نووريٌكى گولٌدار (روون و پرٍشنگدار) |
بسم الله الرحمن الرحيم
«نحن نقص عليك أحسن القصص»
سورة يوسف 12:3
واته: ئيٌمه جوانترين و نايابترين چيروٌكت بوٌ دهگيٌرٍينهوه
پيٌشهكى
سپاس بوٌ يهزدان و درودى خودا لهسهر بهنده ههلٌبژيٌردراوهكانى موحهممهد و نهوه رابهره مهعسوومهكانى بيٌت.
ههرچى سيفاتى چاكه كارى و رهوشت بهرزى ههيه ههمووى له ژيانى مهعسوومهكان كوٌ دهبيٌتهوه، چونكه ئهوانن ريٌنمايكهرى مروٌثايهتى و چاكهخوازى، خوداى گهوره پالاٌوتونى و ههلٌيبژاردون بوٌ ئهوهى ببنه سهركردهو نمونهيهكى باش و شياو ههتا خهلٌكى چاويان لىٌبكهن و ژيان بهسهرهاتهكانيان پرٍن له چيروٌكى پرٍ مانا كه گرنگى ئهرزش و پهندى بهرز له ژيانى نهتهوهكان دهگهيهنيٌت.
لهبهر ئهوهى بهسهرهاته پرٍشنگدارهكانيان لاپهرٍهيهكى زوٌرى داپوٌشيوه بهوهى لهسهريان نووسراوه. بوٌيه دامهزراوهى ئيمامى عهلىعليه السلام دهستى كرد به دهركردنى كوٌمهلٌه زنجيرهيهك كه دارٍيٌژرابىٌ به شيٌوازيٌك
لهگهلٌ ئاستى روٌشنبيرى تازه پىٌگهيشتوان گونجاو بيٌت و به ئاسانى لىٌى تىٌ بگات.
به ههلٌبژاردنى ههندىٌ بوٌنهى ديارو روون له بهسهرهاتى ژيانيان و خستنه روويان به شيٌوهيهكى چيروٌكى جوان بوٌ ئهوهى سوودى زانستى ببهخشىٌ و هاندهريٌك بيٌت بوٌ روٌلٌه بهرٍيٌزهكانمان ههتا زانياريان و بهخشينى گيانى (روحى) كهلهپوورى ئيسلامى نهمريان زياتر بيٌت.
له خوداى به توانا دهپارٍيٌينهوه له راژهى شويٌنهوارى بهسهرهاتى پاكهكان سهركهوتوومان بكات.
سهركهوتن ههر له خوداوهيه
دامهزراوهى ئيمامى عهلىعليه السلام
شهوالى پيروٌز/ 1418كوٌچى
نووريٌكى گولٌدار (روون و پرٍشنگدار)
ئهگهرچى هيٌشتا له تاريكايى ههناو و داميٌنى دايكيدا بوو، بهلاٌم ههستى بهوه دهكرد كه ژنانى مهككه له دايكى دابرٍاوون، هاتوچوٌى ناكهن و بهلٌكو ههتا ژنانى خزميشى سهردانيان نهدهكردو ليٌيان نهدهپرسى و تهندروستيان بهسهر نهدهكردهوه؛ بوٌيه به تهنها دهمايهوهو بىٌيارو هاوژين له كاتى دواكهوتنى پيٌغهمبهر (درودى خوداى لهسهر و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ). بهلٌىٌ ئهوهى بهسهر دايكى هاتووه، به هوٌى ميٌردكردنيهتى به پيٌغهمبهرى خودا. لهبهر ئهوه به ئهركى سهرشانى خوٌى زانى كه دلٌنهوايى دايكى بكات و گفتوگوٌى لهگهلٌدا بكات. ئينجا رووى خهديجه به زهردهخهنهيهكى شادى گهشايهوهو دلٌى له شادمانيهك پرٍ بوو، ههستى به تهنيايهتى نهدهكرد.
پيٌغهمبهرى خودا ديتى كه وا خهديجه له پيٌش خوٌى ورتهيهكى كردو دلٌشاده، وهكو ئهوهى لهگهلٌ يهكيٌك گفتوگوٌ بكات، وايه. بهسهرساميهوه ليٌى پرسى:
خهديجه لهگهلٌ كىٌ گفتوگوٌ دهكهى؟!
خهديجه وهلاٌمى دايهوهو گوتى: ئهى پيٌغهمبهرى خودا... ئهو مندالٌهى له زگمدايه قسهم لهگهلٌ دهكات و به خوٌشى قسهكانى دهم لاويٌنيٌتهوه.
ههر لهو كاته دا جبرائيل (سلاٌوى لهسهر بىٌ) هاته خوارهوه بوٌ لاى پيٌغهمبهر (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) به گويٌيدا چرپاند و پيٌغهمبهريش به زهردهخهنهيهكى شاديهوه قسهكانى جبرائيلى (سلاٌوى لهسهر بىٌ) بوٌ خهديجهى خيٌزانى گواستهوهو پىٌى گوت: ئهى خهديجه ئهوهى قسهت لهگهلٌ دهكات، كچى منهو شنهبايهكى پاكى پاككراوهى خاويٌنه... خوداى گهوره فهرمانى پيٌكردم، ناوى لىٌبنيٌم فاتيمهو خوداى گهوره له نهوهى ئهو كچهم چهند ئيماميٌك پهيدا دهكات بوٌ رىٌنيشاندهرى و ريٌنمايى كردنى خهلٌك و پاراستنى ئيسلامهتى.
لهبهر ئهوه خهديجه خوٌشيهكهى زوٌرتر بوو و ئاسوٌى ئهو شادمانيهى جيٌگاى دابرٍانى ژنانى مهككهى له دلٌى خهديجه دا پرٍ كردهوه.
* * *
كاتى له دايك بوون هات وخهديجه تهنيايهو ژنيٌكى له نزيك نيهو له ناچاريان ناردييه دواى ژنانى خزمانى خوٌى له مهككهداو چاوهرٍيٌى كرد ههتا وهلاٌميان دايهوهو گوتيان: ئهى خهديجه... توٌ له ئيٌمه ياخى بوويت و به قسهى ئيٌمهت نهكردو ميٌردت بهو پياوه ههژارو بىٌ دهرامهته كرد. لهبهر ئهوه ئيٌمه ناييٌن بوٌ لات و يارمهتيت نادهين، بهم وهلاٌمه زوٌرى خهم خوارد... له كاتيٌكدا كه خهديجه لهم پهشيٌوييهدا بوو، له ناكاويٌك چوار ئافرهت لىٌى بهژووركهوتن... شيٌوهيان له ئافرهتانى قورهيش دهچوو... يهكيٌكيان وتى: ئهى خهديجه دلٌگير مهبه، خوداى گهوره ئيٌمهى بوٌ لاى توٌ نارديه، بوٌ ئهوهى يارمهتيت بدهين.
ئهو ئافرهتهى هاته وهلاٌم، ئهوه ئاسيهى كچى مزاحم بوو و لهگهلٌيدا مريهمى كچى عيمران و سارهى خيٌزانى ئيبراهيم (سلاٌوى لهسهر بىٌ) و سهفراى كچى شوعهيب بوون. ههر چواريان له دهورهى خهديجه دانيشتن به ئهركى سهرشانيان ههستان، ههتا فاتيمه(سلاٌوى لهسهر بىٌ) له دايك بوو. به تهواوهتى وهكو پيٌغهمبهر (درودى خوداى لهسهر بىٌ) گوتبووى وابوو، پاكى پاككراوهو خاويٌن، به بىٌ ئهوهى شويٌنهوارى خويٌن پيسى له دايك بوونى لهسهر ديار بىٌ. يهكيٌك له ئافرهتهكان وهرىگرت و به ئاوى كهوسهر شوشتى و وشكى كردهوه.
پاشان دوو پارچه قوماشى زوٌر سپى و له ميسك و عهنبهر بوٌن خوٌشتر دهرهيٌناو پارچهيهكى له مندالٌهكه لوولٌ دا، بهوى تريشيان دهم و چاوى پيٌچايهوه... پاشان پيٌى گوت: بدوىٌ.
ئينجا فاتيمه (سلاٌوى لهسهر بىٌ) هاته قسهو به شادههيٌنان گوتى: (أَشْهَد ان لا اله الاَّ اللَّه و أن أبى محمداً رسول اللَّه و أَن علياً سيد ألأوصياء و وُلدى سادة الاسباط...) - واته: شاهيدى دهدهم كه له خودا زياتر هيچ خودايهكى تر نيهو باوكيشم موحهممهد پهيامبهرى (نيٌردراوى) خودايهو عهليش گهورهى جىٌنيشينانهو ههردوو كورٍهكانيشم گهورهو سهروهرن.
پاشان فاتيمه (سلاٌوى لهسهر بىٌ) ههر يهكهو بهناوى خوٌى سلاٌوى له ئافرهتهكان كرد. ئهوانيش به پيٌكهنينهوه پيٌشوازيان ليٌكرد. كاتىٌ كه خهديجه به دلٌخوٌشى و شاديهوه كچهكهى له ئافرهتهكان وهرگرتهوه، ئهوان بهرهو ئاسمان گهرٍانهوهو خهديجهش كچكهى له باوهش گرت و مهمكى له زارى ناو و شيريٌكى زوٌرى ليٌهات بوٌ خوٌراكى مندالٌهكه... ههر زوٌر به زوويى لهقهبى (زههرا)يان به فاتيمه (سلاٌوى لهسهر بىٌ) بهخشى، چونكه لهگهلٌ له دايك بوونىدا زهوى ههمووى گولٌى دهركرد. بيابان گهشايهوهو چياو گردوٌلٌكهكان رووناك بوونهوهو فريشتهكان هاتنه خوارهوه بوٌ سهر زهوى و بالٌهكانيان بلاٌو كردبووهوه به روٌژههلاٌت و به روٌژئاواداو ههموو لايهكيان به جوانى رازاندبووهوهو خهلٌكى مهككه بوٌ ماوهيهك نوور دايگرتن.
پاشان پيٌغهمبهرى خودا (درودى خودا لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) له خاتوو خهديجه چووه ژوورهوه، به روويٌكى خوٌش و شادييهوه پيٌى گوت: خاتووخهديجه ئهگهر ئافرهتانى مهككه توٌيان بهجيٌهيٌشت و نههاتن بوٌ لات دلٌگير مهبه. ههر لهو كاتهى كه هيٌشتا پيٌغهمبهر قسهكانى تهواو نهكردبوو، له ئاسمان را چهند حوٌريهكى جوانى بوٌنخوٌش هاتنه خوارهوهو نووريٌكيان لىٌبلاٌو دهبووهوه، ئهوهنده به هيٌز بوو، بلٌيٌسهى گرٍى دهگرت و بوٌنيٌكيان لىٌههلٌدهستا، ههموو خهلٌكى مهككهى بىٌهوٌش دهكرد، دهستيان ههلٌبرٍى و زوٌر به جوانى و به زانايى سلاٌويان كرد. خوداى تهعالا ناردبوونى بوٌ ئهوهى خزمهتى خاتوو خهديجهو كچهكهى فاتيمهى زههرا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) بكهن. پاش ئهوهى حوٌريهكان دلٌخوٌش بوون له دايك بوونى فاتيمهى زههراو خهلٌكى ئاسمانهكان مژدهيان به يهكتر دهداو نووريٌكى گولٌدارى روونو پرٍشنگدار له ئاسمان روويدا كه پيٌشتر فريشتهكان شيٌوهيان نهدى بوو.
* * *
چهند سالٌيٌك تىٌپهرٍى و فاتيمهى زههرا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) له روٌژيٌكدا بهقهد مانگيٌكى كچانى هاوتهمهنىو له مانگيٌك دا به قهد سالٌيٌكى ئاوهلاٌنى گهوره دهبوو.
تاوهكوو ئهورٍوٌژه هات، وهختىٌ پيٌغهمبهر (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) لهگهلٌ عهليدا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) له مزگهوتىٌ له نيٌو ياوهرانى دانيشتبوون... له ئاسمان را فريشتهيهك هاته خوارهوه بوٌ لاى پيٌغهمبهر (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) به شيٌوهيهك هات كه پيٌغهمبهر پيٌشتر ئاشناى نهببوو، واى زانى ئهوه جبرائيله و ويستى سهرى ماچ بكات، بهلاٌم فريشتهكه گوتى: نهكهى ئهى ئهحمهد[1]! ئهتوٌ بهرٍيٌزترينى ههموو خهلٌكى زهوى و ئاسمانى له لاى خوداى تهعالا.
ئينجا فريشتهكه ههستاو دهست و سهرى پيٌغهمبهرى (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) ماچ كرد. لهو كاتهدا پهيامبهر وتى: جبرائيلى خوٌشهويستم، ئهم شيٌوهيه چىيه توٌ ههرگيز بهم جوٌره نههاتوويته خوارىٌ بوٌ لام؟!
فريشتهكه وهلاٌمى دايهوه: ئهمن جبرائيل نيمه... بهلاٌم فريشتهيهكم ناوم مهحمووده... له نيٌوان ههردوو شانمدا نووسراوه: (لا اِلهَ اِلاَّ اللَّه ... محمد رسول الله) - واته: هيچ يهزدانيٌكى تر نيه، تهنها خودا نهبىٌ و موحهممهد پيٌغهمبهرى (ناردراوى) خودايه[2].
لهو كاتهدا جبرائيل و ميكائيل وئيسرافيل له ئاسمان راهاتنه خوارهوهو 70 ههزار فريشتهيان لهگهلٌ دا بوون. له ساتىٌ دا كه مهحموودى فريشته به پيٌغهمبهرى خوداى(درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) دهگوت: خوداى تهعالا ناردمى تاوهكوو نووريٌك له نووريٌك ماره بكهم.
پيٌغهمبهر (درودى خواى لهسهر بىٌ) فهرمووى: چ نووريٌك؟
مهحموود وهلاٌمى دايهوه: فاتيمه له عهلى (سلاٌويان لهسهر بىٌ).
ئينجا پيٌغهمبهر (درودى خوداى لهسهر بىٌ) رووى كرده عهلى (سلاٌوى لهسهر بىٌ)و پيٌى وت: فاتيمهى كچم له توٌ ماره كرد، وهكوو چوٌن له لايهن خوداوه لهسهرهوهى حهوت ئاسمانان ليٌت ماره كراوه... بيبهو پيروٌزت بيٌت.
پاشان پيٌغهمبهر (درودى خوداى لهسهر بىٌ) رووى كرده مهحموود و پيٌى گوت: له كهينيٌوه ئهوه له نيٌو شانتا نووسراوه؟
مهحموود وتى: له پيٌش دروست كردنى ئادهم به دوو ههزار سالٌ.
پاشان جبرائيل كوپيٌكى دا به پيٌغهمبهر پرٍ بوو له بوٌنيٌكى خوٌش له بوٌنهكانى بهههشت و پيٌى گوت: ئهى موحهممهدى خوٌشهويستم فهرمان به فاتيمهى بده، با لهو بوٌنه سهرو ههموو ئهندامى چهور بكات. بوٌيه وهختىٌ فاتيمهى زههرا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) دهستى بهسهرو ئهندامانى لهشى دادههيٌنا، دانيشتوانى شارى مهدينه بوٌنى ئهو بوٌنه خوٌشهى بهههشتيان دهكرد.
* * *
فاتيمهى زههرا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) ههردهم كاتى خوٌى به خوداپهرستى خهريك دهكرد، شهويٌك له شهوانى ههينى خهريكى خوداپهرستى بوو. له ميحرابهكهى دهميٌك له ركوعدا و دهميٌكيش له سوجده (كرٍنوٌش) بردندا بوو. ئيمام حهسهنى كورٍى (سلاٌوى لهسهر بىٌ) چاوديٌرى دهكرد و ليٌى وردبووهوهو ديتى دايكى دوعا دهكا بوٌ ههموو كهسيٌك له ئافرهتان و پياوان و مندالاٌنى ئهو جيرانانهى له چوار دهورى مالٌى شهريفى دائهنيشنو بوٌيان دهپارٍيٌتهوه.
بهره بهره شهو راشكاو بهيانى گزنگى داو ئيمام حهسهن (سلاٌوى لهسهر بىٌ) ههروا له فاتيمهى زههراى (سلاٌوى لهسهر بىٌ) دايكى وردبوويتهوه، وهكوو ئهوهى چاوهرٍوانى شتيٌكى لىٌ بكا.
باشه دهبىٌ ئيمام حهسهن (سلاٌوى لهسهر بىٌ) چاوهرٍيٌى چى بىٌ؟ كاتىٌ كه فاتيمهى زههرا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) پارٍانهوهو خوداپهرستيهكهى كوٌتايى پىٌهيٌنا ئيمام حهسهن (سلاٌوى لهسهر بىٌ) دهست پيٌشخهرى كردو ليٌى پرسى: دايهگيان... بوٌ بوٌ خوٌت دوعات نهكرد، نهپارٍايتهوه وهكوو ئهوهى بوٌ خهلٌكى پارٍايتهوه؟
فاتيمهى زههرا (سلاٌوى لهسهر بىٌ) وهلاٌمى كورٍهكهى دايهوهو گوتى: كورٍم! ههوهلٌ دراوسىٌ، ئينجا مالٌهوه؟
بهم جوٌره كردارانه فاتيمهى زههرا گرنگى به كارو بارى موسلٌمانهكان دهداو ههردهم داواى چاكهو شادمانى بوٌ دهكردن، بهلاٌم ههركه پهيامبهرى خودا (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) كوٌچى دوايى كردو گيانى پاكى بهرهو لاى خوداى تهعالا گوازرايهوه، يهكسهر كارهسات و ناخوٌشى دارٍژانه سهر فاتيمهى زههرا (سلاٌوى لهسهر بىٌ)و تووشى زولٌميٌكى زوٌر و ئازاريٌكى گهوره بوو له لايهن دهستهلاٌتى فهرمانرٍهواوه، بوٌيه به دلٌگيرى و ناخوٌشى دهژيا، ههتا ئهو روٌژهى گيانى پاكى له دهست داو كوٌچى كردو گهيشته لاى باوكى و سكالاٌى خوٌى پىٌراگهياند... حهزرهتى فاتيمه (سلاٌوى لهسهر بىٌ) به شهو نيٌژراوهو جيٌگاى گوٌرٍهكهى نهزانراوه، بهلٌىٌ ئهوهيه گهورهترين زولٌمايهتى.
پيٌغهمبهر له ژيانى خوٌيدا پىٌى دهگوت (أُمَّ أبيها)دايكى بابىو ئهو فهرموودهيهى پيٌغهمبهر بهسه بوٌ فاتيمهو ئهوانهى زولٌميان لىٌكردووه كه دهلٌىٌ: «فاطمة بضعة منى من اذاها فقد آذانى» - واته: فاتيمه پارچهيهكه له من، ئهوهى ئازارى بدات، ئازارى من دهدات. ههى هاوار بوٌ ئهو كهسهى ئازارى پهيامبهر دهدات.
[1] پيٌغهمبهر (درودى خوداى لهسهر خوٌى و لهسهر بنهمالٌهى بىٌ) له ئاسمان ناوى (ئهحمهده)و له زهويش (موحهممهده).
[2] له ههنديٌك روايهت هاتووه: عهلى جيٌگير و جىٌنيشينيهتى.