دوژمنايهتى و بوختان كردن به شيعه |
ههركهسيٌك به دواى ههوالٌى نهتهوه و كوٌمهلٌگاكاندا بگهرٍىٌ به ئاسانى و بهرٍوونى ههست دهكاو دهگاته ئهو باوهرٍهى كه هيچ چينيٌك له چينهكان بهرهو رٍووى بوختان نهبوينهوه وهكوئهوهى كه شيعهكان تووشى بووينه به ههموو تٌيرهكانيا نهوه، جارجارهش ئهو بوختانانه كه سايهتيه ناوداره كانيشانى گرتوٌتهوه.
بهلٌىٌ شيعه به ناشيرينترين بوختان و ناوناوهروٌكى جوٌراوجوٌر موٌركراون كه هيچ پهيوه ندى به شيعه و رٍيٌبازهكانى نىيه، زوٌر جاروا بووه شتىوايان بوٌ ههلٌواسيون و كه ئهو شتانهوئهو بوختانانه ههر له خودى لايهنى ههلٌواسهر دهوه شيٌتهوه. لهداهاتوودا ههندىٌ له وانهى ووتمان دهخهينه رٍوو، لهبهردريٌژى ليستى ئهو بوختانه و گهورهيى ئهنجامهكانى كه بوٌ ماوهى چهند سهدهيه له سه ريان كوٌبوويتهوه، ههولٌدهدهين به شيٌوهكى كورت باسى لىٌوهبكهين.
ئهو بابهته به تيٌرو تهسهلٌى لهسهرى نووسراوه و باسى لىٌوهكراوه، لهبهر ئهوه به كورتى ئاماژهى بوٌ دهكهين.
ئهگهر ئهوانهى لهسهر شيعهيان نووسيوهو رٍيٌبازهكهيان رٍوون كردوٌتهوه به ئامانجى تويٌژينهوهى رٍاستيهكان وچاكهكارى بووايه، ئهوا ئهوكاته له ههندىٌ لهو نووسراوانهى كه شيعه به پىٌنووسهكانى (بهخامهكانى) خوٌيان دهيان نووسى وهلامى ههندىٌ ئهو قين له دلاٌنهيان دهدايهوه كه پرسياريان دهكرد، ئهوكاته ئهوهنده بوٌ رٍوون كردنهوهى رٍاستيهكانو لهناوبردنى گومانهكان و رٍوٌناك كردنهوهى ئهو تاريكايهى ويسترا ميٌژووهكهيانى پىٌ دابپوٌشرىٌ، بهس بوو بهلاٌم وا دياره مهبهستهكه قوولٌتره لهرٍوون كردنهوهى رٍاستيهكان بهلٌكو ههلٌيٌكى ئاشكرايه بوٌ شاردنهوهو لهگوٌرٍنانى شيٌوازهكهيان و شيٌواندنى رٍاستيهكان و گهماروٌدانى شيعهو به شيعه بوونه و به ههر نرخيٌك بيٌت له شناسنامهى ئيسلامهتى جيايان بكهنهوهو دهريان بهيٌنن ئهوهش داوايهكه بوٌماوهى چهندهها سالٌه و له زوٌر دهرفهتاندا ههولٌى بوٌ دهدرىٌ، ئامانجى به دهست نههيٌناوه، بهلاٌم وا دياره ئيستاش ههنديٌك ماون و لهسهر ئهم ههلٌويٌسته سوورن و به شيٌوهيهكى سهيريش ههندىٌ رژيٌمى فهرمانرٍوا بوٌ مهبهستيٌكى نهشاردراوه داكوٌكى لهوه دهكهن و پشتگيرى لىٌ دهكهن و ههندىٌ له بهكرىٌ گيراوان و ئهو گومرٍاخوازانهى كه له ژو ههوايهكى تايبهتدا پهروهرده كراون و بهم جوٌره ئامانجانه فرچك دراون و لهگهلٌ تهوژمدا دهرٍوٌن و هيچ گرنگى بهم جوٌره پشكنيانه نادهن، سوورن لهسهر ئهم ههلٌويٌسته، ههروهها ئهو كهسهى كه پهروهرده كراوه به شيٌوه يهك كهلهپووريٌكى پيروٌزى وهرگرتوه، لهسهر دلٌى گرانه ههوليٌك بدات نهوهك ويژدانى ئهو ئايينهى لهسهرى پهرهوهرده كراوه ئازار بدات، ئهوانه به ئاسانكردنى ههلٌويٌستى لكاندنى ناو ناوهروٌك و تير و توانج ههلٌده ستن.
نهخوازه لٌلاٌ كهسانيٌك نهبن لهوانهى باسمان كردن كه رٍيٌبازى ئايينهكهيان و ويژدانهكهيان بهرهه لٌستيان لىٌدهكات، ياخود ئهوانهى ههستيان به ترسناكى ئهو جوٌره كارانه لهسهر نهتهوهى ئيسلام دهكرد، ئهوانه هه لٌگهرٍانهوهو به شهرمهزارىيهوه ههنديك دهنگيان بهرز كردهوهو داوايان كرد به ويژدانهوه رٍهفتار لهگهلٌ شيعه دا بكرىٌ و ههولٌيٌك بوٌ رٍاستكردنهوهى شناسنامهى ئيسلاميان له روانگهى تيپه ئيسلاميهكانى تردا بدرىٌ. ئهويش به لابردنى ههندىٌ لهو رٍهئيانهى كه به شيعه وهلكاون، جا كهسايهتى بيٌت ياخود تيرهكانى شيعه بيٌت، يا خود گوايه ههندىٌ لهو رٍهئيانهى شيعه ئيجتهاديهو تيايدا به ههلٌه چوونهو ئاموٌژگاريان بكرىٌ وازى لىٌ بهيٌنن، ههنديٌكيش دهلٌيٌن لهئاستيان بىٌدهنگ بن و ههلٌمهتىٌ چرٍى هيٌمانهيان بكهينه سهر بوٌ لهباوهش گرتنيان و له دواييدا له ناوهخوٌ توانهوهيان تا پهيكهرى ئيسلامهتى له ژهنگ ههلٌهيٌنان و غوبار بپاريٌزريٌت.
لهوانه كهسيٌكم نهديت بگهرٍيٌنهوهو لهو كهله پووره داكراوهى بوٌ دوژمنايهتى كردنى شيعه داكراوه بيربكاتهوه و يهكهكانى بيشكنىٌ تاوهكو به چاوى خوٌى ببيٌنىٌ و بزانىٌ ئهو رٍيٌبازهى گرتوويهتى رٍاسته ياخود تهنانهت ئارهزووه شيٌوهى ئايين ياخود باوهرٍى وهرگرتووه، لهبهر ئهوه ئهوهى لايان مابووهوه به ههموو سهرچاوهكانهوه وهكو رٍاستيهك مايهوه هيچ شايانى ليٌكوٌلٌينهوه و پشكنين نىيه.
گووتم ئهوانهى داوادهكهن به ويژدانهوه رٍهفتار لهگهلٌ شيعه بكرىٌ زوٌر كهمن، هيٌندهى پىٌناچىٌ دهنگهكانيان له ئاسمانى پانو بهريندا پهرش و بلاٌو دهبيٌتهوه ناميٌنىٌ، ئارهزووهكانيان لهناو تهوژمى بندرٍى ههولٌدهر بوٌ زال بوون بهسهر شيعه داو لابردنيان له ههموو شيٌوازهكانى ژيان، دهتويٌتهوه.
لهگهلٌ ههموو ئهوانه شدا دهبينين كه سونيهكان بهههموو تيرهكانيانهوه سورن لهسهر ئهوهى تهنها يهك كهسى غهير موسلٌمان بوٌلاى خوٌيانى رٍا بكيٌشن و لهو پيٌناوه دا خهبات دهكهن و پاره خهرج دهكهن، بهلاٌم له ههمانكاتدا سورن لهسهر ئهوهى كه سىٌسهد مليون شيعهى موسلٌمان لهگيانى نهتهوهى ئيسلام دابرٍن بهو بيانوانهى كه خودا هيچ بهلگهو فهرمانيٌكى نه ناردوٌته خوارهوه.
ئهو بيانوانه ئهگهر تويٌژهران خوٌيان به تويٌژينهوهى بنهماكان و رٍاستى ئهنجامهكانى ماندوو بكردايه دهگهيشتنه ئهو رٍاستيه كه ئهوه تهنها پهيوهندى به سوٌزهوه ههيهو تيايدا ههلٌقولاٌوه نهك له بنهماو بهلگه و ئهو دهستكهوتانهى لىٌى هاتوٌته كايهوه لهسهر بناغهيهكى رٍووخاوه، ههروهها ئهوانه رٍاچاوى كوٌتايى ترسناكى ئهو جوٌرهرٍه فتارهيان نهكردووه، كه كهمترينيان ئاماده كردنى جىٌ پىٌى ئهو كهسانهيه دهيانهوىٌ بوٌ بهرژهوهندى خوٌيان ئيسلامهتى پارچه پارچه بكهن.
ئهم جوٌره رٍهفتارانه له دهرونى مروثگومان دهچيٌنىٌ كه ئيسلام ئايينى يهكيتى نىيه، بهلٌكو ئايينى ليٌك دابرٍين و پچرٍينه ...
ئهوه جگه لهوهى لهو باوهرٍه داين كه خوداى گهوره ميهرهبانى و يارمهتيهكانى خوٌيمان لىٌ دهگريٌتهوه.
خودا رٍاستى فهرمووه له سورهى حهشر دا ئايهتى بيست و نوٌ كه دهلٌىٌ: «نسوا اللَّه فأنساهم أنفسهم» - واته: خوايان له بيركرد، خواش ئهوانى لهبير خوٌيان بردهوه.