوٌييهوه نهديوه. ههروهها بارى هيٌزه بهرههم هيٌنهرهكان و بارودوٌخى ئابوورى لهو پارچهيهى جيهاندا له ههريٌمه دواكهوتووهكانى جيهانى ئهو كاتدا باشتر نهبوو و جيا نهدهكرايهوه، ههتا خويٌندن و نووسين بهو سيفهتهى ساكارترين شيٌوهى روٌشنبيرين لهو ژينگهيهدا بهدهگمهن ههستى پىٌ دهكرا، چونكه به شيٌوهيهكى گشتى ههموو كوٌمهلٌگا نهخويٌندهوار بوون. خوداى گهوره لهم بارهيهوه له سوورهى جومعه دا ئايهتى دووهم دهفهرموىٌ: «هُوَالَّذى بَعَثَ فِى الاُْمييّنَ رَسُولاً مِنْهُم يَتْلُوا عَلَيْهِم آيَاتِه و يُزَكِّيهِم و يُعَلِّمُهُم الْكِتابَ والْحِكْمَةَ و اِن كانُوا مِنْ قَبلُ لَفِى ضَلاَل مُبِين» - واته: ههر خودايه كه له نيٌو خهلٌكى نهخويٌندهوار پيٌغهمبهريٌكى له خوٌيانى بوٌ ناردن تا نيشانهكانى خوايان بهسهر دا بخويٌنيٌتهوهو پاكيان بكاتهوهو كتيٌب و حيكمهتيان فيٌر بكات، ههرچهند بهر لهوه له گومرٍاىيهكى ديارو ئاشكرا دا بوون.
وه خودى كهسايهتى پيٌغهمبهر باشترين نموونهى ئاسايى ئهو لايهنه بوو، چونكه پيٌش ناردنى نهيدهزانى بنووسىٌ و بخويٌنيٌتهوهو هيچ فيٌركردنهكى نه به بهردهوامى نه به پچرٍاوى وهرنهگرتبوو. له سوورهى عهنكهبوتدا، له ئايهتى 48 ، خودا دهفهرموىٌ: «وَ مَا كُنتَ تَتْلُوا مِنْ قَبْلِهِ مِنْ كِتابٍ وَ لا تَخُطُّهُ بِيَمينكَ اِذاً لارتابَ الْمُبْطِلُون» - واته: توٌ بهر له قورئان هيچ كتيٌبيٌكت نهخويٌندو به دهستى راستت شتيٌكت نهدهنووسى، ئهگهر وابووايه ئههلى باتيلٌ (ساختهچيان) دهكهوتنه گومانهوه.
دهقى ئهو ئايهتانهى قورئان بهلٌگهى ئاشكران لهسهر ئاستى روٌشنبيرى پهيامبهر پيشٌ ناردنى، وه ههروهها بهلٌگهيهكى بن برٍه ههتا له راست ئهوانهى باوهرٍ به خوداوهندى قورئان ناكهن، چونكه به ههر حالٌيٌك بيٌت ئهوه دهقيٌكهو گوتراوهو پيٌغهمبهر به نهتهوهكهى راگهياندووهو لهگهلٌ زاناترين كهس به ژيانو مٌيژووى خوٌى، گفتوگوٌى پىٌ كردووهو كهسيش لهسهر فهرموودهو گوتهكانى نارٍهزايى دهرنهبرٍيووه، بهلٌكوو دهبينين كه پيٌغهمبهر پيٌش ناردنى به پهيامبهرى له هيچ چالاٌكيهكى روٌشنبيرى له هوٌنراوهو وتاربيٌژى كه ئهو كاته له نيٌو هوٌزهكهى پهرهى سهندبوو، بهشدارى نهكردووه، وه ئهگهر پهيوهسته رهوشتيهكانى نهبىٌ له دهست پاكى و پياوهتى و راستگوٌيى و داويٌن پاكى هيچ شتيٌكى تر كارى تىٌنهكردووهو لهگهلٌ روٌلٌهكانى ترى هوٌزهكهى جياوازى نهبووه.
پيٌغهمبهر پيٌش ناردنى چل سالٌ له نيٌو هوٌزهكهيدا ژياوه، به بىٌ ئهوهى خهلٌكانى دهوروبهرى ههست به شتيٌكى جياواز بكهن، تهنها رهوشته پاكهكهى نهبىٌ، بىٌ ئهوهى پاش چل سالٌ له تهمهنى شهريفى هيچ ريشهى كاردانهوهيهك يا خود بوٌچوونيٌكى بنچينهيى بهرهو ئهو گوٌرٍانكارييه گهورهيهى له ناكاو به ههموو جيهانى راگهياند دهركهوىٌ يا خود ههستى پىٌ بكرىٌ، خوداى شكوٌدار لهم بارهيهوه له سوورهى يونس دا، ئايهتى 16 دهفهرموىٌ: «قُل لَوْ شاءَاللَّهُ مَا تَلَوُتُهُ عَلَيْكُم و لا أَدريكُم بِهِ فَقَد لَبِثْتُ فيكُم عُمُراً مِن قَبْلِهِ أَفَلا تَعْقِلُون» - واته: بلٌىٌ: ئهگهر خودا بيويستايه من ئهم قورئانهم به سهرتاندا نهدهخويٌندهوهو لهوه ئاگادارم نهدهكردن، چونكه بهرٍاستى لهمهو پيٌش تهمهنيٌكى دريٌژ له نيٌوتاندا ژياوم، ئايا نهفامن؟ پيٌغهمبهر(د.خ) له مهككه دا له دايك بووهو به دريٌژايى ئهو ماوهيهيهى پيٌش پهيامبهرى لهويٌدا ماوهتهوهو بوٌ دهرهوهى نيوه دورٍگهى عهرهب دهرنهچووه، جگه له دوو گهشتى كورت نهبىٌ:
يهكيٌكيان لهگهلٌ ئهبوتاليبى مامى كه ئهو كاته مندالٌ بوو، تهمهنى له 12-13 سالٌى تىٌپهرٍى نهدهكردو ئهويتريان به نيازى بازرگانى كردن به سهرمايهى خهديجه له تهمهنى 33-35 سالٌيدا بوو، ههروهها به هوٌى ئهوهى خويٌندنهوهو نووسينى نهدهزانى، دهرفهتى بوٌ نهرٍهخساوه ئاينهكانى جوولهكهو ديانان (مهسيحيان) بخويٌنيٌتهوه، ههروا له ريٌگاى ژينگهشهوه هيچ شتيٌكى ئهو ئايينانهى لهسهر بهدى نهكراوه. چونكه مهككه لهو كاتهدا لهبارهى نهريت و هزرهوه بت پهرست بوو، وه فيكرى مهسيحى يان جوولهكهيى تىٌنهخزا بوو، ههروهها مهككه له ژيانيدا هيچ شيٌوهيهك له شيٌوهكانى ئايينى به خوه نهديبوو، تهنانهت ههتا ئهو عهرهبه پاكانهى مهككه كه بتپهرستيان رهت دهكردهوه، دينى جوولهكهو مهسيحيهت كارى تىٌنهكردبوون، ههروهها هزره ئايينهكانى جوولهكهو ديانان جىٌپهنجهيان لهسهر ئهو بهرههمه شيعرى و ئهدهبيانهى كه قهيسى كورٍى ساعيده و ئهوانى تر بهجىٌيان هيٌشتبوو ديار نهبوو و رهنگى نهدابووهوه.
ئهگهر پيٌغهمبهر ههر ههولٌيٌكى بدايه بوٌ ئهوهى لهسهر چاوهكانى هزرى جوولهكهو مهسيحى شارهزايى پهيدا بكات، دياره به ئاسانى ههستى پىٌ دهكرا، چونكه ههرگيز نابىٌ له ژينگهيهكى ساكارو بىٌ پهيوهند لهگهلٌ سهرچاوهكانى هزرى جوولهكهو مهسيحيهتو ئهم چهشنه ههولاٌنه ههروا به سووكو ئاسانى تىٌپهرٍيٌت به بىٌ ئهوهى جىٌپهنجهكانى لهسهر زوٌربهى بزووتنهوهكانو پهيوهندييهكان ديارنهكات.
دووهم: ئهو پهيامهى كه پيٌغهمبهر به جيهانى راگهياند و بريتى بوو له قورئانى پيروٌزو شهريعهتى ئيسلامى كه تايبهتمهنديهكى زوٌرى ههيه:
لهوانه: ئهو پهيامه روٌشنبيريهكى يهزدانى جوانى له لايهن پهروهردگار هيٌناوهو سيفهتهكانى و زانستهكهى و توانايهكهى و جوٌرى پهيوهندى نيٌوان مروٌث و يهزدان و روٌلٌى پيٌغهمبهران له ريٌنمايى كردنى ئادهميزادو يهكيٌتى پهيامهكهيان و ههروهها پرٍشنگى ئهو ئهرزش و پهندو سونهتى پهروهردگار لهگهلٌ پيٌغهمبهرانى و بهربهرهكانى بهردهوامى نيٌوان ههق و باتيلٌ و داد و زولٌم و پهيوهندى توندى بهردهوامى پهيامه ئاسمانيهكان به زولٌم ليٌكراوان و چهوساوهكان و دژايهتيه بهردهواميهكهى لهگهلٌ خاوهن بهرژهوهندييه تايبهته ناشهرعىيهكان ههمووى لهو پهيامهدا به شيٌوهيهكى بىٌهاوتا هاتووهو روونى كردوٌتهوه. وه ئهو روٌشنبيريه يهزدانيه وهنهبىٌ تهنها له بارى هزرى و ئايينى ئهو كوٌمهلٌگايهى له بتگهلٌ پهرستى نقووم ببوو گهورهتر بىٌ، بهلٌكو له ههموو روٌشنبيرىيه ئايينيهكانى جيهانى ئهو سهردهمهدا گهورهتر بوو، تا رادهيهك ئهگهر ههر بهراورديهك بكرىٌ به ئاشكرا روونى دهكاتهوه كه ئهو پهيامه هاتووه بوٌ چاككردنهوهى ئهو ههلاٌنهى لهو روٌشنبيرىيانهدا ههيهو ئهگهر گوٌرٍين و دهستكارى كرابن، راستيان بكاتهوهو بوٌ فهرمانى فيترهو ئاوهزى ساغ و چاك بيانگيٌرٍيٌتهوه، ههر ههموو ئهوانه لهسهر دهستى پياويٌكى نهخويٌندهوار كه له كوٌمهلٌگايهكى بتپهرست دهژيا كه نهوهك ههر له ئاستى راستكردنهوهو گوٌرٍانكارى نهبوو، بهلٌكو شتيٌكى ئهوتوٌشى لهبارهى روٌشنبيرى سهردهمهكهى و پهرٍتووكه ئايينيهكانى نهدهزانى، هاتووهو راگهياندراوه.
وه لهوانه: ئهو پهيامه ههندىٌ ئهرزش و ماناى دهربارهى ژيان و مروٌث و كاركردن و پهيوهندىيه كوٌمهلاٌيهتيهكان هيٌناوه، وه ئهو ئهرزش مانايانهى له كوٌمهلٌىٌ شهرعو ئهحكامدا بهرجهسته كردووه، به شيٌوهيهك ئهو ئهرزش و مانايانهو ئهو شهرعىيهكان و ئهحكامانه جوانترين و به نايابترين ئهرزشى شارستانيهت و شهرع و كوٌمهلاٌيهتين كه تا ئيٌستا له ميٌژووى ژيانى مروٌثدا زانرابىٌ، ههتا له ديدى ئهوانهى باوهرٍ به خوداوهنديهكهشى ناكهن.
جا روٌلٌهى كوٌمهلٌگاى هوٌزايهتى كه له ناكاو لهسهر شانوٌى جيهان و ميٌژوودا به ديار كهوت تا بانگهوازى بوٌ يهكگرتنى ههموو مروٌثايهتى بكات. روٌلٌهى ئهو ژينگهيهى كه جوٌرهها چهشنى جياوازى كردن و پهسهندكردنى لهسهر بنچينهى رهگهز و پشتايهتى و بارى كوٌمهلاٌيهتى بهرپاكردبوو، به دياركهوت ههتا ههموو ئهو رهفتارانه تيٌكبشكيٌنىٌ و رايبگهيهنىٌ كه كوٌمهلاٌنى خهلٌك ههموو وهك ددانهكانى شانه يهكسانن و جياوازى له نيٌوانياندا نيه، تهنها به خوداپهرستى نهبىٌ. خودا له سوورهى حوجرات، ئايهتى 13 دهفهرموىٌ: «اِنَّ أَكْرَمَكُم عِنْدَاللَّه أَتْقَاكُم» - واته: بهرٍاستى بهرٍيٌزترينتان لاى خودا ئهو كهسهيه كه له ههموو كهس زياتر خودادهپهرستىٌ.
ههروهها بوٌ ئهوهى راگهياندنى پهيامهكه بگوٌرٍىٌ بوٌ راستيهك كه خهلٌك تيايدا بژينو له پايهى ئافرهتى بىٌ گوناه كوژراو بهرزكاتهوه و وهك مروٌثيٌك له شويٌنى پيروٌزى خوٌى دايبنىٌو له پياوهتى و شهرهفدا لهگهلٌ پياوان يهكسان بىٌ.
وه ئهورٍوٌلٌه بيابانىيهى كه تهنها بيرى له نان پهيداكردنو چارهسهركردنى ئازارو ئهشكهنجه بچووكهكانى و شانازى كردن له نيٌوان هاوشانهكانى له ريٌى هوٌزگهرىيهوه دهكردهوه، له ناكاويٌكدا به ديار كهوت بوٌ ههلٌگرتنى گهورهترين ئازارو ئهشكهنجه كه بوٌ شهرٍى رزگاركردنى جيهان يهكيان پىٌ بگرىٌ و چهوساوهكان له روٌژههلاٌت و روٌژئاواى دونيادا له زوٌردارى كيسراو قهيسهر رزگار بكات.
وه ئهو ناوچهيهى بوٌشايىيهكى راميارى و ئابوورى گهورهى تيٌدابوو، وه پرٍ بوو له ريباخوٌرى و چهوساندنهوه، له ناكاو روٌلٌهى ئهو ناوچهيه به دياركهوت بوٌ ئهوهى بوٌشاييهكهى ئهم كوٌمهلٌگايه بوٌشه، پرٍ بكاتهوهو كوٌمهلٌگايهكى پرٍ و بتهوى خاوهن رژيٌمى فهرمانرٍهوايى و شهرعيهت بىٌو پهيوهندييه كوٌمهلاٌيهتى و ئابوورييهكان دروست بكات، وه ريباو خوٌويستى و چهوساندنهوه له ناوبهرىٌ، وه لهسهر ئهو بنچينهيهى كه نابىٌ دهولٌهت له ژيٌر دهسهلاٌتى دهولٌهمهندان بيٌت، دووباره داهاتى دهولٌهتى دابهش كردهوه، ههروهها دابين كردن و مسوٌگهركردنى ژيانى كوٌمهلاٌيهتى راگهياند كه پاش سهدان سالٌ ئينجا له لايهن هزرى كوٌمهلاٌيهتى نويٌوه راگهياندرا.
ههر ههموو ئهم گوٌرٍانكارىيه گهورانه به حيسابى گوٌرٍانكارى كوٌمهلاٌيهتى له ماوهيهكى زوٌر كورتدا روويداو بهرقهرار بوو:
لهوانه: پهيامهكه له دهقيٌكى زوٌر له قورئاندا هاتووه، وه لهبارهى ميٌژووى پيٌغهمبهران و نهتهوهكانيان و ئهو رووداوانهى بهسهريان هاتووه به دريٌژى دواوهو روونى كردوٌتهوه كه ژينگهى پيٌغهمبهرى عهرهبى بتپهرست و نهخويٌندهوار هيچى لهو بارانهوه نهدهزانىو زياتر له چهند جار زانايانى كتيٌبى جوولهكهو مهسيحى داوايان له پيٌغهمبهر(د.خ) كرد كه دهربارهى ميٌژووى كوٌنى ئايينهكهيان بدوىٌ، وه ئهويش لهبهر ئهوهى داواكانيان ههمووى له قورئاندا هاتبوو زوٌر قارهمانانه بهرهو روويان دهبووهوهو وهلاٌمى دهدانهوه، به بىٌ ئهوهى جگه له قورئان هيچ ريٌگايهكى ئاسايى ههبيٌت ماناى شارهزايى خودى پيٌغهمبهر لهسهر ئهو ههموو باسه دوورو دريٌژه ليٌك بداتهوه. ئهوهتا خوداى گهوره له قورئانى پيٌروٌزدا له ئاياتى 44 - 45 - 46 له سوورهى قهسهسدا ئهو شتانهى روون كردوٌتهوهو دهفهرموىٌ: «و ما كنتَ بِجَانِب الْغَرْبيّ اِذْ قَضَيْنَا إِلى مُوسى الاَْمْرَ وَ مَا كُنْتَ مِنَ الشَّاهِدين و لكِنَّا أَنشَاءَنَا قُرُوناً فَتَطَاوَلَ عَلَيْهِمُ الْعُمُرُ وَ مَا كُنْتَ ثَاوِياً فِى أَهْلِ مَدْين تَتلُوا عَلَيْهِم آيَاتِنا وَ لكِنَّا كُنَّا مُرْسَلِين وَ مَا كُنْتَ بِجانِب الطُّورِ اِذْ نَادَيْنا وَ لكِنْ رَحْمَةً مِنْ رَبِّكَ لِتُنْذِرَ قَوْمَاً مَا آَتَاهُم مِنْ نَذيرٍ مِنْ قَبْلِكَ لَعَلَّهُم يَتَذَكَّرُون» - واته: ئهو دهمهى كه فهرمانى پيٌغهمبهرايهتيمان به موسا دا، توٌ نه له لاى خوٌرئاواى كيٌوى تور بووى و نه له ئامادهبووانيش بووى، بهلاٌم لهوه به دوا ئيٌمه چهندين بهرهمان بهدىهيٌنا، جا روٌژگاريٌكى دريٌژيان بهسهر دا چوو، توٌ له نيٌوان خهلٌكى مهديهن نهبووى كه ئايهتى ئيٌمهيان بهسهرا بخويٌنيتهوه، بهلاٌم ئهوه ئيٌمهين كه توٌ دهنيٌرين (بهو ئاياتانهوه)، وه توٌ لاى كيٌوى توور نهبووى ئهو دهمهى كه ههرامان له موسا كرد، بهلاٌم ئهمه رهحمهتيٌك بوو له لايهن پهروهردگارتهوه (كه داويه به توٌ) تا به هوٌى ئهوه خهلٌكيٌك كه بهر له توٌ ترسيٌنهريٌكيان نهبوو بيانترسيٌنىٌ تا بهلٌكو بير بكهنهوهو پهند بگرن).
ئهوهى دلٌى تىٌبينهر خوٌش دهكات، ئهوهيه كه ئهو چيروٌكه ههقانهى له قورئاندا هاتوونه، ههرگيز نابىٌ تهنها كوٌپيهكى كتيٌبهكانى ههردوو سهردهم بن.
ههتا ئهگهر گريمان بيروٌكهى ئهو كتيٌبانه لهو مهلٌبهندهى كه پيٌغهمبهرى تيادا دهركهوت بلاٌو بووهوه، چونكه كوٌپيكردن (لهبهر گرتنهوه) تهنها روٌلٌهكهى وهرگرتن و بهخشينه، كه واته روٌلٌيٌكى نادروست دهنويٌنىٌ كهچى روٌلٌى قورئانى پيروٌز له خستنه رووى چيروٌكهكان روٌلٌيٌكى چاكهكارىيه، چونكه چيروٌكهكه لهو تيٌكئالٌوٌزيانهى كه پىٌيهوه نووساوهو لهگهلٌ يهكانهيى خوداو ئاوهزى رهوشهن و بوٌچوونى ئايينى رهوان ناگونجىٌ، پاك و راست دهكاتهوه.
لهوانه: قورئانى پيروٌز له جوانى راگهياندنهكهيداو له رهوانبيٌژى و نوىٌكردنهوهى ريٌبازى راگهياندنى ههتا له ديدى ئهوانهى باوهرٍ به يهزدانيهكهشى ناهيٌنن، گهيشتوٌته ئهو رادهيهى ببيٌته سنوريٌكى جياكهرهوه له نيٌوان دوو قوٌناغ له ميٌژووى زمانى عهرهبيداو ههروهها ئهو گوٌرٍانه گهورهيهى بهسهر ئهو زمانهو ريٌبازهكانيدا هاتووه له قورئانهوه بنچينه دهگرىٌ.
وه نهتهوهى عهرهب كه پيٌغهمبهر به قورئان لهگهلٌيان دواوه ههستيان كرد كه قورئان له ريٌبازى بهيانهكانى و له چوٌنيهتى دهربرٍينهكانيدا به هيچ شيٌوهيهك لهو ريٌبازو دهربرٍينانه ناچىٌ كه لهسهرى راهاتوون و لىٌى نزيك نابيٌتهوه، ههتا يهكيٌكيان[1] كاتىٌ گويٌى له قورئان راگرتبوو، گوتويهتى:
«والله لقد سمعت كلاماً ما هو من كلام الأنس، ولا هو من كلام الجن و إن له لحلاوة، و إن عليه لطلاوةً و إن أعلاه لمثمر و إن أسفله لمغدق و إنه ليعلوا و ما يعلى و إنه ليحطم ما تحته» - واته: بهو خوايه گويٌم له قسهيهك بووه، ئهوه نه قسهى مروٌثانهو نه قسهى ئهجندانه. شيرينهو دهلٌيٌى پاشماوهى دهربرٍينهو لاى سهرهوهى بهرههمدارهو لاى خوارهوهى ئاودارهو بهرز دهبيتهوهو هيچى بهسهر ناكهويٌت و ئهوهى له خوارهوهشى بيٌت تيٌكى دهشكيٌنىٌ.
ئينجا لهبهر ئهوهى ههستيان كرد قورئان زوٌر كاريگهرهو له توانايه گهورهكهى دهترسان دهرونيان بگوٌرٍىٌ، بوٌيه ماوهيان به خوٌيان نهدهدا گويٌى لىٌرابگرن، ئهوهش بهلٌگهيه كه بهرزى راگهياندنهكهى قورئان جيا دهكاتهوهو دهيسهلٌميٌنىٌ كه گوٌرٍانيٌكى بهردهوامى ئهو شتانه نيه كه لهسهرى راهاتوون. كه پيٌغهمبهر به بهردهوامى بهرهو روويان دهبووهو تهحداى دهكردن له بهرامبهر دا نهيانتوانى خوٌراگرن و خوٌيان بهدهستهوه دا، چونكه پيٌغهمبهر رايگهياند كه به ههموويان ناتوانن قورئانيٌكى تر وهكو ئهم قورئانه بيٌنن، جاريٌكى تر دووپاتى كردهوهو گوتى: ناتوانن ده سوورهتى وهكو ئهو بيٌنن و له سىٌيهمدا گوتى ناتوانن تهنانهت يهك سوورهتيش بيٌنن به سوورهتهكانى قورئانى پيروٌز بچىٌ. پيٌغهمبهر ههموو ئهوانهى به ئاشكرا به كوٌمهلٌگايهك راگهياند كه جگه له پيٌشهسازى رهوانبيٌژى هيچ پيٌشهسازىيهكى ترى نهدهزانىو جگه له هونهرى گفتوگوٌ هونهريٌكى تر فيٌر نهببوو، لهسهر هيچ شتيٌك رانههاتبوو، وهك ئهوهى لهسهر رووبهروو بوونهوهو تهحهدا كردن و پيٌدا ههلٌگوتن راهاتبوون و لهسهر هيچ فهرمانيٌك سوور نهبوون، وهك سووربوونيان لهسهر چوار دهوره گرتن و كوژاندنهوهى نورى ئهو پهيامه نوىٌيه، لهگهلٌ ههموو ئهوانهشدا ئهو كوٌمهلٌگايهى تووشى ئهو تهحهدايه گهورانه ببوو،نهيويست خوٌى تاقىبكاتهوه و ههولٌ بدات له شتيٌكدا بهرههلٌستى قورئان بكات، چونكه لهو باوهرٍهدابوون كه ويٌژهى قورئان زوٌر له سهرهوهى تواناى زمانهوانى و هونهرييهكانى ئهوانهوهيه، سهير لهوه دايه ئهوهى ئهو خوٌراكه ويٌژهيىيه نوىٌيهى بوٌ ههلٌگرتوون، پياويٌكه چل سالٌ لهگهلٌيان ژياوهو لهو ماوهيهدا له هيچ شانوٌيهكى ويٌژهيى بهشدارى نهكردووهو ههروهها هيچ هونهريٌك له هونهرهكانى رهوانبيٌژى لهسهر بهدىنهكراوه.
ئهوه بوو چهند تايبهتمهندىيهكى ئهو پهيامهى كه پيٌغهمبهر(د.خ) به ههموو جيهانى راگهياند.
جا ليٌرهدا روٌلٌى ههنگاوى سىٌيهم ديٌت، بوٌ ئهوهى لهسهر بنچينهى ئيستقراى زانستيهوه دووپاتى بكهينهوه له ميٌژووى كوٌمهلٌگاكانهوه كه ئهو پهيامه بهو تايبهتمهنديانهى له ههنگاوى دووهمدا خويٌندمان، به رادهيهكى زوٌر لهو بارودوٌخ هوٌكارانهى كه له ههنگاوى يهكهمدا يهكهمدا خستمانه روو، گهورهتره، جا ميٌژووى كوٌمهلٌگاكان ئهگهرچى له حالٌهتيٌكى زوٌر دا لهسهر ئاستى كوٌمهلٌگاكهيدا بهرز بوونهوهى مروٌثيٌكى به خوٌيهوه ديوهو سهركردايهتى دهكات و بهرهو پيٌشهوهى دهبات، بهلاٌم ئيٌمه ليٌره لهبهر ئهوهى جياوازىيهكى زوٌر ههيه بهرهو رووى حالٌهتيٌكى لهم جوٌره نابيٌنهوه. جا ئيٌمه له لايهكهوه بهرهو رووى بهرزبوونهوهيهكى گهورهو گوٌرٍانيٌكى ههمه لايهنى ژيان دهبينهوه كه تهنها ههنگاويٌكى پيٌشكهوتن نيه، بهلٌكو وهرگهرٍانيٌكى ئهو ئهرزش و مانايانهيه كه به لايهنهكانى ژيان بهستراونهتهوه بوٌ حالٌهتيٌكى باشتر. جا كوٌمهلٌگاى هوٌزگهرى لهسهر دهستى پيٌغهمبهر(د.خ) يهكسهر بهرز بووهوه بوٌ باوهرٍهيٌنان به كوٌمهلٌگاى يهكگرتووى جيهان، وه كوٌمهلٌگاى بتپهرستى يهكسهر بوٌ ئايينى خوداپهرستى بهرز بووهوه كه ههموو ئايينه خواپهرستيهكانى ترى راست كردهوهو ئهو داستانه نارٍاست و گوٌرٍانانهى پىٌيانهوه نووسا بوون ههمووى لابردن، وه ئهو كوٌمهلٌگايهى كه به تهواوهتى ناوهروٌكى بوٌش بوو بوٌ كوٌمهلٌگايهكى دهرون پرٍى بتهوى تهواو گوٌرٍا، بهلٌكو بوٌ كوٌمهلٌگايهكى پيٌشهنگى سهركرده بوٌ شارستانيهتيٌك ههموو دونياى رووناك كردهوه.
له لايهكى تريشهوه ههر گوٌرٍانيٌكى تهواو له كوٌمهلٌگا، ئهگهر له دايك بووى بارودوٌخ و هوٌكاره ههست پيٌكراوهكان بىٌ، ههرگيز له خوٌرٍاو له ناكاو نابىٌ و ههروهها نابىٌ لهو قوٌناغانهى كه رىٌخوٌشكهرى بوونه دابرٍاو بىٌ و دهبىٌ لهگهلٌ رهوتهكهى پيٌشترى هاوكار بىٌ كه ههميشه له لايهنى هزرى و روحيهوه له گهشهكردندا بووه، ههتا له ناوه خوٌيدا سهركردهيهكى لىٌهاتوو بوٌ پيٌشهوايهتى كردنى پىٌبگهيهنىٌ كه لهسهر ئهو بنچينهيه له پيٌناوى گوٌرٍان و پيٌشكهوتنى كوٌمهلٌگادا كار بكات.
جا ليٌكوٌلٌينهوهو بهراورديٌك له ميٌژووى گوٌرٍانكارييهكان له كوٌمهلٌگا جياكاندا روونى دهكاتهوه كه ههر كوٌمهلٌگايهك گوٌرٍانيٌكى هزرى به خوٌيهوه ببينىٌ له شيٌوهى چاندنى توٌى جياجيا له زهمينهى ئهو كوٌمهلٌگايهوه دهست پىٌ دهكات، پاشان ئهو نهمامانه يهك دهگرن و رهوتيٌكى هزرى پيٌكدههيٌنن و بهره بهره شاكارى ئهو رهوته روون دهبيٌتهوهو له ناوه خوٌيدا سهركردهيهك پىٌدهگهيهنيٌت بوٌ ئهوهى پيٌشهوايهتى بكات، ههتا لهسهر شانوٌ وهكو نويٌنهرى رووى بهشيٌك كه له كوٌمهلٌگادا دهژى، به ديار دهكهوىٌو دژايهتى رووه رهسميهكهى كوٌمهلٌگا دهكات، وه له نيٌو ئهو بهربهرهكانىيه ئهو رهوته فراوان دهبيٌت ههتا بهره بهره دهست بهسهر ههموو شتيٌك دادهگرىٌ.
وه به پيٌچهوانهى ئهو بوٌچوونه دهبينين كه موحهممهد(د.خ) له ميٌژووى ئهو پهيامه نوىٌيهدا بازنهيهكى زنجير نهبووهو نويٌنهرايهتى رهوتيٌكى نهكردووهو ئهو هزر و ئهرزش و بوٌچوونانهى هيٌناويهتى هيچ بن و بنهچهكى له زهمينهى ئهو كوٌمهلٌگايهى تيايدا پىٌگهيشتووه نهبووه، بهلاٌم ئهو رهوتهى كه له يهكهمين دهستهى موسلٌمانان لهسهر دهستى پيٌغهمبهر(د.خ) پيٌكهات، ئهوه پهيامو سهركرده دروستى كردوون، وه نهبىٌ ئهوهش ئهو كهش و ههوايه بىٌ كه پهيامهكهى تيادا له دايك بووهو سهركردهى تيادا دروست بووه. بوٌيه دهبينين كه جياوازى نيٌوان بهرههمى پيٌغهمبهرو بهرههمى ههر يهك لهوانهى رهوتى نوىٌيان پيٌكهيٌناوه تهنها جياوازى پلهيهك نيه، وهكو ئهو جياوازىيانهى له نيٌوان دهنكه توٌوهكان به ديار دهكهوىٌ، بهلٌكو جياوازىيهكى بنهرٍهتى بىٌ سنووره.
ئهوهش دهيسهلٌميٌنىٌ كه موحهممهد(د.خ) پارچهيهكى رهوت نهبووه، بهلٌكو ئهو رهوته نوىٌيه پارچهيهكى موحهممهد(د.خ) بووه. وه له لايهنى سىٌيهمهوه ميٌژوو دهيسهلٌميٌنىٌ كه سهركردايهتى فيكرى و باوهرٍى و كوٌمهلاٌيهتى رهوتيٌكى نوىٌ، ئهگهر له ميانهى بزووتنهوهيهكى گوٌرٍانى فيكرى و كوٌمهلاٌيهتيدا له يهك ميحورهدا يهكى گرتهوه، پيٌويسته لهو ميحهوهره دا تواناو و روٌشنبيرى و زانيارييهكى زوٌر ههبىٌ بوٌ ئهوهى لهگهلٌيدا بگونجىٌ و پيٌويسته به پيٌى ئهو ريٌبازانهى له ژيانى خهلٌكدا پياده دهكرىٌ، ئاماده بىٌ، ههروهها دهبىٌ جوٌره كاركردنيٌكى تيٌدا بىٌ ههتا پيٌى بگهيهنىٌ و لهسهر هيٌلٌى سهركردايهتى ئهو رهوتهى دابنىٌ - بهلاٌم به پيٌچهوانهى ئهم جوٌره بوٌچوونه دهبينين كه خودى موحهممهد(د.خ) به خوٌى سهركردايهتى فيكرى و باوهرٍى و كوٌمهلاٌيهتى گرتبووه دهست و پيادهى دهكرد، به بىٌ ئهوهى ميٌژووهكهى (وهك مروٌثيٌكى بىٌسهوادى نهخويٌندهوار و هيچ شتيٌكى لهبارهى روٌشنبيرى و ئايينهكانى پيٌشتر نهدهزانى) له لايهنى روٌشنبيرىيهوه بوٌ ئهو سهركردايهتيه ههلٌيبژيٌرىٌو بىٌ ئهوهى هيچ رىٌخوٌشكهريٌكى ههبىٌ بوٌ ئهو سهركردايهتيه له ناكاوه يارمهتى بدات.
جا لهبهر روٌشنايى ههر ههموو ئهوانهدا دهگهينه ههنگاوى چوارهم كه تيايدا بهرهو رووى يهك ماناى ريٌك و پيٌك و شياو بوٌ ئهو ههلٌويٌسته دهبيٌنهوه كه ئهويش گريمانه كردنى هوٌكاريٌكى تره له پشت ئهو بارودوٌخ و هوٌكاره ههست پيٌكراوانه وهستا بىٌ، كه ئهويش هوٌكارى سروشه (وهحىيه). هوٌكارى پيٌغهمبهرايهتهيه كه نويٌنهرى دهست تىٌوهردانى ئاسمانه له ريٌنمايى كردنى زهويدا. خودا له سوورهى شورادا، ئايهتى 52 دهفهرموىٌ: «وَ كَذلِكَ أَوْحَيْنا إِلَيْكَ روحاً مِن أَمرِنَا مَا كُنْتَ تَدرى ما الْكِتابَ وَلآ الاِيمانَ وَ لكِنَّ جَعَلْنَاهُ نُوراً نَهِدى بِهِ مَنْ نَشَاءُ مِنْ عِبادِنا وَ اِنَّكَ لَتَهِدىَ إِلى صِراطٍ مُسْتَقِيم» - واته: وه ههروهها بوٌ پيٌغهمبهرانى پيٌشين وهحيمان نارد ، بوٌ توٌيش روح و كهلام (واته قورئان) به فهرمانى خوٌمان به توٌ وهحى كرد، توٌ نهتدهزانى كتيٌب و برٍوا چيه (و له ناوهروٌكى قورئان بىٌ ئاگابووى)، بهلاٌم ئيٌمه ئهوهمان كرده نورىٌ كه به هوٌى ئهوهوه ههركهس له بهندهكانى ئيٌمه كه بمانهوىٌ بهوه ريٌنويٌنى دهكهين. وه بهرٍاستى توٌ بوٌ لاى ريٌگاى راست ريٌنويٌنى دهكهيت.
* * *
وه نهبىٌ ناردنى پهيامهكه لهسهر بنچينهى وهحى و به يارمهتى ئاسمان له جياتى هوٌكارو بارودوٌخه ههست پيٌكراوهكان، ماناى پووچهلٌ كردنهوهى كاريگهريهتى ئهو هوٌكارو بارودوٌخانه رابگهيهنىٌ، بهلٌكو ئهوانه به پيٌى پهندو نهريتى دونيابوون و كوٌمهلاٌيهتيه گشتيهكان كاريگهريهتى خوٌيان ههر ههيه، بهلاٌم كاريگهرييهكهيان له چوٌنيهتى رووداوهكان و ئهو شتانهى ليٌيان ديٌنه ئهنجام بوٌ بهرژهوهندى سهركهوتنى پهيامهكه يا خود بوٌ ريٌگرتن لهم سهركهوتنه به روونى به دياردهكهوىٌ، جا كه پهيامهكه (وهكو ناوهروٌك) راستيهكى خوداوهندىيه له سهرهوهى مهرج و بارودوٌخه ماددىيهكانه، بهلاٌم پاش گوٌرٍانى بوٌ بزووتنهوهو كاركردنى بهردهوام له پيٌناوى گوٌرٍانكارييدا، دهتوانرىٌ بهو بارودوٌخ و تيٌكئالٌوٌزى و ههستانهى كه تيايدا روو دهدات ببهستريٌتهوه.
بوٌ نموونه ئهگهر بلٌيٌين مروٌثى عهرهبى له ساتيٌكى تورٍهييدا ئهو بهردهى دهشكاند كه خوايهكهى و نويٌنهرى بهرزى خوٌى تيايدا دهديت، ههستى به پارچه پارچه بوون و بزربوونى كهسايهتى خوٌى دهكرد، يا خود خواردنى پارچه حهلوايهك له ساتيٌكى برسيٌتيدا، وايان ليٌكرد كه بهرهو ئهو پهيامه نوىٌيه برٍوانىٌ.
يان ئهگهر بلٌيٌين ههستى ههژارو زهحمهتكيٌشانى كوٌمهلٌگاى عهرهبى به زولٌم و زوٌردارى له لايهن سوودخوٌران و زوٌرداران، هانى داون بوٌ ئهوهى لايهنگيرى ئهو بزووتنهوه نوىٌيه بكهن كه سوود خوٌرى و سهرمايهدارى لهناو دهبات و ئالاٌى دادگهرى بهرز دهكاتهوه. يان بلٌيٌين كه ههستى هوٌزگهريهتى روٌلٌيٌكى گرنگى له ژيانى پهيامهكهدا يارى كردووه. جا ئهگهر لهسهر ئاستى خوٌ جىٌيهتى بىٌ، وهك ههستى بهرهنگارى و بهربهرهكانى له نيٌوان هوٌزهكانى قورهيش و پلهو پايهى هوٌزهكهى پيٌغهمبهر له دوژمنانى پاراستووه، يا خود لهسهر ئاستى نهتهوهيى وهك ههستى عهرهبهكانى خوارووى نيوه دورٍگه له بهرامبهر عهرهبهكانى باكووريدا. يان ئهگهر گوتيان بارودوٌخه رووخاوهكهى جيهانى ئهو سات و ئهو حالٌهته ناخوٌشانهى ههردوو دهولٌهتى گهورهى روٌمانى و فارسى لهسهر شانوٌى نيٌو دهولٌهتى كه لهو كاتيدا پىٌيدا دهرٍوٌيشتن، ئهو دوو هيٌزه گهورهيهى به يهكترىيهوه خهريك كردو نهىهيٌشت به يهكهوه هيٌرش بكهنه سهر ئهو بزووتنهوه نوىٌيه له نيوه دورٍگهى عهرهب و پيٌش پهرهسهندنى لهبهرى بچويٌنن. ئهگهر ههر شتيٌك لهم بارهيهوه بگوترىٌ لهوانه شتيٌكى ريٌكو پيٌك و گونجاو و شياو بىٌ، بهلاٌم ئهوه ماناى رووداوهكان دهگهيهنىٌ و ماناى خودى پهيامهكه لىٌناداتهوه.