شوٌرٍشيٌكى فرميٌسكاوى |
بسم الله الرحمن الرحيم
«نحن نقص عليك أحسن القصص»
سورة يوسف 12:3
واته: ئيٌمه جوانترين و نايابترين چيروٌكت بوٌ دهگيٌرٍينهوه
پيٌشهكى
سپاس بوٌ يهزدان و درودى خودا لهسهر بهنده ههلٌبژيٌردراوهكانى موحهممهد و نهوه رابهره مهعسوومهكانى بيٌت.
ههرچى سيفاتى چاكه كارى و رهوشت بهرزى ههيه ههمووى له ژيانى مهعسوومهكان كوٌ دهبيٌتهوه، چونكه ئهوانن ريٌنمايكهرى مروٌثايهتى و چاكهخوازى، خوداى گهوره پالاٌوتونى و ههلٌيبژاردون بوٌ ئهوهى ببنه سهركردهو نمونهيهكى باش و شياو ههتا خهلٌكى چاويان لىٌبكهن و ژيان بهسهرهاتهكانيان پرٍن له چيروٌكى پرٍ مانا كه گرنگى ئهرزش و پهندى بهرز له ژيانى نهتهوهكان دهگهيهنيٌت.
لهبهر ئهوهى بهسهرهاته پرٍشنگدارهكانيان لاپهرٍهيهكى زوٌرى داپوٌشيوه بهوهى لهسهريان نووسراوه. بوٌيه دامهزراوهى ئيمامى عهلىعليه السلام دهستى كرد به دهركردنى كوٌمهلٌه زنجيرهيهك كه دارٍيٌژرابىٌ به شيٌوازيٌك
لهگهلٌ ئاستى روٌشنبيرى تازه پىٌگهيشتوان گونجاو بيٌت و به ئاسانى لىٌى تىٌ بگات.
به ههلٌبژاردنى ههندىٌ بوٌنهى ديارو روون له بهسهرهاتى ژيانيان و خستنه روويان به شيٌوهيهكى چيروٌكى جوان بوٌ ئهوهى سوودى زانستى ببهخشىٌ و هاندهريٌك بيٌت بوٌ روٌلٌه بهرٍيٌزهكانمان ههتا زانياريان و بهخشينى گيانى (روحى) كهلهپوورى ئيسلامى نهمريان زياتر بيٌت.
له خوداى به توانا دهپارٍيٌينهوه له راژهى شويٌنهوارى بهسهرهاتى پاكهكان سهركهوتوومان بكات.
سهركهوتن ههر له خوداوهيه
دامهزراوهى ئيمامى عهلىعليه السلام
شهوالى پيروٌز/ 1418كوٌچى
شوٌرٍشيٌكى فرميٌسكاوى
به تهنيا دانيشتبووم، له رووداوهكانى ميٌژوو ورد دهبوومهوه... وا ههستم كرد، ميٌژوو پهردهكانى له پيٌشمدا يهك له دواى يهك ههلٌدهداتهوه... لىٌيان چوومه ژوورهوهو له نيٌو بينايهيهك خوٌم ديتهوه كه به شيٌوهيهك دروست كرا بوو، به بيناكانى ئهم سهردهمه نهدهچوو، بهسهرساميهوه تهماشاى پيٌشه خوٌم دهكردو ديتم ههندىٌ پياو جل و بهرگى ئيسلامىيان لهبهر دايهو به دهنگيٌكى بهرز پىٌدهكهنن، كوپهى مهى له نيٌوانياندا دهسوورٍيٌتهوهو لهو لاشهوه لهگهلٌ ئاواز و موسيقاى بهرز كچانى سهماكهر ههلٌدهپهرٍن و لهشيان به شيٌوهيهكى ههوهس بزويٌن دهجولٌيٌننهوهو سهما دهكهن... ههرچهنده دهنگى پيٌكهنين و موسيقاو گوٌرانىيهكان بهرز بوو، بهلاٌم لهگهلٌ ئهوهشدا ههستم كرد، دهنگى گريان و قوغانهك ديٌته گوٌيمهوه... بوٌيه به مهبهستى ناسينى ئهو كهسهو بزانم هوٌى گريانهكهى چىيه؟! له بينايهكه دهرچووم، كهچى ديتم پياويٌكى پيرى به سالاٌ چوو، به كهنارى ريٌگا دا دهرٍواو له پيٌش خوٌى دهلٌىٌ: دهك بهروو رهشى بمرن؛ ئهى ئهمهويهكان... لهسهرى روٌيشت و گوتى: ئهوه چ سهردهميٌكه كه پرٍ بووه له دين ههلٌگهرٍاوان و
له رهوشت و ئهدهب لادهران. فهرمانرٍهوايانى زالٌم و زوٌردار بهرٍيٌوهى دهبهن، كه هيچ له ئايين ناگهن، تهنها ناوهكهى نهبيٌت و حهقيش بهس به ويٌنه دهناسن... ههتا واى ليٌهاتووه ههر يهكيٌك له ئيٌمه له نيٌو شهرٍو بهربهرهكانىيهكانى جوٌرهها بزوتنهوهو رهوتى راميارى و كوٌمهلاٌيهتى دا دهژى كه ئيسلاميان كردووه به پهرده بوٌ خوٌيان... بوٌيه له جيهانى ئهمرٍوٌماندا كهسايهتى مروٌث به كهمترين شت ديٌته بهرچاو، لوٌمهكارى و فيٌلٌبازى باوهو دهست پاكى و نياز پاكى باوى نهماوه... چونكه ريايى و مونافقى له رادهبهدهر پهرهى سهندووه، به جوٌريٌك ئهركى سهرشانى ئيماندارانى خاوهن پهيام زوٌر گران كردووهو لىٌپرسينهوهيان بهرامبهر بهم بارودوٌخه زياتر كردووه.
له پياوه پيرهكه چوومه پيٌشهوهو گوتم ببووره يا شيٌخ... ئهمن هيچ لهو رووداوانه ناگهم... ههندىٌ پياوم ديتن جل و بهرگى ئيسلاميان لهبهر دابوو، بهلاٌم بهداخيٌكى زوٌرهوه رهفتارهكانيان وا دهگهينىٌ ئهوانه له سهردهمى نهفاميدا بژين. شيٌخهكه دهستى كرده گريان و به هاواركردنهوه گوتى: ئايا، ئهمهوىيهكانت گوىٌ لىٌ نهبووه... كهميٌك داماو بىٌ دهنگ بوو، دوايى گوتى: ببووره... كورٍم، وا پىٌ دهچىٌ توٌ لهسهردهميٌك دهژى لهگهلٌ ئهو سهردهمهى ئيٌمه جياوازه.
به زهردهخهنهيهكهوه پيٌم گوت: قهيدى ناكا يا شيٌخ ئهگهر توانات نيه، وهلاٌمى پرسيارهكهم بدهيتهوه، بهلاٌم ئايا دهتوانى ئهو پياوهم پىٌبناسيٌنى، كه شارهكهى پرٍ كردووه له گريان؟!...
ههناسيهكى ههلٌكيٌشاو گوتى: كورٍم! ئهو پياوه ئيمام عهلى كورٍى حوسهينه (سلاٌوى لهسهر بىٌ) نازناوى سهجاده، ئهوا لهوهتى رووداوهكهى تهف را بهم شيٌوهيه دهگريىٌ.
بهسهرساميهوه گوتم: ئايا ئيمام سهجاد (سلاٌوى لهسهر بىٌ) ههموو ژيانى خوٌى به گريان بهسهر كارهساتهكهى ئيمام حوسهينى باوكى(سلاٌوى لهسهر بىٌ) دهباته سهر؟! كهواته روٌلٌهكهى بهرامبهر بهو رووداوانه چىيه، كه ئهو ئيماميٌكى مهعسوومهو ئهركى پاراستنى پهيامى باپيرهى پيٌغهمبهرى (د.خ) كهوتوٌته سهر شانى و لىٌپرسراوه بهرامبهرى...
ئهم جاره... ديتم شيٌخهكه دهستى به روومدا بهرز كردهوهو گوتى: نا... كورٍم نابىٌ به هيچ شيٌوهيهك گومان له روٌلٌى
ئيمام سهجاد (سلاٌوى لهسهر بىٌ) بكهيت، چونكه ئهوهى كه له پهيامهرٍهسهنهكهى موحهممهدا هاتووه، به هيچ شيٌوهيهك تهواوى كردارهكانى له كهسايهتى هيچ مروٌثيٌك بهرجهسته نابىٌ، تهنيا له كهسانى بنهمالٌهى پيٌغهمبهر نهبىٌ (سلاٌويان لهسهر بىٌ)؟ چونكه ئهوان كانزاى پهيامهكهنهو شويٌن و مهنزلٌگاى سروش (وهحى) و فريشتهكانن و خودا بهوانهوه ئيسلامى دهست پيٌكرد و بهسهرى خست و بهوانيشهوه كوٌتايى پىٌ دههيٌنيٌت.
جا كورٍهكهم گريانهكهى ئيمام سهجاد (سلاٌوى لهسهر بىٌ) بوٌ ئهو رووداوو كارهساته نيه كه بهسهر ئيمام حوسهينى باوكىو بنهمالٌهكهيدا هاتووه له روٌژى 10 ى موحهرٍهمدا... بهلٌكو گريانهكهى بوٌ ئهوهيه كه گرنگى هوٌكارهكانى ئهو رووداوه به بير خهلٌكى بهيٌنيٌتهوه كه ئيمام حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) ئهو ههولٌ و خوٌبهخت كردنه گهورهيهى له پيٌناوى دا داوهو له ئهنجامدا به خوٌى و مندالٌهكانى و براكانى و برازاكانى و ياوهرانى ههموو شههيد بوون و ئافرهتهكانى به ديل گيران، له شوٌرٍشيٌكدا كه دهيويست ويژدانى مروٌثايهتى پىٌ ههلٌسيٌنىٌ و پياوى عاقلٌى پىٌ ئاگادار و هوشيار بكاتهوه...
گريانهكهى ئيمام سهجاديش (سلاٌوى لهسهر بىٌ) شوٌرٍشيٌكه تهواكهرى شوٌرٍشهكهى ئيمام حوسهينى باوكيهتى (سلاٌوى لهسهر بىٌ)و دهيهوىٌ ههستو سوٌز و ويژدانى خهلٌك ههلٌسيٌنىٌو هوٌشياريان بكاتهوهو ئهو خهبات و رهنج و خوٌبهخت كردنهى ئيمام حوسهينى باوكى (سلاٌوى لهسهر بىٌ) داويهتى به بيرى خهلٌكى بيٌنيٌتهوه، دواى ئهوهى ئهمهوىيهكان خهلٌكيان رادهكيٌشا بهرهو كوٌرٍهكانى ههوهسبازى و گوٌرانى و ههلٌپهرٍكىٌ و مهى خواردنهوه...
خهلٌكيش به دواياندا دهچوون و ههموو ئهو خهباتهيان له بيركردووه كه ئيمام حوسهين (سلاٌوى لهسهر بىٌ) له پيٌناوى ئهوانهوه داويهتى و خوٌى بهخت كردووه؛ بوٌيه ئيمام سهجاد (سلاٌوى لهسهر بىٌ) ديتى ئهركى سهرشانيهتى ئهوهى ئهمهوىيهكان تيٌكيان داوه، له پهيامى باپيرهى پيٌغهمبهرى (د.خ) ئهو بهكارى چاككردنهوهى ههستيٌت، بهم كردارهش ويستى ئهو ريٌبازه تهواو بكات كه سهروهرى شههيدان، ئيمام حوسهينى باوكى (سلاٌوى لهسهر بىٌ) نهخشهى بوٌ كيٌشاوه.
ليٌرهدا كاتىٌ ئهو بوٌ ئهو كارهساته گهورهيهى روٌژى 10 موحهرٍهم دهگريىٌ، دهيهوىٌ بهم رووداوه دلٌتهزيٌنه چوٌنيهتى ههولٌو خهباتى ئيمام حوسهينى باوكى (سلاٌوى لهسهر بىٌ) بوٌ پاراستن و پاريٌزگارى له مهبدهئى ئيسلامهتى رهسهن به بير خهلٌكى بيٌنيٌتهوه كه فيٌرى كردن چوٌن له پيٌناويدا خوٌ بهختبكهن. چونكه كهرامهت و ناموس و شهرهف و روٌژى پهسلاٌنيان له نيٌو پاراستنى ئهو مهبدهئانه دايه... بوٌيه ئيمام سهجاد (سلاٌوى لهسهر بىٌ) ههتا ئهو كاتانهى بوٌ بازارٍيش دهردهچىٌ و دهبينىٌ كه وا گوٌشت فروٌشيٌك خهريكه بهرخيٌك سهر دهبرٍىٌ، لىٌى دهپرسىٌ: ئايا ئهو بهرخهت ئاو داوه، پيٌش ئهوهى بتهوىٌ سهرى ببرٍى...
له وهلاٌمدا گوٌشت فروٌش دهلٌىٌ: بهلٌىٌ... نابىٌ بهرخيٌك سهرببرٍىٌ پيٌش ئهوهى ئاوى نهدريٌتىٌ... ليٌرهدا ئيمام سهجاد (سلاٌوى لهسهر بىٌ) روو دهكاته كوٌمهلاٌنى خهلٌك و پىٌيان دهلٌىٌ: تهماشاكهن... بهرانيٌك سهر نابرٍىٌ، ههتا پيٌش سهربرٍينى ئاوى پىٌنهدرىٌ... كهچى حوسهينى باوكميان (سلاٌوى لهسهر بىٌ) سهر برٍى، به بىٌ ئهوهى ئاوى پىٌ بدهن...
بهم جوٌره مهبهستيهتى ئهو بارودوٌخه سهخته بوٌ خهلٌك روون بكاتهوه كه ئيمام حوسهينى باوكى (سلاٌوى لهسهر بىٌ)و ئهوانهى لهگهلٌى بوون له بنهمالٌهكهى و ياوهرانى تيايدا شههيد بوون... ليٌرهدا ريٌگايهكى تريش ههيه كه ئيمام سهجاد (سلاٌوى لهسهر بىٌ) له ميانيهوه ههولٌ دهدات، راستى رووداوهكان بوٌ خهلٌك روون بكاتهوهو تىٌيان بگهينىٌ. لهم بارهيهوه ئيمام (سلاٌوى لهسهر بىٌ) دهلٌىٌ: «ئهگهر پياويٌكتان ديت به لايهنى چاكهوه بوٌ چوونهكانى خوٌى پيٌشان دهداو وتهكانى پالٌيٌوراو بوون و نهرمى و مل كهچى ديار بوو له جوولاٌنهوهكانيدا، لهسهرهخوٌبنو ئهم جوٌره رهفتارانه نهتانخهلٌهتيٌنىٌ. چونكه زوٌرن ئهو كهسهى ناتوانىٌ دونيا له باوهش بگرىٌو شته حهرامهكانى بخوات، لهبهر ئهوهى نيازى لاوازهو مههينهو ترس له دلاٌيه... بوٌيه داوى قهرداريان بوٌ دادهنيٌتهوهو... به بهردهوامى به لووت بهرزى دهنازىٌ، ههتا ئهگهر له كونجيٌكا حهرامى بوٌ ههلٌكهوت، دهىقوٌزيٌتهوه... ئهگهر ديتتان لهبارهى حهرامهوه خوٌى پاك دهگرىٌ... ورياو لهسهر خوٌبن و نهخهلٌهتيٌن، چونكه ههوهسهكانى خهلٌك زوٌر و جياوازن و زوٌرن ئهوانهى واز له حهرام دههيٌنن، ئهگهر زوٌريش بىٌ، شتى خراپ له دهروونى خوٌيدا دروست ئهكات و به هوٌيهوه كارى حهرام ئهنجام ئهدا.
به هيچ كهسيٌك ههلٌمهخهلٌهتيٌن، ههتا گرىٌيهكانى عهقلٌى شىٌ نهكهنهوهو لىٌى تىٌنهگهن، چونكه زوٌرن ئهو كهسانهى ههموو ئهو شتانهيان واز لىٌهيٌناوهو ناگهرٍيٌتهوه بوٌ عهقلٌيٌكى جوان و بتهو، بهمجوٌرهش ئهوهى به نهزانى و نهفامى تيٌكى دهدات، زوٌرتر دهبىٌ لهوهى به عهقلٌ چاكى دهكاتهوه... ئهگهر ديتتان عهقلٌى بتهوهو زيرهكه، ورياو لهسهر خوٌبن و نهخهلٌهتيٌن، ههتا نهزانن كه ئارهزووهكهى بهسهر عهقلٌهكهيدا زالٌه يا خود عهقلٌهكهى ئارهزووهكهى پياده ئهكات و خوٌشهويستى چوٌنه بوٌ سهروٌكايهتى (باتيل) و نارٍهوا - ئايا وازى لىٌ دههيٌنىٌ!!! چونكه ههندىٌ كهس ههنه دونيا واز لىٌديٌنن له پيٌناوى دونيادا... وا ههست دهكات تامى سهروٌكايهتى باتيل خوٌشتره له سهروٌكايهتى سهرمايهو ئهو شتانهى سوودبهخش و حهلاٌلٌن؛ بوٌيه كرداره چاكهكان واز لىٌديٌنىٌ به دواى ئهويتريان دهكهوىٌ و ههتا ئهگهر پيٌشى بگوترىٌ (له خودا بترسه)... سووربوونى لهسهر گوناههكانى گهورهترو زوٌرتر دهبىٌ.
به شيٌوهيهك ديٌت و دهچىٌ كه نازانىٌ مهبهستى له هاتوچوونهكهى چىيهو به دواى ههوهسهكهى دهكهوىٌ و دهكهويٌته ناو گوٌرٍهپانى زوٌردارى و حهلاٌلٌى خودا حهرام دهكاو حهراميش حهلاٌلٌ دهكاو ئهگهر سهروٌكايهتيشى پىٌ بدرىٌ، ئهوا هيچ گرنگى نادات بهوهى كه له ئايينهكهى دهرٍوات... ئهوانه به نهمرى له دوٌزهخدا دهميٌنيٌنهوه». ئهوه ماناى وايه كه ئيمام سهجاد (سلاٌوى لهسهر بىٌ) كاتىٌ ديتى و زانى بارودوٌخهكه لهبار نيه بوٌ كاردانهوهيهكى عهسكهرى (سهربازى)... ريٌبازى چاككردن و هوشياركردنهوهى خهلٌكى بهكار هيٌنا... بوٌ ئهوهى بتوانىٌ بهرامبهر به فهرمانرٍهوايانى ئهمهوى بوهستىٌ و دواى ئهوهى دهتوانىٌ ئهو سهرپوٌشانه دامالٌىٌ كه راميارىيهكانى ئهو رژيٌمهيان داپوٌشيوه...
ليٌرهدا شيٌخهكه شاگهشكه بوو ... پيٌى گوتم: بهلٌىٌ كورٍم به تهواوهتى ئهوه بوو، كه دهمويست لهو گفتوگوٌيه دا بوٌتى روون بكهمهوه... چونكه ئيمام سهجاد (سلاٌوى لهسهر بىٌ) دهيويست بنكهى شيعهو لايهنگرانى بنهمالٌهى پيٌغهمبهر (سلاٌويان لىٌ بىٌ) فراوان بكاو له ريٌگاى بزاثى ههست و سوٌزى خهلٌك به مهبهستى پهيرٍهوى كردن لهو ريٌبازه و ههولٌ دان بوٌ لايهنگيريهكى راستهقينهى كاريگهر كه بتوانىٌ له ميانيهوه ئاستى كاردانهوهى پاريٌزگارى كردن له پهيامهكهى باپيرهى پيٌغهمبهرى (د.خ) بهرز كاتهوه، به ئامادهكردنى چهند سهركردهيهكى ليٌهاتووى هوشيار كه ههلٌگرى بيرو باوهرٍى راستهقينهى ئيسلامى بن... بوٌ وهدى هيٌنانى ئهو ئاواتانه ههردهم ئيمام سهجاد (سلاٌوى لهسهر بىٌ) كوٌرٍهكانى ماتهمينى له مالٌى خوٌيدا دهگيٌرٍا بوٌ ئهوهى يادگارى ئيمام حوسهينى باوكى (سلاٌوى لهسهر بىٌ)و بنهمالٌهكهى و ياوهرانى... به نهمرى و زيندوويى له ويژدانى نهتهوهى ئيسلاميدا بميٌنيٌتهوه... ليٌرهدا ريٌبازيٌكى تريش ههبوو، ئيمام سهجاد (سلاٌوى لهسهر بىٌ) بهكارى دههيٌنا. ئهويش دوعاكردن بوو، چونكه دوعاكردن روويٌكى ههلٌگرى خوداپهرستىيهو رووهكهى ترى كوٌمهلاٌيهتيهو لهگهلٌ ريٌبازى ئهو بزووتنهوه چاككاريهى كه ئيمام سهركردايهتى دهكات دهگونجيٌت و دهرٍوات بهرٍيٌوه... دوعاكانى ئيمام سهجاد (سلاٌوى لهسهر بىٌ) ناوهروٌكيٌكى روحى و كوٌمهلاٌيهتى فره لايهنمان پىٌدهبهخشىٌ.... لهگهلٌ ئهوهشدا فيٌرى چوٌنيهتى خودا به مهزن زانين و ريٌز لىٌگرتنى و لىٌپارٍانهوهو توٌبهكردن له گوناههكانمان له بهرامبهر خودادا دهكات. ههروهها فيٌرى چوٌنيهتى رهوشت
چاكيمان دهكات بهرامبهر به دايك و باوكمان و بهم جوٌره مافهكانى باوك لهسهر كورٍو به پيٌچهوانهوهو مافهكانى دراوسىٌيهتى و مافهكانى موسلٌمانان ههر يهك بهسهر ئهويتريانهوه، له ههموو باريٌكهوه بوٌ شىٌ دهكاتهوه فيٌرمان دهكات...
ئيمام سهجاد (سلاٌوى لهسهر بىٌ) له مزگهوتى پهيامبهرى شهريف و مالٌى پيروٌزى سوديٌكى زوٌرى وهرگرت بوٌ بلاٌوكردنهوهى زانستى ئيسلامهتى و دامهزراندنى قوتابخانهى فيٌربوون و پشت به خودا. لهم نزيكانه لهسهر دهستى موبارهكى چهند سهركردهيهكى ليٌهاتووى خاوهن زانست دهردهچيٌت و بوٌ دابين كردنى ئايندهى ئيسلامهتى دهتوانرىٌ پشتيان پىٌ ببهسترىٌ.
دواى ئهوهى شيٌخهكه له بيٌژهكانى تهواو بوو... به روويدا پىٌكهنيم و گوتم: زوٌر سوپاست دهكهم... بهرٍاستى بيرو بوٌچوونيٌكى جوانت دهربارهى بزووتنهوه چاكهكارىيهكهى ئيمام سهجاد، پيٌشكهش كردم.
* * *
گهشتيٌكى خوٌشم بهناو رووداوهكانى ميٌژوودا كرد... وهكو ئهوهى لهو سهردهمهدا بژيم وابوو... له دواييدا به هوٌى لاپهرٍهكانى ميٌژووهوه به رووداوهكاندا دهچوومهوهو پرسيارم دهكرد: ئايا ئيمام عهلى كورٍى حوسهين سهجاد (سلاٌوى لهسهر بىٌ) توانى ئاواتهكانى بهيٌنيٌته دى؟! ...
ئيمام سهجاد (سلاٌوى لهسهر بىٌ) واى ليٌهات جهماوهريٌكى زوٌر پهيرٍوهييان ليٌدهكرد، چونكه به زانستهكهى و به خوداپهرستىيهكهى سهرنج و بوٌچوونى ههموو خهلٌكى بوٌ خوٌى راكيٌشا بوو... به ههلٌويٌسته ئارام و نهرمهكانى سهرسامى كردبوون و به چاكهكارى و سهخاوهتىيهكهى دلٌ و ههستى ههمووانى داگير كردبوو... تا واى ليٌهات، دلٌشاد ئهو كهسه بوو به ديتنى شاد بووايهو شهرهفى دانيشتن و گوىٌ گرتنى له كوٌرٍ و فهرموودهكانى پىٌ برٍابايه... ئهم ههلٌويٌستهى خهلٌك بهرامبهر به ئيمام سهجاد (سلاٌوى لهسهر بىٌ) زوٌر به گرانى لهسهر دلٌى ئهمهوىيهكان راوهستاو جيٌگاى پىٌ لهق كردبوون، به تايبهت وهليدى كورٍى عهبدولمهليك له گهورهترين قين له دلاٌن بوو بهرامبهر به ئيمام سهجاد(سلاٌوى لهسهر بىٌ) ههميشه به توورٍهييهوه دهىگوت: هيچ ئارام ناگرم، ههتا عهلى كورٍى حوسهين له دونيادا مابىٌ.
* * *
له ناكاو ... ئيمام عهلى كورٍى حوسهينى سهجاد (سلاٌوى لهسهر بىٌ) لهناوپىٌ خهفهكهيدا لهبهر ژان و ئازاى ههناوى گلوٌلهى دهخواردو دهتلايهوه؛ چونكه ئهو ژههرهى له خواردنهكهى كرابوو ههر دههات و كاردانهوهكهى زياتر دهبوو...
له دواييدا دياره وهليدى كورٍى عهبدولمهليك توانى يهكيٌك تهرخان بكات بوٌ ئهوهى ژههر بكاته خواردنهكهى ئيمام سهجاد (سلاٌوى لهسهر بىٌ)...
دواى ئهوهى خهلٌك به ههله داوان خوٌيان گهيانده ئيمام سهجاد (سلاٌوى لهسهر بىٌ) بوٌ تهندروستى پرسين و بهسهركردنهوه، ديتيان كه سهختترين و توندترين ئازار دهكيٌشىٌ... لهگهلٌ ئهوهشدا له خودا دهپارٍيٌتهوهو سوپاس و سهناى بوٌ دهكرد... بهلٌىٌ ئيمام (سلاٌوى لهسهر بىٌ) بوٌ ماوهى چهند روٌژيٌك بهم شيٌوهيه مايهوه، ههتا له بيست و پيٌنجهمى مانگى موحهرٍهمى حهرام، له سالٌى نهوهدو پيٌنجى كوٌچى له تهمهنى پهنجاو حهوت سالٌيدا شههيد بوو.
اِنَّا لِله و اِنَّا اَلَيْهِ راجِعُون